تەنها ئاشتی ئاواتەكان بەدی دێنێت
October 8, 2017
وتار و بیروڕا
هەرەچەندە ریفراندۆم بە بێ گۆڕان سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد و ئەو گۆڕانەی ئێمە بیری لێدەكەینەوە نەماوە و زۆر كز بووە، لێ بۆ ئەوەی یەكدەنگی و ئاشتی لە ئارادا بێت، بۆ ئەوەی كورد یەكدەنگ بێت و نێوماڵی كورد یەكهەلوێست بێت، پارتی نێچیرڤانی بارزانی نارد بۆ لای گۆڕان و كۆبوونەوەیەكی چاوەڕوانكراو ساز كرا و ئۆمێدێكی باش هەیە كە كێشەكان بە ئاشتی و لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.
هەر كاتێك نێوان حیزبەكانی كوردستان، یان نێوان هەولێر و بەغدا، یان نێوان هەرێم و هەر وڵاتێكی دیكەدا كێشە دروست بووبێت، نێچیرڤان بارزانی تونیویەتی بە زووترین كات كێشەكە چارەسەر بكات و بارودۆخەكەی ئارام كردووە، هەمیشە بەشێك بووە لە چارەسەر و بۆ چارەسەری كێشەكان داوای مێزی گفتگۆی كردووە، هەر بۆیەشە زۆرترین كێشەكانی حكوومەتی هەرێم لە گەڵ بەغدا و ئێران و توركیا، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات چارەسەریان دەكات. هەر بۆیەشە چاوەڕوان دەكرێت، چون پێشتر كۆبوونەوەكانی نێچیرڤان بارزانی و نەوشێروان هەمیشە ئارامی بەخشیوە بە بارودۆخەكە، ئەوهاش كۆبوونەوەی ئەمڕۆ وەكوو جاران بارودۆخەكە ئارام بكاتەوە و، یەكدەنگی لە ناو حیزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دروست بكات.
لە هەمووی گرنگتر، رێزگرتن لە بەرپرسانی گۆڕان لە لای نێچیرڤان بارزانییەوە، زۆرتر روونی كردەوە كە پارتی بە جدی نیازی چارەسەری كێشەكانی هەیە لە نێوان هەر هەموو حیزبەكانی باشووری كوردستان، چونكە وێنەی پێشوازی كردنی نێچیرڤان بارزانی و سەلاحەدین بەهائەدین لە بەرپرسانی گۆڕان، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگی داوەتەوە وێنەكە خۆی دەدوێت.