هەرەشەکان کارمان تێناکات ....

هەرەشەکان کارمان تێناکات ....
هەرەشەکان هەرچی بێت نابێت لە سەربەخۆی پاشگەز ببینەوە،، عێراقی شۆڤێنی ئەو هێزەی نیە بەرەنگاری هێزی پێشمەرگە و کورد و کوردستان ببێتەوە،، لە هەرحاڵەتێکیشدا حەشدی شیعی بوێری هێرش کردنی بوو،، خەون و خەیاڵە بتوان بەسەر هێزی پێشمەرگەدا سەرکەون،، ئەم هەرەشە و گورەشانەی عەبادی زیاتر لە بانگەشەی هەڵبژاردن دەچێت بۆ ڕازی کردنی شەقامی عێراقی لە هەڵبژارندی داهاتوو کە مل ملانێیەکی تون لەنێوخۆی خۆیاندا هەیە ....

ئەو خۆفرۆشانەی نان و پیاز بە هەرەشەکانی عەبادی و نەیارانی کوردەوە دەخۆن بۆ ترساندنی هاوڵاتیان و بڵاو کردنەوەی دڵە ڕاوکێ ،، تەنها لەپێناو بەدەست هێنانی چەند توومەن و دینارێکە،، بۆیە نابێت بەهاژو هوژی ڕاگەیاندن و دەست و پێوەندەکانی نەیاری کورد لەئامانج و ئاواتی لەمێژینەی گەلەکەمان کە سەروەری و سەربەخۆییە ساردببینەوە، گومانتان نەبێت عێراقی شۆڤێنی گەرهێزێکی بوێر و تۆکمەی هەبواییە،، زۆر لەمێژا هێرشی کردبووە سەرناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەڕەشەکانی کردبوو بەکردار ....

سەردەمی ترس و دڵەراوکێ و هەڵهاتن بۆ کورد بەسەرچووە،، گەربمانەوێت وەک مرۆڤ بیژین ، هەست بەبونی خۆمان بکەین، خۆمان خاوەنی خۆمانبین، بۆ هەمیشە ڕزگارمانبێت لەژێردەستەی و سەرکوتکردن و لە عێراقێکی عەرەبی ،، دەبێت داکۆکی و بەرگری لەمافە ڕەواکانی خۆمان بکەین چی بەدانوستان یان بەزەبری هێز،، نابێت چیدی بەژێردەستەی و کۆیلایەتی ڕازیبین، هەرەشەو چاوسورکردنەوەی نەیاران کارمان تێبکات،،
لە ئێستادا کوردستان خاوەن پێگەیکی بەهێزی نێودەوڵەتیە ، هێزێکی بوێر و تۆکمەی ڕاهێنراوی هەیە، کوردستان خاوەنی نازناوی تێک شکێنەری درەندەترین ڕێکخراوی تیڕۆرستی جیهانە کە هێزەکەی ماڵکی و عەبادی نەیانتوانی کاتژمێرێک بەرەنگاریان ببنەوە ،، بۆیە پێویست بەترس و دڵەڕاوکێ ناکات ،، هەرلایەک شەری بوێت دڵی ناشکێنین ،، حکومەتە یەکلەدوای یەکەکانی عێراق خۆیان تاقی کردۆتەوە ، باعەبادی و مالکیش خۆیان تاقی بکەنەوە، هەر ئەو کوردانەی پێشوین ،،
لەرووی یاسای نێودەوڵەتیشەوە نە تورکیان نە ئێران بۆیان نیە بەهیچ جۆرێک هێزی سەربازی بێ ننەسەر کوردستان و سنورەکانی بشکێنن،، لەئەگەر ڕودانی ئەوحاڵەتەش لەهەریەک لەم وڵاتانە،، باجەکەی زۆر بەقورسی وەردەگردن ....
Top