هێزی داگیرکەر

هێزی داگیرکەر
کوردستان سەرکەوت ، دەنگی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستانییان ئێستا هەموو جیهانی لەو خەوە سەد ساڵییە بەئاگاهێناوەتەوە ، ئێستا کوردستان بەشێک نییە لە دەوڵەتێکی طائفی بگرە داوای ئەوەی لێدەکرێت سنوری فراوانترببێت بەو پێیەی توانی جوانترین نموونەی مرۆڤسالاری لە هەناوی جیهانێکی پڕ لە جەنگ و مرۆڤکوژ لە واقعدا تەبەنی بکات.
داگیرکەر جگە لە کەرب و کین هەڵگری هیچ پێناسێکیتر نییە ، ئەو خودان ناخێکی شێواو و بیرکردنەوەیێکی تاکڕەوانەیە. داگیرکەر دەیەوێت جیۆگرافیای ناوچەکە تەنها لە پێناسی سەد ساڵەدا وەسف بکات ، دەیەوێت پێمان بڵێت ئۆسمانی و سەفەوی خاوەنی ناوچەکەن و مێژوو تەنها لە بوونی ئەواندا ڕاستگۆیە و هیچ پێوەرێک و ئەرگیۆمێنتێکی تری پێڕاست نییە جگە لەوەی خۆی.
کوردستان بەشێک نییە لە ڕقی مێژوویی ئێوە ، بەشێک نییە لە هیچکام لەو ئیمپڕاتۆرییە مرۆڤکوژەی ئێوەمانان تاکوو ئێستاش شانازی پێوە دەکەن ، کوردستان مەملەکەتی ئازادی و سەربەستی و سەربەخۆیی مرۆڤایەتی بووە ، هەربۆیەش بڕیاری ئستقلالی داوە.
Top