(پرۆسەی ئاشتەوایی و ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی)
October 8, 2017
وتار و بیروڕا
بێگومان یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی نەبوونی کیان و سەرەبەخۆیی هەرهەمان خاڵە واتە ناکۆکی وناتەبایی نێو خۆیی
نێچیرڤان بارزانی کوڕی جوانەمەرگ کاک ئیدریس بارزانیە کە بەئەندازیاری ئاشتەوایی و پرۆسەی یەکخستنی سەرجەم هێزەسیاسیەکانی باشوری کوردستان دادەنرێت کەسەرەنجام کردی بە بەرەی کوردستانی و بەرهەمی ئەو یەکگرتوویەش ڕاپەڕینی ساڵی (۱۹۹۱)لێکەوتەوە و دەستکەوتەکانی دیکەشی بەدوادادا هات
ئەم تەئسیراتەی خودی کاک ئیدریس ودوای کۆچی باوکیشی وەقووتابیەک وفێرخوازێک لەبەخزمەت سەرۆک بارزانیدا زۆر سیفەتی لەم کارەکتەرە سیاسی و حوکمدارەدا کۆکردوەتەوە
مام جەلال هەروەک چۆن لەژیانی خۆیدا زۆربەی لایەنە ناکۆکەکانی کۆدەکردوە ئاوها کۆچی دوایشی بوەبەهۆکار بۆکۆکردنەوەو کۆبوونەوەی لایەنە ناکۆکەکان و لەم دەرفەتەدا بارزانی وەک هەمیشە هەنگاوێکی گەورەو گرنگی هاوویشت و بۆچەندەمین جار سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان ی کرد
ئەگەرچی هێشتا ناوەرۆکی کۆبوونەوە دیارو ئاشکرانیە بەڵام ئەمە لەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە کوردستان سیاسیەکی لێزان و بوێری هەیەو هیچ دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی و پێکەوەکارکردن و پێکەوەبوون ڕەت ناکاتەوەو لەم پێناوەشدا ئامادەی قوربانی دانە بەخۆی و بەحیزبەکەشی
نوسین ئێمە ماستاو پیاهەڵدانی درۆینەنیەو واقیعێکە پێوویستە تەرجومەبکرێت بۆ نوسین
کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەبە کابینەی بنکە،فراوان ناسراوەو پێنج حیزبی گەورەتێیدا بەشدارن بەرهەمی عەقڵی پێکەوەیی و هەوڵی لێکنزیکردنەوەی جیاوازییەکانە لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە کە ماوەیەکی زۆر پێووەی سەرقاڵ بوو
ئێستا کە کوردستان لەمێژوویەکی نوێ و قۆنڵغێکی نوێ دایە لەهەموو کات زیاتر پێوویستیمان بەکاڵکردنەوەی ڕەنگەکان و جیاوازییەکان هەیەو ئەم سەرکردەگەنجەش وەک هەمیشە خەریکی ئەم ئەرکە قورسەیەو بۆ بەئەنجام گەیاندنیشی بۆهەموو ڕێگایەک دەڕوات
دەمێنێتەوە بڵێین بارزانی گەنج هەنگاوەکانی خۆی دەستپێکردوە گرنگ نیەتی باشی لایەنەکانی بەرامبەرە.
ڕێبین رحیم.