سەرۆك بارزانی، ناساندنی دۆزی كورد بە هەموو جیهان

سەرۆك بارزانی، ناساندنی دۆزی كورد بە هەموو جیهان
سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە دوای‮ ‬راپەڕینەوە تا ئێستا رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬هەبووە لە بەرەوپێشبردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەهێزكردن و بونیادنانەوەی‮ ‬پایەكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬دروست لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دا،‮ ‬بە بێ بوونی‮ ‬كەسایەتیەكی‮ ‬وا بەهێز ئەستەم و مەحاڵ بوو هەرێمی‮ ‬كوردستان بتوانیبایە لەناو ئەو هەموو گەمە سیاسی‮ ‬و بەرژەوەندییە دژبەیەك و دژبەگەلی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬خۆی‮ ‬بگرێت و درێژە بە مانەوە و زۆرتر كردنی‮ ‬دەستكەوتەكان بدات‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬چۆن توانیویەتی‮ ‬لەمیانەی‮ ‬بەرژەوەندییە دژبەیەكە جیهانییەكان و بەرژەوەندییە دژبەیەكە هەرێمییەكان،‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەستەبەر بكات و بەپێچەوانەی‮ ‬هەموو ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە گۆڕەپانی‮ ‬تەسفیاتی‮ ‬بەرژەوەندییە دژبەیەكە ئیقلیمی‮ ‬و جیهانی‮ ‬بگۆڕیت بۆ بەیەكگەیشتن و پەرەپێدانی‮ ‬بەرژەوەندییە هەرێمی‮ ‬و جیهانییەكان،‮ ‬هەروەها چۆن توانیویەتی‮ ‬هەموو ئەو بەرژەوەندییانەی‮ ‬دژبە گەلی‮ ‬كورد بوون لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد هاوسەنگ و رێك بخات،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش دەكرێت بەڵگەی‮ ‬زۆر بهێنرێتەوە چ لەڕووی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و هاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتییەوە ،توانیی پاڵپشتی بەهێز بۆ كورد وكوردستان بەدی بێنێت و رێگەی سەربەخۆیخوازی كوردستان بكاتەوە .
رەنگە دۆسییەی سەربەخۆیی كوردستان زیاتر لە هەموو كەیسەكانی دیكە شایانی بیركردنەوەی ورد بێت. میللەتی كورد گەلێكە كە بەدەستی رژێمی سەدام حوسێن رووبەڕووی كۆمەڵكوژی، كیمیاباران و هەموو جۆرەكانی دڕندەیی بووەتەوە. یانیش نیمچە دەوڵەتێكە خاوەن نەزم كە هێزە چەكدارەكانی رۆڵێكی یەكلاكەرەوەیان لە جەنگی دژی داعشدا هەبووە و تاوەكوو ئێستاش هەیانە. (كاتێك باسی كوردستان دەكەین) باسی دیموكراسییەك دەكەین كە بە ئاشكرا لە دەستوورەكەیدا یەكسانیی نێوان پیاو و ئافرەت لەبەرچاو گیراوە و سیستەمە سیاسییەكەی، بە هەموو لاوازییەكانییەوە، هەر هێندەی ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتانی رۆژئاوایی لە قەیراندایە. هیچ كەسێك هەیە بتوانێت لە ناوچەیەكی وەكوو رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا باشتر لەوە بكات كە كوردستان كردوویەتی؟ئیدی دوژمن و نەیارانی گەلی كوردستانیش ئەو ڕاستیە دەزانن، كە هەروەك چۆن (جۆرج واشنگتۆن) باوكی سەربەخۆیی ئەمەریكا بوو، ئەمڕۆ( سەرۆك مسعود بارزانی) باوكی سەربەخۆیی كوردستانە و خەلكی كوردستانیش بە زۆرینەی حزب و لایەنە سیاسییەكانەوە، لەم هەنگاوەدا پشتیوانی سەرۆك بوون. هەرچەند من پێم وایە كە (بارزانی) لە (جۆرج واشنگتۆن)یش زیاتر لەپێناو سەربەخۆیی وڵاتەكەیدا ماندوو بووە و تێكۆشاوە، چونكە (واشنگتۆن) بۆ سەربەخۆیی ئەمەریكا تەنیا كێشەی ناوخۆیی هەبوو، بەڵام بارزانی كێشەیەكی گەورەی جوگرافی و سەلماندنی ناسنامەی كوردستانی و گەڕاندنەوەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشی هەبوو. ئەو ئەركێكی قورسی تریشی لەسەر شان بوو. ئەوەش بەدیهێنانی یەكڕیزی و یەكگرتوویی نێو ماڵی كوردی و پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بوو لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆم. لەلایەكی تریشەوە، وەستان و كۆڵنەدان لەبەرامبەر هەڕەشەكانی داگیركەران و فشارە نێودەوڵەتییەكان. سەرەڕای هەموو ئەوانەش ئەركی سەرۆكایەتیی كوردستانی لەم قۆناغە سەخت و دژوارەدا لە ئەستۆدا بوو. بەتایبەتیش فەرماندەییكردنی جەنگی دژی داعش و پەنادانی زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە و پاراستنی ئەزموونی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان لە ناوچەیەكدا، كە بە خوێن و ئاگر و شەڕ و ئاژاوە دەورە دراوە. بارزانی سەرەڕای هەموو ئەوانەش، لە سەختترین و هەستیارترین قۆناغدا، كوردستانی بەرەو سەربەخۆیی و كەناری ئارامی سەركردایەتیی كرد و بەردی بناغەی سەربەخۆیی كوردستانی دانا. هەر بۆیەشە ئەمڕۆ نەك تەنیا لە بەغدا، بەڵكوو لە ناوچەكە و هەموو جیهانیش باس باسی بارزانی و دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە. هەڵبەتە لێرەدا مەبەست تەنیا خودی شەخسی بارزانی نییە، بەڵكوو پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی وەكوو ڕابەرێكی كاریزمی و سیمبولی ئازادی و سەربەخۆییخوازی گەلی كوردستانە.
Top