تۆ تەنیانیت

تۆ تەنیانیت
تۆ لەژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان چاوت بە جیهان هەڵهێناو هەموو تەمەنی خۆتت کردە قوربانی خاک و نیشتیمان ، کوردستانت ئاشنای هەموو جیهان کرد و دەنگی مەزڵومییەتی گەلێکت گەیاندە کۆشکی بڕیاربەدەستانی وڵاتانی جیهان.

سەروەرمان: ئەوانەی ئێستا بوونەتە بەشێک لە لەشکری دوژمن ناتوانن شکۆی میلەتێکی مەزن بشکێنن ، هیچکات کوردستان تەسلیمی دەستێکی تێکدەر و مرۆڤگەلی خائین و خاکفرۆش نابێت و نابێتە بەشێک لە ستراتیجی دوژمن.

ئەوانەی ئێستا دڵخۆشن بەو دۆخە کاتییە با باش بزانن کوردستان تەنها نییە ، هیچکات هێندەی ئێستا کوردستان و سەرۆک (مەسعود بارزان)ـی، بەهێز نەبوونە...
تەوەقوع بکەن ، دوو دەوڵەت و چەندین گروپی تیرۆرستی و چەندین خاکفرۆشی نەفس نزم لە ئێستادا دژی کوردستان و سەرۆک (مەسعود بارزان)ـی، دەجەنگن ، هێشتا یارییەکە دەستی پێنەکردووە ، ئەوەی کرا موقەدیمەیێکی پڕ لە خیانەت بوو ، دەستێکی ناپاک توانی مێژووی خیانەت دووبارە بکاتەوە ، پیرۆزتان بێت ، ئێوە ئەمە جاری یەکەمتان نییە و جاری کۆتاشتان نابێت ، کوردستان سەردەکەوێت و هیچکات تەسلیمی دەستێکی خیانەتکار و مرۆڤی دڕندە و خاکفرۆش نابێت...
Top