رێگاكانی سه‌رۆك
October 11, 2017
وتار و بیروڕا
شه‌ڕی داعش پروكێنترین رووبه‌ڕووبونه‌وه بوو بۆ شكاندنی ئیراده‌ی كوردستان و پێش‌گرتن له ناوبانگ و پێگه و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمێكی ئابڵوقه‌دراو و سزای دراو و په‌راوێزخراو وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق كرا" موچه‌ی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناده‌ستوری و نایاسایی و به‌بێ پشتبه‌ستن به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی بڕیاری سزادانه‌كه درا" بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكانی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ببچڕن و ده‌ستهه‌ڵگرێ له مافی میلله‌ته‌كه‌ی و قبوڵ بكات چاره‌نووسێكی نادیار بۆ میلله‌ته‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێ و رازی بكرێت به ژێرده‌سته‌یی!
پێچه‌وانه" له‌م دوو رێگادا":
رێگه‌ی یه‌كه‌م" ته‌سلیم بوون به ئاینده‌یه‌كی ترسناك و قبوڵكردنی ژێرده‌سته‌یی و رازی بوون به ناوه‌ندێكی تائیفی و میلیشایی.
رێگه‌ی دووه‌م" به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌لماندنی ئیراده‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی و راگه‌یاندنی" میلله‌تێكین خاوه‌ن خاك و زمان و كلتور و فه‌رهه‌نگ و ژیانی خۆمانین" به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و هێزه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌م میلله‌ته" پێكهاته جیاوازه ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌م وڵاته" رێگه‌ی دوومیان هه‌ڵبژارد" رێگه‌یه‌ك سه‌خته و موجازه‌فه‌یه" وه‌ك هه‌میشه به‌ڕێز بارزانی ده‌یفه‌رموو" ئه‌نجامدانی ریفراندۆم موجازه‌فه‌ی تێدایه" به‌ڵام موجازه‌فه‌ی ئه‌نجام نه‌دانی ریفراندۆم مه‌ترسیدارتره و خۆم شه‌رمه‌زاری لای خوا و میلله‌ته‌كه‌م ناكه‌م.
دوو رێگای سه‌خت بوون" بژارده‌ی یه‌كه‌م ده‌بوو سه‌رۆك بارزانی پشتی له خه‌بات و ژیان و ئامانجی خۆی و خانه‌واده و میلله‌ته‌كه‌ی بكردایه و قوربانیه‌كانی كوردستانی بخستایه‌ته سه‌ر مێزی دانووستاندن بۆ ژێرده‌سته‌یی به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵێك پۆستی بێ ده‌سه‌ڵات له به‌غدا. یا ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیدا به ئیراده‌یه‌كی مه‌زنه‌وه رێگه‌ی دووه‌می كرده مه‌زنترین مێژوو بۆ خۆی كه سه‌ركردایه‌تی كرد، بۆ میلله‌ته‌كه‌ی كه خاوه‌ن ئاینده‌یه‌كی گه‌شبن و ئێوه بڕیارده‌رن له چاره‌نووسی خۆتان" خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 93% بوون به ته‌واوكه‌ری رێگه‌ی دووه‌می به‌ڕێز بارزانی" چونكه ئه‌مه متمانه بوو به سه‌ركردایه‌تی و حیكمه‌ت و لێوه‌شاوه‌یی و به‌رپرسیاریه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی".
ئێسته هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌وه تێگه‌یشتووتر بوون كه رێگاكانی بارزانی سه‌ختن" به‌ڵام ئامانجه‌كانیان پڕن له شانازی" و متمانه و ئیراده‌ی سه‌رۆك و میلله‌ت وڵاتێك