لە شاخ و لە شار

لە شاخ و لە شار

سوورە مەرگەیی
لە شاخ کاتێ رژێم دەیویست هێرش بکاتە سەر ناوچەیکی ئازاد کراو، هەوڵمان دەدا ئەم زانیاریانە لەسەر هێزەکانی دوژمن کۆبکەینەوە.
١ــ ژمارەی هێزەکانی دوژمن.
٢ــ جۆری چەکەکانیان.
٣ـ چەند فەوجی خەفیفەن و فەوجەکان هی کام مستەشلرن.
٤ــ کام ئامیر لیوا یان قائید فیرقە سەرپەرشتی هێرشەکە دەکات.
٥ــ ئامانج لە هیرشەکە چییە.
بەڵام ئێستا و لەشار کاتێ پەلاماری ئامانجە نەتەوەییەکان و سەربەخۆیی کوردستان دەرێ، ریک دەزانین ئەوە کەناڵەکانی (KNN)و (NRT)و (پەیام)و سایتەکانی خەندان و میللەت و پێگەی وتاری کورد... هتد، هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان و هەندێ کادیر و پەرلەمانتاری یەکێتی و باەنگخوازەکانی کۆمەڵی ئیسلامیان لە پشتە و لە لایەن نوری مالیکی و حەنان فەتلاوی و میتی تورکیا و ئیتلاعاتی ئێران ئاراستە و رینمایی دەکرێن.
Top