ڕۆلی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان لە دونیای سیاسه‌ت و له بواری ئاسایشی نیشتمانی ولاتان نه‌ك ته‌نیا بۆ شاره‌زایان به‌ڵكو زۆر جار بۆ خه‌ڵكی ئاسایی به ڕونی دیاره ، ئەو دەزگایانە زۆر شارەزایانە هەڵدەستن به کۆكردنه‌وه‌ی زانیاری گرنگ و نهێنی ، به ده‌ست نیشانكردنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان و خستنه ڕوی ڕاستییه‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی ، ڕۆڵی زۆر باڵا له پاراستنی ئاسایشی ووڵاتان دا ده‌گێڕن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه به پڕۆفێشناڵی و نیشتمانیانه کار بكه‌ن ، پێویستە نه‌بن به ئامرازی ده‌ستی هیچ كه‌سێك ، ته‌نیا دەبێت ئامرازی سه‌ره‌كی بن بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمان.
ئاژانسی پاراستن سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه تایبه‌ت و ناله‌باره‌ی هه‌رێم هه‌میشه كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی له‌سه‌ر كاركردنی پڕۆفێشناڵی ، نهێنی پارێزی، پاكی و ڕاستگۆیی ڕاهێناوە و له سه‌رووی هه‌مووانیش ئەفسەرانی خۆی وا مەشق داوە کە هەمیشە خۆیان بە خزمه‌تكاری گه‌ل و نیشتمان دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو توانایان له خزمه‌تی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا بن