دەرئەنجامەکان دەگۆڕێن.

دەرئەنجامەکان دەگۆڕێن.
ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا جگە لە پیلانێکی هەرێمی خیانەتی دەستێکی ناوخۆیی بوو لەپێناو دەست کەوتی ماددی و شەخسی و لاوازکردنی پێگەی کورد،گەرچی کورد باجی گەورەی چەند هەرزە سیاسیەک دەدات و ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ خاڵەکانی پێش هاتنی داعش،لێ ئەو کشانەوە تاڵە کۆتایی دنیا نیەو ڕونیشە کورد دوای هەر ڕوداوێکی لەو جۆرە زوو وەسەر پێ دەکەوێتەوە.
ئەوەی جێگای ئاماژەیە کورد ئەو ناوچانەی وەک جوگرافیا بەشێوەیەکی کاتی لەدەست داوە بەڵام خەڵکەکەی دڵ و دەرونیان لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کوردە و ئایندەشیان پەیوەستە بە کوردستانەوە.
لە ئێستادا ئەوەی گرنگە دروست کردنەوەی متمانەو کۆدەنگی لایەنە کوردستانیەکانە ،کۆدەنگیەک کە ئەزموون و وانە لەو ڕووداوانە وەربگرێت و ڕێ بگرێ لە درێژەدانی پیلانە
هەرێمیەکان...

.دواجار
ئاماژەی ڕوون هەن لە ئایندە دۆخی کوردستان و پێگەی کورد بەهێز دەبێت و دەرئەنجامەکان بە شێوەیەک دەبن لە ئاستی دنیابینی دوژمنانی کورددا نیین
Top