سەرکەوتنی پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی ویستی ڕاستەقینەی گەلی کوردستانی دەرخست.

سەرکەوتنی پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی ویستی ڕاستەقینەی گەلی کوردستانی دەرخست.
گەلی کوردستان لە پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستان بە ڕێژەی ۹۳٪ واتە ڕێژەیێکی زور بەرز دەنگی دا بە بەڵێ بو سەربەخویی و جیابونەوە لە عیڕاقی شوفینی
عیڕاقێک کە سەدەیێکە مافی ڕەوای گەلەکەمان پێشێل دەکات و ئامادە نەبووە و نیە دان بە سادەترین مافی گەلی کوردستان دا بنێت
واتە سەدەیێکە هەر ئەوەمان بینیوە لە عیڕاق و بەس .

سەرکردایەتی سیاسی کوردستان هەر لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابردوو تا ئەمڕو بانگەشەی جێگیر بونی دیموکراسی کردووە بو عیڕاق چونکە هەر لەوکاتەوە تا ێیستا بڕوای وابووە کە دوزی ڕەوای گەلەکەی لە چوارچێوەی کولتوری دیموکراسی دا چارەسەر دەبێت لەم پێناوەشدا گەلێ تێکوشا و باجێکی یەکجار زوریشی پێشکەش کرد چونکە نەک هەر کولتوری دیموکراسی جێگیر نەبو لە م ماوەیە دورو درێژەدا بەڵکو بە ئاگر و ئاسن ڕوبەڕوی گەلی کوردستان بونەوە ئەمەو بێجگە لە بەکارهێنانی کارتی مەعنەوی و ئابوری و سیاسی و دیبلوماسی لە باشوری کوردستان و هەتا ئەمڕوکەش بەردەوامن لە سەر ئەم ئەم ئەقڵیەتە سیاسیە نکوڵیکارە.

شایانی باسە لە غیابی کولتوری دیموکراسی لەم وڵاتەدا گەلی کوردستان لە ڕابردوو ێیستادا دوچاری مەینەتی و ماڵوێرانیەکی یەکجار زور هاتووە ئەگەر بێتو تەنها لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە باس لە چونیەتی ئەداو و مامەڵە کردنی دەستەڵاتدارانی شیعە و سوننەی عیڕاق بکەین سەرەڕای بەشداری کردنی باشوری کوردستان لە بونیاتنانەوەی عیڕاقی نوێ دا دەبینین هەڵگری هەمان کولتوڕی بەعسی فاشین و هەمو ئەوانەی پێش بەعسیش جڵەوی دەستەڵاتیان لە دەست بوو
بویە ئیتر گەلی کوردستان بە ئیڕادەیێکی بە هێزەوە ڕوبەڕوی دەوڵەتی نوێی عیڕاق بویەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوەی خویدا لەڕوژی۲٥/۹/۲۰۱۷ و جارەنوسی خوی لە پڕوسەیێکی دیموکراسی ڕاستەوخودا دیاریکردو پەیامی ڕاستەقینەی خوی بە هەمو جیهان گەیاند.

ڕژیمە سیاسیەکانی عیڕاق هەر هەمویان ئەوەی لە دەستیان هاتبێت و لە دەستیان بێت لە دژی گەلی کوردستان درێغیان نەکردووە و دەیکەن ئەگەر پێش نەوەدەکان ئەنفال و کیمیاباران وهتد کرابین بەڵام لەدوای ۲۰۰۳ وەش بە تایبەت لە سەردەمی نوری مالیکی بە هەمان شێوە هەوڵیان داوە گەلی کوردستان لەناو ببەن و لە ڕێگەی گوشاری ئابوری ،سیاسی،سەربازی،دیبلوماسی و لە سەرەوەی هەمو ئەمانەشەوە بە گژنانەوەی دڕندەترین ڕێکخراوی تیروریستی( داعش )کە زوربەیان لە بەعسیە کونەکان پێکهاتبون بە مەبەستی داگیر کردنی باشوری کوردستان و ڕوخاندنی ئەزمونەکەی لە کاتێکدا باشوری کوردستان بەشێک بووە لەم وڵاتە وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی
دوای هەمو ئەمانە و زور پەلامارو هەڕەشەی تر گەلی کوردستان مافی خوی بو وە مافی خویەتی ئەلتەرناتیڤی تر بە کار بێنێت کە ئەویش جیابونەوەی یەکجاریە لە ئەقڵێکی سیاسی ڕەگەزپەرست ئەقڵێک کە هەرگیز ناتوانێت بێجگە لە خوی شەڕاکەتی ئەویتر قەبوڵ بکات .

مانەوە لە گەڵ ئەقڵیەتێکی لەم جەشنە کە سەد ساڵە نەگوڕاوە بێگومان سەد ساڵی تریش ناگوڕێت کەواتە سیاسەتی حەکیمانەی هێژا بارزانی و بڕیاری گەلی کوردستان بە شێوەیێکی گشتی زور لە جێی خویدا بوو ، کوردستانیان دەنگیان بو سەربەخویی داوە و ێیستاش کە باس لە سیستەمێکی کونفیدڕاڵی دەکرێت لە گەڵ عیڕاق پێموایە عیڕاق دەیەوێ کات بە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بکوژێت و بو ماوەیێک ڕاگەیاندنی سەربەخویی کوردستان دوا بخات
چونکە هەروەک بینیمان چون و بە چ شێوازێک دژایەتی ڕیفڕاندومیان کرد بە هەمان شێوەش هەوڵدەدەن ڕاگەیادنی دەوڵەت دوا بخەن وە هەروەک لە سەرەوەش دا ئاما.ژەم پێداوە کە ئەقڵێکی نادیموکراسی ناتوانێت سادەترین ماف بو غه یری خوی دانی پێدابنێت چون دەتوانێت کونفیدڕاڵی قەبول بکات لە گەڵ باشوری کوردستان لە بەرئەوەی سیستەمی کونفیدڕاڵی قوناغی دوای سەربەخویی باشوری کوردستانە بەو مانایەی کە یەکەم جار بەغدا دەبێ دان بە سەربەخویی کوردستان دا بنێت ئەوجا هەردو لا پێکەوە بە شێوەیێکی ئارەزومەندانە وەک دەوڵەتی سەربەخو بچنە ناو یەکیەتیەکە بویە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان زور لوژیکیانە و وردبینانە دەبێ هەنگاو بهاوێژێت و متمانە بە عیڕاقێک نەکات کە هەر هەنگاو نانێکی دەیان پیلان و نەخشەو ئەجندای سیاسی مەترسیداری لە پشتەوەیە.

لە کوتایی دا ئەنجامێکمان دێتە دەست ئەویش ئەوەیە کە ئەمڕو دوزی کورد نزیک بوتەوە لە ئامانجی کوتایی خوی و دەبێ هەمو هەوڵێک بخرێتە گەڕ بو ڕاکێشانی زیاتری سرنجی هاوپەیمانیەتی نێودوڵەتی و لە دەرەوەو ناوەوە گوشار دروست بکرێت لەم ڕووەوە و نابێ دوای ئەو هەمو ئەزمونە تاڵە ی کە لەگەڵ عیڕاقدا هەمانبووە و هەمانە متمانە بە دەستەڵاتدارانی ئەم وڵاتە بکەین و باشترین ڕێگا چاڕە جیابونەوەی یەکجارەکیە لە گەڵ عیڕاق نەک شێوازێکی دیکە.
Top