سەرۆک بارزانی، ناساندنی دۆزی کورد بە ھەموو جیھان ..

سەرۆک بارزانی، ناساندنی دۆزی کورد بە ھەموو جیھان ..
سەرۆک مسعود بارزانی‮ ‬لە دوای‮ ‬راپەڕینەوە تا ئێستا رۆڵی‮ ‬سەرەکی‮ ‬و‮ ‬یەکلاکەرەوەی‮ ‬ھەبووە لە بەرەوپێشبردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەھێزکردن و بونیادنانەوەی‮ ‬پایەکانی‮ ‬حوکمڕانی‮ ‬دروست لە ھەرێمی‮ ‬کوردستان دا،‮ ‬بە بێ بوونی‮ ‬کەسایەتیەکی‮ ‬وا بەھێز ئەستەم و مەحاڵ بوو ھەرێمی‮ ‬کوردستان بتوانیبایە لەناو ئەو ھەموو گەمە سیاسی‮ ‬و بەرژەوەندییە دژبەیەک و دژبەگەلی‮ ‬کوردستانە،‮ ‬خۆی‮ ‬بگرێت و درێژە بە مانەوە و زۆرتر کردنی‮ ‬دەستکەوتەکان بدات‮. ‬سەرۆک بارزانی‮ ‬چۆن توانیویەتی‮ ‬لەمیانەی‮ ‬بەرژەوەندییە دژبەیەکە جیھانییەکان و بەرژەوەندییە دژبەیەکە ھەرێمییەکان،‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاکانی‮ ‬گەلی‮ ‬کوردستان دەستەبەر بکات و بەپێچەوانەی‮ ‬ھەموو ناوچەکانی‮ ‬دیکەی‮ ‬رۆژھەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان لە گۆڕەپانی‮ ‬تەسفیاتی‮ ‬بەرژەوەندییە دژبەیەکە ئیقلیمی‮ ‬و جیھانی‮ ‬بگۆڕیت بۆ بەیەکگەیشتن و پەرەپێدانی‮ ‬بەرژەوەندییە ھەرێمی‮ ‬و جیھانییەکان،‮ ‬ھەروەھا چۆن توانیویەتی‮ ‬ھەموو ئەو بەرژەوەندییانەی‮ ‬دژبە گەلی‮ ‬کورد بوون لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی‮ ‬گەلی‮ ‬کورد ھاوسەنگ و رێک بخات،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێت بەڵگەی‮ ‬زۆر بھێنرێتەوە چ لەڕووی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و ھاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتییەوە ،توانیی پاڵپشتی بەھێز بۆ کورد وکوردستان بەدی بێنێت و رێگەی سەربەخۆیخوازی کوردستان بکاتەوە .
رەنگە دۆسییەی سەربەخۆیی کوردستان زیاتر لە ھەموو کەیسەکانی دیکە شایانی بیرکردنەوەی ورد بێت. میللەتی کورد گەلێکە کە بەدەستی رژێمی سەدام حوسێن رووبەڕووی کۆمەڵکوژی، کیمیاباران و ھەموو جۆرەکانی دڕندەیی بووەتەوە. یانیش نیمچە دەوڵەتێکە خاوەن نەزم کە ھێزە چەکدارەکانی رۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان لە جەنگی دژی داعشدا ھەبووە و تاوەکوو ئێستاش ھەیانە. (کاتێک باسی کوردستان دەکەین) باسی دیموکراسییەک دەکەین کە بە ئاشکرا لە دەستوورەکەیدا یەکسانیی نێوان پیاو و ئافرەت لەبەرچاو گیراوە و سیستەمە سیاسییەکەی، بە ھەموو لاوازییەکانییەوە، ھەر ھێندەی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی رۆژئاوایی لە قەیراندایە. ھیچ کەسێک ھەیە بتوانێت لە ناوچەیەکی وەکوو رۆژھەڵاتی نێوەڕاستدا باشتر لەوە بکات کە کوردستان کردوویەتی؟ئیدی دوژمن و نەیارانی گەلی کوردستانیش ئەو ڕاستیە دەزانن، کە ھەروەک چۆن (جۆرج واشنگتۆن) باوکی سەربەخۆیی ئەمەریکا بوو، ئەمڕۆ( سەرۆک مسعود بارزانی) باوکی سەربەخۆیی کوردستانە و خەلکی کوردستانیش بە زۆرینەی حزب و لایەنە سیاسییەکانەوە، لەم ھەنگاوەدا پشتیوانی سەرۆک بوون. ھەرچەند من پێم وایە کە (بارزانی) لە (جۆرج واشنگتۆن)یش زیاتر لەپێناو سەربەخۆیی وڵاتەکەیدا ماندوو بووە و تێکۆشاوە، چونکە (واشنگتۆن) بۆ سەربەخۆیی ئەمەریکا تەنیا کێشەی ناوخۆیی ھەبوو، بەڵام بارزانی کێشەیەکی گەورەی جوگرافی و سەلماندنی ناسنامەی کوردستانی و گەڕاندنەوەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تری دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمیشی ھەبوو. ئەو ئەرکێکی قورسی تریشی لەسەر شان بوو. ئەوەش بەدیھێنانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێو ماڵی کوردی و پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بوو لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆم. لەلایەکی تریشەوە، وەستان و کۆڵنەدان لەبەرامبەر ھەڕەشەکانی داگیرکەران و فشارە نێودەوڵەتییەکان. سەرەڕای ھەموو ئەوانەش ئەرکی سەرۆکایەتیی کوردستانی لەم قۆناغە سەخت و دژوارەدا لە ئەستۆدا بوو. بەتایبەتیش فەرماندەییکردنی جەنگی دژی داعش و پەنادانی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە و پاراستنی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستان لە ناوچەیەکدا، کە بە خوێن و ئاگر و شەڕ و ئاژاوە دەورە دراوە. بارزانی سەرەڕای ھەموو ئەوانەش، لە سەختترین و ھەستیارترین قۆناغدا، کوردستانی بەرەو سەربەخۆیی و کەناری ئارامی سەرکردایەتیی کرد و بەردی بناغەی سەربەخۆیی کوردستانی دانا. ھەر بۆیەشە ئەمڕۆ نەک تەنیا لە بەغدا، بەڵکوو لە ناوچەکە و ھەموو جیھانیش باس باسی بارزانی و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە. ھەڵبەتە لێرەدا مەبەست تەنیا خودی شەخسی بارزانی نییە، بەڵکوو پێشمەرگە، سەرۆک بارزانی وەکوو ڕابەرێکی کاریزمی و سیمبولی ئازادی و سەربەخۆییخوازی گەلی کوردستانە.
Top