زنجیرە درۆکانی پێش گشتپرسی و دوای گشپرسی

زنجیرە درۆکانی پێش گشتپرسی و دوای گشپرسی
لەگەڵ بڕیاری گشتپرسی لە ٧ی حوزەیران و بەر لە دەستپێکی بانگەشە، دوو حزبە نەخێر و بایکۆتچیەکەی گۆڕان و کۆمەڵ دژ بە سەربەخۆیی کوستان دەستیان کرد بە بانگەشە و زنجیرەیەک درۆ و تۆمەتی هەڵبەستراویان بە دوای تەکدا ریز کردن.
١ــ هەڵبژاردن ناکرێ.
٢ــ کاتی گشتپرسی نییە و دەبێ دوا بخرێ
٣ــ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی نییە.
٤ــ گشتپرسی پرسێکی نەتەوەییە و بە حزبی و شەخسەنە کراوە.
٥ــ وروژاندنی گشتپرسی بۆ مانەوەی (بارزانی)و شاردنەوەی قەیرانەکانە.
٦ــ ئێران و تورکیا پەلامارمان دەدەن.
٧ــ گشپرسی پیلانێکی بارزانی و ئەردۆغانە.
٨ــ باشووری کوردستان کۆنفیدراڵی لەگەڵ تورکیا درووست دەکات.
٩ــ لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا بارزانی لە گشتپرسی پەشیمان دەبێتەوە.
١٠ــ بارزانی بە هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی گشتپرسی رازی بووە.
لە ئێستادا من ئەوەندە درۆ و تۆمەتی هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان و بانگخوازانی کۆمەڵی ئیسلامیم لەبیر مانون، ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن لە کۆمێنت درۆکانی تریان بنووسن.
Top