ئەوەی لە نێوان (ئیران) و (عیراق) هەیە عەقدێکی ئایینی مەزهەبی شیعییە

ئەوەی لە نێوان (ئیران) و (عیراق) هەیە عەقدێکی ئایینی مەزهەبی شیعییە
ئەوەی لە نێوان (ئیران) و (عیراق) هەیە عەقدێکی ئایینی مەزهەبی شیعییە ، ئەو عەقدە تەنها لەگەڵ (عیراق) نییە. لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئسلامی سەرانی (ئیران) ئەولەوییەتی یەکەمییان (هەناردەکردنی شۆڕش) بووە بۆ دەرەوە ، هیچ بۆ (ئیران) گرینگ نییە جوگرافیا لەکێوە بۆکوێی دەبات ،ئەوەی بۆ ئەو گرینگە هەبوونی (شیعە)یەو، هیچیتر نا..
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پتر لە چل ساڵە بەدەست هێزێکی تاریک پەرستی شەڕفرۆش دەناڵێنێت ، هێزێک کە لەسەر بنەمای ڕق و کین خۆی لە حەقیقەت تەبەنی ئەکات و هیچکات نایەوێت بەشێک بێت لە جیهانی ئازاد ، بگرە بۆ هەمیشە کێشەیێکی مەزن بووە بۆ پێشوەچوونی مرۆڤایەتی.
دۆخی ناوخۆی (ئیران) لە فیلمێکی کابوس ئەچێت ، هەتاکوو تێیدا نەژی نازانی ئازادی چەندە پیرۆز و موقەدەسە ، سەرانی (ئیران) دەیانەوێت ئەم فیلمە بکەن بە حەقیقەتێکی ئەبەدی و لە ڕێگای ئەکتەرەکانییانەوە لە دەرەوە هەوڵی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ئەدەن.
تەنها کوردستان و کوردەکانن کە هەڵگری ڕووحی دیموکراسی و ئازادین لە ناوچەکە ، هیچ نموونەیێکی مرۆڤ سالاری لە دەوڵەتانی ناوچەکە بوونی نییە کە هیچکامییان تەمەنییان لە پەنجا ساڵ کەمتر نییە ، کوردستان سەردەکەوێت و هیچ هێزێک ناتوانێت شکۆی کوردستان و کوردستانییان تێکبشکێنێت...
Top