مافی چارەی خۆنوسین و یەكپارچەیی خاك
October 11, 2017
وتار و بیروڕا
هەروەكوو چۆن لە گەڵاڵەنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەی مافەكانی مەدەنی و سیاسی و كڵتوریدا بەروونی باسی لێوە كراوە." هەموو خەڵكان مافی دیاریكردنی چارەنووسی خۆیان هەیە. لە ژێر ڕۆشنایی ئەو مافەدا بە ئازادی بڕیار لە حاڵەتی سیاسی دەدەن و ئازادانە ئابوری خۆیان دابین دەكەن و مافی پێشكەوتنی كلتوری و كۆمەڵایەتیەكانیان بەدەست دێنن
و ئەو بابەتە لە بەندی یەكەم لە مادەی 2 و لە برگەی 2 باس لەوە دەكات كە:" "بۆ ئەوەی پەیوەندی دۆستایەتی لە نێوان نەتەوەكاندا پەرەپێبدرێ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافی یەكسان و مافی چارەی خۆنوسینی خەڵكان، وە گرتنەبەری پێوەری گونجاو بۆ بەهێزكردنی ئاشتی لە جیهان"
ئەوە هەموو ئەو پێوەرانەن كە لە پرۆتۆكۆڵو گەڵالەنامەكانە نەتەوە یەكگرتووە كان باسی لێوە كراوە بەڵام زیاتر لە هۆكارەك هەیە كە لایەنی سێیەم هەموو جارەك تووشی كێشە دەبیت و ناتوانیت دان بەو مافانەدا بنێت.
هەروەك چۆن لە گەڵاڵەنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1992 لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكان بریاری لە سەر دراوە و ئەو ئەرك و بەرپرسیارەتییە دەخاتە ئەستۆی ئەو ووڵاتانەی كە كەمەنەتەوەكان لە ووڵاتەكانیان دەژین ناچار بە رێز گرتن لە ناسنامەكانیان دەكات.
لە گەڵ ئەوەشدا ئەو چوار بنەماهەن كە دەبنە هۆكارەك بۆ ئەوەی سەربەخۆیی كەمەنەتەوەكان توشی كێشە ببیت، ئەوانەش بریتین لە یەكپارچەیی خاك، دەستەڵاداری دەوڵەتەكان،و پێشگرتن بە بەكارهێنانی زۆر و قەدەغەی دەستتیوەردان لە كارو باری ناوخۆییدا.
هەر لە بەر ئەوەش یاساكانی نێودەوڵەتی لە كاتی ئێستادا بە شێوەیەكی دیاریكراو پشتگیری لە جیابونەوە و سەربەخۆیی گەڵان و یان تێكەڵ بوون لە گەڵ سنورەكی تر ناكات هەر بەو هۆیەشەوەیە كە زۆربەی ووڵاتان بە ئاشكرا باس لە پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان ناكەن