ئەوەیە بزووتنەوەى گۆڕان! نۆی ئەوان بەسەر دەی حزبەکانی ترەوەیە

ئەوەیە بزووتنەوەى گۆڕان! نۆی ئەوان بەسەر دەی حزبەکانی ترەوەیە
بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە درووشمی دژی گەندەڵی و گێرانەوەی قووتی خەڵک بۆ خەڵک و چاکسازی و گۆڕانخوازی، سەروەری یاسا و بە دامەزراوە کردنی دەزگاکانی حکومەت، بە نیشتیمانی کردنی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ، بەرگری لە کورد و بەدیهێنانی ئامانجەکانی، هێنانە پێشی گەنج و چەندان درووشمی گەوجێنەرانەی تر هاتە ناو کایە سیاسیەکان و تا ئێستاش لەسەر ئەو درووشمانە بەردەوامە.
کەچی هەر لەناو خۆیدا گەنجی تووڕ هەڵدا و بۆ ئەجێندا و مەرامێکی پڕ لە بوغز و کینە وەک خزمەتکارێکی دەست لەسەر سینگ بەکاری هێنان، لە بەغدا میلیشیای حەشدی شەعبی بۆ شەڕی کورد بە یاسایی دەکات و پشت لە پێشمەرگەش دەکات، بەشداری کۆبوونەوە بێ یاسکانی بەغدا دەکا و بۆ بڕیارە دژە کوردەکانی پەرلەمانی عێراقیش لەگەڵ کوتلە قووت بڕەکەی نوری ماڵیکی دەست هەڵدەبڕێ و دەست دادەگرێ، لە بەغدا دژی سەربەخۆیی کوردستان دەوەستێ و لە کوردستانیش نەخێرچییە و بایکۆت دەکات، سەرۆکی پەرلەمانەکەی و فراکسیۆنەکەی وڵات بە وڵات دەگەڕان و زۆرترین تومەتی هەڵبەستراو و نەشیاویان دەدایە پاڵ دەسەڵات و مێژووی بزووتنەوەى رزگاریخوازی کورد. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئەوان خەمخۆر و کوردپەروەر و خەڵکی تریش دەخەنە ژێر چەندین گومان و پرسیارەوە، بەراستی زەمانێکی سەیرە و (نۆ)ی ئەوان بەسەر (دە)ی حزب و لایەنەکانی تری کوردستانەوەیە.
Top