دوای ٢٥ /٩ ، شوناس وسەروەری کورد گەرٍایەوە، چیتر ناسنامەی عێراقی نەماوە ..

دوای ٢٥ /٩ ، شوناس وسەروەری کورد گەرٍایەوە، چیتر ناسنامەی عێراقی نەماوە  ..
لەگەڵ ئەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، مافێکی رەوا و یاسایی و دانپێنراوە ، بەڵام وەک چۆن دەبینن ،رژێمی عێراق نەک بەو مافە رازی نییە ،بەڵکو ماوەی سەدەیەکە کورد بە ھاووڵاتیی پلە دوو ھەژمار دەکەن بە ھەموو شێوازێکی نامرۆڤانە رووبەرووی دەبنەوە .
دروستبوونی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢١ تا ئێستاش دەسەڵاتدارانی عێراق بە جیاوازیی ئینتیمای سیاسی و ئایینییانەوە، بەردەوام بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لەگەڵ ئەو نەتەوە و ئایین و مەزھەبانەدا کردووە کە لەدەرەوەی بازنەی دەسەڵاتدا بوونە، ھەر ئەمەش سەرچاوەی سەرەکیی کێشە و پێکدادانە سیاسییە خوێناوییەکانی ئەو ناوچەیەیە، کە ملیۆنان قوربانییان لێ کەوتووەتەوە. ناچارکردنی ئەویتری جیاواز بە دەستبەرداربوونی شوناسی تایبەتی خۆی و ھەڵگرتنی شوناسێک کە بە ھیچ شێوەیەک رەنگدانەوەی کولتوور و زمان و مێژووی خۆی نییە، وای کردووە کە نەتەوە و ئایین و مەزھەبە جیاوازەکان لەم عێراقەدا ھەست بە نامۆبوون بکەن، ھەروەھا بەردەوام لە ھەموو بڕیارە گرنگەکان کە پەیوەندیی بە چارەنووسی خۆیانەوە ھەبووە، فەرامۆش کراون.
دەولەت بوون و سەربەخۆیی‮ ‬کوردستان ‮ ‬ئامانجێکی‮ ‬لە مێژینەییە کە ھەموو تاکێکی‮ ‬کورد و خەڵکی‮ ‬کوردستان بە ھەموو ئاین و پیکھاتە جیاوازەکان بە دریژایی١٠٠ ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو ھەوڵیان بۆداوە،‮ ‬دەولەت بوون لە دیدی‮ ‬ھەر تاکێکی‮ ‬کوردستان دروستکردنی‮ ‬قەوارەیەکی‮ ‬سەربەخۆیە لە کوردستانێکی‮ ‬فرە نەتەوە و فرە ئاین و مەزھەب،‮ ‬ھەر بۆیە شان بەشانی‮ ‬کورد تێکرای‮ ‬پێکھاتەکانی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان،‮ ‬کۆڵیان نەداوە لە خەبات بۆ رزگار بوون لە ژێردەست و کۆیلایەتی،‮ ‬ھەڵبەت شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوو چاکترین نموونەیە کە تێکرای‮ ‬نەتەوە و ئاین و مەزھەبەکانی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان بەشداری‮ ‬بەرچاویان ھەبوو لە شۆرشی‮ ‬ئەیلوودا و چەندین شەھیدیان بەم شۆڕشە بەخشیوە‮.‬بۆیە ئەمڕوش تەواوی‮ ‬لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و مەزھەبییەکانی‮ ‬کوردستان بە تورکومان و کلدوئاشور و ئێزدی‮ ‬و‮ ‬یارسان و زەردەشتی‮ ‬و موسڵمانانی‮ ‬شیعە و سونەی‮ ‬کوردستان تەنانەت عەربیش لە دەشتی‮ ‬نەینەوا رۆژانە پشتگیری‮ ‬خۆیان بۆ سەرخۆیی‮ ‬کوردستان رادەگەیێنن‮، ‬ھەڵبەت تەواوی‮ ‬پێکھاتەی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان دڵنیان لەوەی‮ ‬کە لەمەو پاش دەوڵەتی‮ ‬کوردستان دەبێتە لانەی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و پێکەوەژیان‮.
گەر لە ماوەی رابردوو ، جیھان چاو و گوێچکە و ھەستی لە بەرامبەر ئەو ھەموو تاوانانە نامرۆڤانەیەی کە لە دژی کوردو کوردستان بێ دەنگ کرد و ئێستا ئیتر ناکرێت و نابێت دونیا ئازاد و دیموکراسی خواز و داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ خۆیان لە ھەمبەر ئیرادەیەکی میللەتێکی مەزلومی و مافخوراو بێ دەنگ بکەن . سەدەی‮ ‬٢٠، ٢١‮‬ بە گوێرەی‮ ‬و بەپێی‮ ‬رێساو‮ ‬یاساکانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و مرۆڤایەتی‮ ‬و سەردەمی‮ ‬زانست و تەکنۆلۆجیا‮ ‬میللەتێک نەک مافی‮ ‬پێشێل دەکرێ بەڵکو ستەم و جینۆساید دەکرێ ھەروەک لە سەردەمی‮ ‬حکومەتی‮ ‬بەعس‮ ‬کورد لەو پارچەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێڕاق‮ ‬ئەنفال‮ ‬کراو‮ ‬کۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬زۆر سستبوون لە ھەڵوێستەکانیان بەرامبەر ئەم کارەساتە‮ ‬، ئەمەش ئاشکرایە و روونە کە‮ ‬کۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بێ ھەڵوێستەو بێ دەنگە و کەمتەرخەمە بەرامبەر‮ ‬یاساکانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و مرۆڤایەتی‮ ‬داننەنان بەسەربەخۆیی‮ ‬میللەتێک ونەبوونی‮ ‬لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو حکومەت و وڵاتانەی‮ ‬کە ھاوڵاتیان و نەتەوەکان دەچەوسێننەوە‮! ‬بۆیە ئێستاش‮ ‬، خەڵکی‮ ‬کوردستان کە ھەرێمێکی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬کوردە خاک و نیشتمانی‮ ‬ڕەسەنی‮ ‬کوردستانیانە کە لە ساڵی‮ ‬١٩٩١‮‬وەڕزگاروئازادە..ئەو ھەموو قوربانیەی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان بە بەر چاوی‮ ‬جیھان کە ئێستاش سەدەی‮ ‬٢١‮‬ سەدەی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و پێشکەوتنی‮ ‬زانست کە لە خزمەتی‮ ‬مرۆڤ و مرۆڤایەتیە کە خۆیان بۆ خۆیانی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬دەکەن و بانگەشەی‮ ‬بۆ دەکەن‮ ! ‬لە ھەمووشی‮ ‬دیارتر‮ ‬ڕێککەوتنی‮ ‬سەد ساڵەی‮‬١٠٠ سایکس بیکۆبەبەرچاوی‮ ‬وڵاتان و بە بڕیاڕی‮ ‬کۆمەڵگەی‮ ‬نێو دەوڵەتی‮‬و وڵاتانی‮ ‬زلھێز میللەتی‮ ‬کوردیان خستە و لکاندیان بە عێراقێکی‮ ‬عەرەبی‮ ‬دروستکراوپێشێلکردنی‮ ‬مافی‮ ‬میللەتێک کە کوردە، بێجگە لەوەش قۆناغێک لە قۆناغەکان میللەتی‮ ‬کورد بۆتە قوربانی‮ ‬بە ھۆی‮ ‬کێشەوململانێی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلھێزلە ناوچەکەدا مافەکانی‮ ‬کورد لەگۆڕنراوە‮. بۆ ناکرێت و نابێت دونیا دروشمی ئازادیخوازی و مافی مرۆڤ و سەربەخۆیخوازی بەرز بکاتەوە لە ئاستی ئیرادەی سەربەخۆیخوازی و ئازادیخوازی میللەتی کوردستان بێدەنگ بکات ..

بوون بە خاوەن کیانی سەربەخۆ ئەو مافەیە رەوایەیە کە دەیان ساڵە قوربانیی بۆ دەبەخشین .. بە دەوڵەتبوون مافێکی سروشتی ھەموو گەلێک, نەتەوەیەک, کۆمەڵە نەتەوەیەک کە چەند خاڵێکی بنەڕەتی پێکەوەیان دەبەستێتەوە وەک: ڕەگەز, زمان, خاک, ئاڵا, مێژوو, سنوور, کولتوور. ئەم مافە رێپدراوە لەلایەن زۆربەیی یاسا و رێساکانی نێودەوڵەتییەوە, بەڵام رێگە لێگیراوە لەلایەن چەندین وڵاتی زۆردار بە تایبەت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.کورد یەکێکە لەو میلەتە بێ بەختانەی ئەو مافەی پێ نەدراوە یان زۆرجار دەوترێت خۆی کارا نەبووە لە داواکردنی. باووباپیرانمان وتوویانە "ماف نادرێ, بەڵکو ئەسەندرێ", بە شیکارێکی ورد لەم وتەیە دەردەکەوێت کە ئەوان چ لە سادەیی و ساکاریی خۆیانەوە یان بە ئەزموونەوە گەیشتوون بەو دەرئەنجامە کە ھەرگیز دوژمن رازی نابن بە داننان بە مافی بەرانبەرەکەیان, چونکە عەقلیەتی ستەمکاری زاڵە بەسەر عەقلیەتی داننان بە مافی بەرانبەر لەو وڵاتانەی ھاوسنووری کوردن، میلەتێکی چل ملیۆنی بەبێ دەوڵەت لە ناوچەکەدا بە تایبەتی لەم سەردەمەدا, بەڵگەیەکی حاشاھەڵنەگرە لەسەر نا لۆجیکی عەقلیەتی بەرانبەر. بۆ دەبێ ئازادیخوزان و سەربەخۆیخوازانی جیھان رێز لە ئیرادەی گەلی کورد بۆ بەدەستھێنانی ئەو مافەرەوایە لە رێگەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بگرن و دەبێ ئەوەش باش بزانن کە دوای سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کورد شوناسی عێراقی نەماوە ..
Top