سەد ساڵە ، عێراق بە ھەرٍەشە و چەکی کۆمەڵکوژ وەڵامی مافەرەواکانی کورد دەداتەوە ..

سەد ساڵە ، عێراق بە ھەرٍەشە و چەکی کۆمەڵکوژ وەڵامی مافەرەواکانی کورد دەداتەوە ..
عێراقی دروستکراوە لە لایەن زڵھێزان ، لە سەر ھیچ بناغەیەکی دیموکراسی ، مافی مرۆڤ و ئازادی دانەمەزراوە ، بەڵکو ئەو رژێمانەی کە تا بە ئەمرٍۆ ئەو دەوڵەتە دەستکردەیان دروستکردووە ، تەنیا بۆ بەرژوەندی خۆیان سوودی لێوەردەگرن . جگە لەمەش عێراق گیرۆدەی شەرٍێکی تائیفی و مەزھەبییە کە ھیچ کات کۆتایی پێنایەت .لەو نێوەشدا میللەتی کورد بە ھۆی ئەو پێکەوە لکانەی خاک و نیشتیمانی زیانی گەورەی لە لایەن رژێمە یەک لە دوای یەکەکانەوە بەرکەوتووە و رووبەرووی سرینەوەی ناسنامە و تاونکاری مرۆڤی بۆتەوە تا ئەمرٍۆش ئەو ھەرٍەشانە بەردەوامن .بۆیە دوای دەیان ساڵ پشوو درێژی خۆراگری میللەتی کورد و نەگەیشتن بە ھیچ ئەنجامێک ، میللەتی کورد بریاری دا لەرێگەی پرۆسەیەکی دیموکراسی ویاسایی خاکی داگیرکراویی خۆی بە دەست بێنێتەوە . چونکە سەربەخۆیمان دەیان ساڵە زەوتکراوە مافێکە ھی من و تۆ و ئەم و ئەو و ئەوانیترە، ھەموو ئەوانەی زەوتکارن دەبێ بزانن زاڵمن و ھەموو ئەوانەش کە داوای سەربەخۆیی دەکەن، مەزڵوومن، کەواتە لە نێوان (زاڵم و مەزڵووم)دا مرۆڤ بڕیاردەری پڕئیدراکەو لەوەتەی مرۆڤیش ھەیە ئەم ململانێیە ئیدراکییە بەردەوامە.» گوتیشی: «بارزانی پێشڕەوی مەزڵوومانە لەسەر راستەڕێیەدایە، ئەوانەش کە بە ھەر بیانوویەک دژی سەربەخۆیین، پشتگیریی لە زوڵم دەکەن و لەسەر چەوتەڕێدان، سەیرکەن و ببینن، لەم وێستگە مێژووییەدا کێ لەگەڵ راستیدایەو کێش ملی چەوتەڕێی گرتووە. ئەم بەراوردە بەر لەوەی بەراوردێکی سیاسی بێت، بەراوردێکی ویژدانی و ئەخلاقییە. دڵنیام زوڵم دەشکێ، دڵنیام راستەڕێی سەربەخۆیی دەگاتە مەنزڵ و مەزڵوومان مافی زەوتکراویان دەسەننەوە.
مێژووییەکی دوور و درێژە و شارانەوە نییە ، ھەر کام لە رژێم ودەسەڵاتەیەک لەدوای یەکەکانی عێراق ، ھەموو جۆرە تاوان و پیلانگیرییەکیان لە دژی میللەتەکەمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لەگەیشتن بە مافەرەواکانمان بە بێ‌شمان بکەن و لە گەیشتن بە ئامانجەگەورەکە کە سەربەخۆیی و ئازادی خاک و سەروەریمانە بەڵارێمان ببەن . "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی، لە دژی ئەو بارو دۆخە نا بە جێ یەی سەدان ساڵە بەسەریدا سەپێنراوە، یاخیبوونە دژی ئەو تەورانەی بە نیازن تا ھەتایە لق و پۆپمان بشکێنن، یاخی بوونە دژی ئەنفال و بردنی کچانی گەرمیانم، یاخی بوونە دژی ئەو دەستانەی وەک کۆت فێرن بە گەردنمان و ناھێڵێن بە ئارەزووی خۆمان ھەناسەش بدەین. دەکرێت ھەوڵ بدەین لە بانگەشەی ڕیفراندۆمدا کە ئەزمونێکی زۆر تازەیە بۆ میللەتی کوردی چەوساوە، پەیامی مرۆڤ خوازی و دیموکرات خوازی و ئاشتی و پێکەوە ژیان و پەیامی یاخی بوونمان لە ستەم و داگیر کاری و لە زەوتکردنی خاکی وەک گەوھەرمان، نیشانی ھەموو میدیا جیھانییەکان بدەین، چونکە بێگومان لەگەڵ دەست پێکردنی بانگەشەی سەربەخۆیی چاوی میدیا جیھانییەکان دەکەوێتە سەر ھەرێمی کوردستان و دەبێتە وەرچەرخانێکی مێژویی ناوچەکەش .داگیرکەران ونەیارانی کورد باش دەزانن کە بریاری ئەمجارەی گەلی کورد بۆ " بەڵی"، بۆسەربەخۆیی کوردستان جیابوونەوەی یەکجاریی و جێھێشتنی ھەموو نەھامەتییەکانە ، چۆن لە رابردوو باجی ئازادیخوازی و سەروەرییداوە ئێستاش ئامادەیە بۆ " بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی کوردستان باج و خوێن و گیانی ببەخشێت و خۆراگری لە ھەمبەر ئابڵوقەی ئابووری رژێمی ئێستای بەغدا بکات تا راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان..

کورد لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواکانی دەیان ساڵە قوربانیی دەبەخشێت تا گەیشتن بە ئامانجەگەورەکەی و پاراستنی دەسکەوتەکانی ھەمووکات ئامادەیە خوێن وگیانی خۆی فیدا بکات. ھەموو جیھان شاھیدە تەنیا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو لە شەرٍی جیھانی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی ١٨٠٠ شەھیدی لە پێناو خاکی کوردستان و ئازادی مرۆڤایەتی بەخشییووە و ھەموو دونیا شانازیی بەناوی کوردوپێشمەرگە دەکات . لە رووی مافی مرۆڤ و مرۆڤدۆستییەوە باوەشی بۆ زیاتر لە ٢ دوو میلیۆن ئاوارەکردەوە ، ناوچەکەی لە گەورەترین کارەساتیی مرۆڤایەتی پاراست.ئەوروپا و‮ ‬ڕوسیا و ئەمریکا دەڵێن ئێمە‮ ‬ڕێز لە بۆچوون و بڕیاری‮ ‬چارەنووسسازی‮ ‬گەلی‮ ‬کورد دەگرین ئەگەر بێت و داوای‮ ‬سەربەخۆییش بکەن‮ . ‬لە ساڵانی‮ ‬ڕابردوو پەیوەندی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان لەگەڵ دەرەوە زۆر پێشکەوتنی‮ ‬بە خۆیەوە بینی‮ ‬بێگومان ئەمەش بە ھەوڵ و کوششی‮ ‬سەرۆک بارزانی‮ ‬بووە کە توانی‮ ‬دۆستایەتییەکی‮ ‬زۆر لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬ڕوژئاوا و ئەوروپا لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و سەربازی‮ ‬فەراھەم بکات بۆ ئەو بەڵێنە گەورە و پیرۆزەی‮ ‬بە گەلی‮ ‬کورد داوە کە ئەویش‮ (‬سەربەخۆییە‮) ‬کە مافیکی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەکەمانە بھێنێتە دی‮ ‬گەلی‮ ‬کورد قوربانیەکی‮ ‬زۆری‮ ‬داوە بۆ ئازادی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬و رزگاربوون لە دەستی‮ ‬بێگانە و نەیارانی‮ ‬کورد،‮ ‬کەچی‮ ‬وەکو پێویست‮ ‬ڕێز نەگیراوە لەو قوربانیدان و خوێنڕشتنەی‮ ‬لە عێراق داویەتی‮. ‬ھیچ متمانەیەک بە عێراق نەماوە کە کورد بە سەربەستی‮ ‬و ئازادی‮ ‬بژی،‮ ‬کەوایە بۆچی‮ ‬کار بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و نەکەین؟ بۆچی‮ ‬برابەشی‮ ‬عێراق بیت لەکاتێکدا،‮ ‬ئەو ھیچ مافێک بەگەلی‮ ‬کورد نابەخشێ،‮ ‬تاکەی‮ ‬چاوەڕێ بکەین

Top