(هەڵبژاردنەکان و پەتایی تۆمەتەکان بۆ پارتی)

(هەڵبژاردنەکان و پەتایی تۆمەتەکان بۆ پارتی)
هەموو سیستمێکی سیاسی بخوێنیتەوە پێوویستت بەزانینی جۆری وەرگرتنی دەستەڵاتەکەی هەیە،هەڵبژاردن بەیەکێک لە پایە سەرەکیەکانی هەرسیستمێکی دیموکراسی هەژماردەکرێت ئەمە بەو مانایە نایەت کەهەر سیستمێکی سیاسی وحکومڕانی هەڵبژاندنی ئەنجامدا ئیتر ئەوە سیستمێکی ساخ وتەندروستەو هیچ گرفتێکی نیە بەپێچەوانە زۆر سیستمی سیاسی هەیە کە هەڵبژاردنیش ئەنجام دەدات و پێچەوانەی بنەماو مەبادیئەکانی دیموکراسیش دەوەستێتەوە نزیکترین نمونەش کۆماری ئیسلامی ئێرانە
کەواتە یەکێک لەمعیارەکانی سیستمێکی تەندرووست ئەنجامدانی هەڵبژاردن و وەرگرتنی ڕای هاووڵاتیان و قبوڵکردنی ڕای زۆرینەی هاووڵاتیانە
٭هەرێمی کوردستان لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان هەربەوەوە نەوستا کەشەرعیەتی شۆڕشگێڕی بەتەنها کاری پێبکرێت بەڵکو دەبێت شەرعیەتی هەڵبژاردن ودەنگدان کاری پێ بکرێت هەربۆیە لەساڵی (۱۹۹۲)بۆیەکەم جار پرۆسەی هەڵبژاردن لەکوردستان ئەنجامدرا ئەگەرچی لەم ماوە دوورودرێژەدا کوردستان بەزۆر قۆناغی تاڵ وناخۆشی ناوخۆی ودەرەکیدا تێپەڕیوەوئەمەش نەیهێشتوە وەک پێوویست سیستمێکی سیاسی مۆدێرن و دیموکراسی پشکەش بکەین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاوی زۆر گرنگمان ناوەوقۆناغی باشمان تێپەڕاندوە
٭حیزبەکوردستانیەکان هەرلەیەکەم هەڵبژارنەوە زەمینەی بەداریکردن و بانگەشەکردنیان لەهەڵبژاردنەکاندا بۆ ڕەخساوەو لەماوەی ڕابردوودا هەرهێزێکی سیاسی هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین متمانەو دەنگی دەنگدەرانی داوەو ئەمەش مافی هەرهێزێکی سیاسیە
٭لەیەکەمین هەڵبژاردنی کوردستانەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان(۱+٥۰)بەدەسهێناو قبوڵ نەکرا هەتائێستا کلتورێک دروستکراوە هەموو ئەو هێزولایەنە سیاسیانەی کە خۆیان بەڕکابەرو مونافسی پارتی دەزانن لەبری ئەوەی بەرنامەو ئەجێنداو تێڕوانینی خۆیان بخەنەڕوو خەریکی پڕوپاگەندەی ناڕاست و بوختان و درۆو دەلەسەن بەرامبەر بە پارتی و هەرچیان پێکرابێت لەم بوارەدا درێغیان نەکردوە
ئەمە بەومانایە نایەت کەهەڵبژاردنەکانی کوردستان بێ کەموکوڕی و بێ خەوشوخاڵ و عەیارە(۲٤)بێت بەڵکو بەپێی ستانداردی نێودەووڵەتی کەم و کوڕی و خاڵی نێگەتیڤیشی هەبوەوهەیە بەڵام ناکرێت هەموو ئەو کەموکوڕیانە بخرێتە ئەستۆی تەنها یەک هێزی سیاسی
٭پارتی وەک بەتەمەنترین هێزی سیاسی سەرساحەی سیاسی کوردستان لەیەکەم هەڵبژاردنەوە تاکۆتا هەڵبژاردن زۆرترین متمانەی هاووڵاتیانی کوردستانی بەدەستهێناوە لەکاتێکدا کەزۆرینەی هەرە زۆری تۆمەت و بوختان و پڕوپاگەندەکان ئاراستەی ئەم حیزبەکراوە ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئاستی تێگەشتنی هاووڵاتیانی کوردستان لەو پڕوپاگەندانە پێگەشتوتروبەرزترە
٭ئێستا کە کوردستان لەقۆناغێکی زۆر هەستیارو گرنگی خۆیدایەو هەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆیی دەستپێکردوەو ڕووبەڕوی کۆمەڵێک پێشهات بوەتەوە ودەبێتەوە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی دیکەدایە ئەویش پرۆسەی هەڵبژاردنی پەڕلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە و کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ئامادەکاری کردوەو ژمارەی لیست و قەوارەسیاسیەکانیشی بەکیانەسیاسیەکان بەخشیوەو پارتیش وەک هێزێکی سیاسی بەژمارەی (۱۷۸)لەو هەڵبژاردنە بەشداردەبێت
کەچی جارێکی دیکەو بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هێزە ڕکابەرەکانی؟پارتی کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی تۆمەتی ئەوەی کە گوایا پارتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی کردوەونایەوێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت ئەم پڕوپاگەندانە ئەسڵ وئەساسی نیەو پارتی بەهیچ شێوەیەک داوایەکی لەوجۆرەی نەکردوەونایکات چونکە سەرجەم ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر دەمێکە خەریکی ئامادەسازین بۆئەم پرسە گرنگەو ئەندام و دۆست ولایەنگرانی پارتی هێشتا حەماسەتی شەرەفی پرۆسەی ڕیفراندۆم بەری نەداون و بەهەمان گڕوتینەوە ئامادەی چونە سەر سندوقەکانی دەنگدانیان هەیەو هیچ هێزێکی سیاسی هێندەی پارتی هەگبەی پڕنیەوتۆکمەو یەکگرتوونیە
بۆیە نەیارەکانی پارتی ئەم پڕوپاگەندەو ناڕاستیانە تەنها بۆگەورەکردنی خۆیان بەکاردێنن و هیچی دیکە
پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێت (قولی ڕەش و سپی لە ئاودا دەردەکەوێت) ئێمەئامەدەی هەڵبژاردنین و ئەوکات دەزانین کێ قولی ڕەشەو کێ قولی سپیە.
ڕێبین ڕحیم
هەڵەبجە.
Top