هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەی نێودەوڵەتی لەبەرژەوەندی کوردایە ....
October 8, 2017
وتار و بیروڕا
بێ ئاگا لەوەی گەر ڕیفراندۆم نەکرایە نەیارانمان چ پیلانێکیان دارشت بوو بۆ لەقاڵبدانی کورد ....
گەر ڕاستی و دروستی دۆخی کورد پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم بخەینە روو،، ئەرزو ئاسمانی فەرقە ..
ئەوانەی لێکدانەوە بۆ دۆخی ئێستای کورد دەکەن ،
بۆ ناپرسن هۆکار چی بوو بەزووی بریاری ڕیفراندۆم درا ؟
بۆناپرسن ۱۷ لایەنی سیاسی کە بۆ پرسێکی لاوەکی دەیان کۆبوونەوە و ساڵێک هاتووچۆ دەکەن لەکۆتاشدا ڕێک ناکەون ، بۆ بۆپرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی بەیەک کۆبوونەوە ڕێکەوتن و بەپەلە بەروارەکەیان دیاری کرد ؟
ئەوانەی تائێستە لەپرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی نەگەشتوون ، بارونبێت لایان سەرانی بەغدا بەهاوکاری ایران ، پیلانیان دارشتبوو دوای کۆتای هێنان بەداعش ، ئەوناوچانەی مادەی ۱٤۰ دەیگرێتەوە و لەئێستەدا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدان ، بەزەبری هێزوەری بەدەستی بێننەوە و کورد بگەرێنەوە هێڵی ۳٦ی پێش پرۆسەی ئازادی ....
بۆیە جەنابی سەرۆک کە هەستی بەم پیلانە شومەی نەیاران کرد ، ڕاستەوخۆ بەپاڵپشتی لایەنە سیاسیەکان بەدەر لە گۆران و کۆمەڵ بریاری لە گشتپرسیدا ،،
کەباشترین بریار بوو بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلانی نەیارانمان ریسەکەیانی لێ کردەوە بەخوری ....
۱ـ ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە ریفراندۆمی لێکراوە ، لەئێستەدا بەهیچ شێوەیەک بەغدا ناتوانێت هێزیان بۆ بجولێنێت ، چونکە لەرونگەی نێودەوڵەتیەوە ئەو ناوچانە دەنگیان بەسەربەخۆی کوردستان داوە و بەشێکن لە هەرێمی کوردستان ،، بەپێی یاسای نێودەوڵەتیش هەر هەرێمێک ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی بکات ، بەدوو جۆر دەتوانێت سەربەخۆی ڕابگەیەنێت نەتەوە یەکگرتووەکان دانی پێدابنێت ..
۱ـ ڕێکەوتنی دوولایە ...
۲ـ ئەو وڵاتە هێزی سەربازی بێنێتە سەر ئەوهەرێمە ...
بۆیە لەئێستەدا بەهەرشێوازێک بەغدا هێزبجوڵێنێت لەئاست هەرێمی کوردستان ، کورد دەتوانێت ڕاستەوخۆ سەربەخۆی ڕابگەیەنێت ، نەتەوەیەکگرتووەکانیش دانی پێدادەنێت ....
۲ـ لەئێستەدا هێندە کورد کارتی بەهێزی لەدەستە بەرامبەر بە بغدا ،، بغدا تاکە کارت لەدەستی بوو ئەوەش داخستنی فرۆکەخانەکان بوو کە قیمەی ئاست نزمی و جاهلی سەرانی بەغدابوو کەبەکاریان هێنا ،، دەنا بەغدا نەدەتوانێت سنورە کانی کوردستان دابخات نەدەتوانێت هەناردەی نەوت ڕابگرێت ...
بۆیە ئەم هەنگاوە حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بۆ بەرپەرچ دانەوەی پیلانی نەیارانمان ،، هەموویانی توشی شۆک و هەستتریا کرد ،، لە هەمانکاتدا وڵاتانی ناوچەی و نێودەوڵەتیشی خستەئەمری واقعەوە کە کورد جیدی زولم و ژێردەستەی پێ قبوڵ نیە و شایەنی سەربەخۆی خۆیەتی ،، کە لە ئێستەدا دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ پشتیوانانی سەربەخۆی کورد لەزیادبوندایە و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەی و نێودەوڵەتی گۆرانکاری گەورەی بەسەرداهاتووە و هەنگاوەکان لەبەرژەوەندی کوردایە .