بەردەوامی هەڕەشە وگوشارەکان دوخەکە بەرەو ئاراسته یێکی ئاڵوزتر دەبات

بەردەوامی هەڕەشە وگوشارەکان دوخەکە بەرەو ئاراسته یێکی ئاڵوزتر دەبات

دوا بە دوای ئەو هەمو گوشارانەی دەستەڵاتدارانی بەغدا وهاوپەیمانەکانیان لەسەر هەرێم و هەوڵدانیان بو گەمارودانی باشوری کوردستان هاوشانی دەوڵەتە هاوسنورەکان و بە کارهێنانی چەندین کارتی گوشار بە ئامانجی ئەوەی شکەست بە ئیڕادەی گەلی کوردستان بهێنن وتەسلیم بە ئیڕادەی سیاسی خویان بکەن

ئیڕادەی سیاسی بە هێزی گەلێک کە بەشێوەیێکی دیموکراسیانە و ئاشتیانە و ەک مافێکی ڕەوا بو دیاری کردنی چارەنوسی خوی لە پڕوسەیێکی دیموکراسی ئازاد دا کە بە ڕێژەی زیاتر لە ۹۲٪ دەنگی بە سەربەخویی باشوری کوردستاندا و تەحەدای هەمو گوشارە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و عیڕاقیان کرد و لە ئەنجامدا پڕوسە نیشتیمانیەکەی خوی سەرخست و پەیامی ڕاستەقینەی خویشی بە هەمو مروڤایەتی ڕاگەیاند.


شایانی ئاماژە پێدانە ئەوەی کە لەم ماوەیەدا دەستەڵاتدارانی بەغدا لە دژی باشوری کوردستان ئەنجامیان دا حەقیقەتی ئەقڵیەتی سیاسی بەغدای بە ڕونی دەرخست بو هەمو لایەک کە بەغدا هەڵگری ئەقڵێکی سیاسی دیکتاتوریە و ناتوانێت بەرامبەرەکەی خوی قەبوڵ بکات جا چون گەلی کوردستان لە گەڵ ئەم جورە ئەقڵیەتە هەڵدەکات واتە ئەقڵیەتێک کە کار لە سەر سڕینەوەو و لەناو بردنی گەلێکی ئاشتیخواز و دیموکراسی خواز دەکات دەست بو هەمو ئامرازێکی مادی و مەعنەوی و سەربازی بردووە و هەڕەشەی لێدەکات .
ئەم ڕەفتارە سیاسیانەی ئەم وڵاتە شتێکی نوێ نیە تازە سەریان هەڵدابێت لەگەڵ ئەنجامدانی ڕاپرسی ،
بەڵکو ئەمە پیلانێکی دیڕاسەت بوکراوە و چەندین ساڵە لەسەری کاردەکەن و میکانیزمەکانی پلانەکە قوناغ بو قوناغ جێبە جێ دەکەن .


پیلانە دوژمنکاریەکانی ێیستای بەغدا لە دژی گەلی کوردستان درێژەپێدانی نەخشەیێکی سیاسی داڕێژراوی چەندی ساڵەیە هاوشانی دەوڵەتێکی هەرێمی کە مەبەستی سەرەکیان لە ناوبردنی ئەزمونی باشوری کوردستانە و ئەجندای سیاسی ئەودەوڵەتە هەرێمیە جێ بە جێ دەکەن و ئێڕادەی سیاسی خویان لە دەست داوە،

کە دەتوانم بڵێم شتێک نەماوە بە ناوی ئێڕادەی سیاسی سەربەخو لەم وڵاتەدا بەڵکو فەرمان لە دەوڵەتێکی هەرێمی وەردەگرن و بارودوخی سیاسی عیڕاقیان بەرەو ئاراستەیێکی مەترسیدار بردووە و باجی ئەم سیاسەتە هەڵەیەی بەغدا دەیان ساڵە گەلانی عیڕاق دەیدەن و لە سەروی هەموشیانەوە گەلی کوردستان
چونکە ئامانجی سەرەکیان ڕاگرتنی بەرەو پێشڤەچونی پڕوسەی سیاسی باشوری کوردستان بووە و باشوری کوردستانە وهەروەها زیانێکی گەورەش بە پڕوسەی سیاسی عیڕاقیان کەیاندووە لە هەمان کاتدا.


گەلی کوردستان سەدان ساڵە بەرگری لە خوی و دوزە ڕەواکەی دەکات و لە بەرامبەر هیچ هەڕەشەو گۆڕەشەیێکی نەیارانی چوکی دانەناوە
بویە هەرچی نەخشە و پیلانی سیاسی،سەربازی ،ئابوری وتاد... داڕێژرابن و جێبەجێ کرا بن شکەستیان خواردووە و لە دوایین پلانیشیان دا کە چەند ڕوژێکە حکومەتی بەغدا دەیهەوێ جێبەجێ بکات پەلاماردانی شاری کەرکوکە و بە هێزێکی زوری حەشدی شەعبیەوە هێزێک کە بە وەکالەت بو دەوڵەتێکی هەرێمی شەڕ دەکات و هەڕەشە لە باشوری کوردستان دەکات و داوای ڕادەسکردنەوەی ئەم شارە کوردستانیە دەکات کە پێکهاتەکانی بە بێ جیاوازی نەتەو و ئایین زمان زوربەی هەرە زوریان دەنگیان بو بەڵێ داوە بو سەربەخویی و گەڕانەوە بو سەر باشوری کوردستان ئەم دەنگدانە ی هاونیشتیمانیانی کەرکوک تەواوکردنی ئەو مادە دەستوریە دەگەینێت کە دەوڵەتی عیڕاڤ بە پێی مادەی ۱٤۰ی دەستوری هەمیشەیی دەبوایە جێبەجێی بکردبا پێش ساڵی ۲۰۰۷ بویە دەتوانم بڵێم دەنگی هاونیشتیمانیان بە بەڵێ لە دەرەوەی ئیدارەی دهوک ،هەولێر ،سلێمانی دا هەم دەستوری و یاساییە و هەمیش کوتایی هێنانە بە جێ بەجێ کردنی مادەی ۱٤۰ بە یەکجاری.


باشوری کوردستان ئەمڕو لە پێگەیێک دایە لە سەر ئاستی ناوحو دەرەوەدا لە ڕوی ئەمنی ،شەڕی دژی تیرور، سیاسی،ئابوری دیموکراسی کارێکی وەها ئاسان نیە بەغدا و هاوپەیماەکانی بتوانن بە ویستی خویان چیان بیەوێت بیکەن وە هەروەک چون بو داعش هێلی سور بوو بو حەشدی شەعبی و سوپای عیڕاقیش هێلی سورە لە هەمان کات دا ئەمە لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە داعش کاتێ ڕوبەڕوی هێزی قارەمانی پێشمەرگەی کوردستان بویەوە بینیمان تیروریستان چیان بەسەر هات و چارەنوسیان بە کوێ گەیشت کەواتە حەق وایە ئەمڕو بەر لەوەی کار لە کا ر بترازێ و حەشدی شەعبی وسوپای عیڕاق دوچاری هەمان شکست ببن داواکاری سەرکردایەتی سیاسی کوردستان قەبوڵ بکات و بێن لە سەر مێزی گوفتوگو دیالوک دەست پێبکەن بو یەکلایی کردەنەوەی ناکوکیەکان لە سەر بنەمای هاوسێییەتی باش کە ئەمە لە بەرژەوەندی عیڕاق و کوردستان و هەمو لایەک دایە بێ جیاوازی
و ئەوانەی کە مانەوەی خویان لە سەر بنەمای ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی لەعیڕاق و باشوری کوردستان لە تێکدانی باردوخەکە دا دەبیننەوە لە ڕاستی دا هەڵەێکی سیاسی ،ستڕاتیژیە و گەمەیێکی مەترسیدارە و پێش هەموان دەستی خویان دەسوتێنن کە واتە وازهێنان لە هەڕەشە و گوڕەشە و پەلاماردان باشترین ڕێگایە و ڕێک ئەو ڕێگا یە ئەقڵانیەیە کە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بانگەشەی بو دەکات لە پێناو ئاشتی وئارامی دا نەک شەڕو ئاژاوە نانەوە .


وتارەکەم بەم شێوەیە کوتایی پێ دێنم و دەڵێم قوناغی ئەمڕو قوناغی سایکس بیکو و دووجەمسەری نیە دونیا گۆڕاوە و دوزی گەلی کوردستانیش بەردەوام لە هەڵکشاندایە پێشتر هەرچی غەدرو ستەم کراوە دەرحەق بە گەلی کوردستان... بەڵام ئەمڕو بەدواوە بوتان ناچێتە سەر و باشتر وایە بە عەقل و مەنتق ئەمڕو گوڕانکاریە سیاسیەکان لێک بدەنەوە و ببینن چونکە هیچ کێشەیێک بەشەڕ چارەسەر نەکراوە و ناکرێت تاکە ڕێگا چارە بو یەکلایی کردنەوەی ناکوکیەکان دانیشتنە لە سەر مێزی گوفتوگو و بەس .
Top