پۆزش هێنانەوەتان،شورەیی بوو

پۆزش هێنانەوەتان،شورەیی بوو
سەركردە شوڤینیەكانی بەغدا و سەردەمدارانی سەفەوی و عوسمانی چاوی بینینی ئاڵای كوردستانیان نیییە و هیچ كاتیش نایانبیت چوون لە سەد ساڵی رابردودا لە ژێر سایەی ئەو ئاڵایەدا بە چۆك دا كەوتن .بەڵام پێچانی ئاڵای كوردستان بە سەر تەرمی مام جەلال لە رۆژی گەرانەوەی تەرمەكەی لە ئاڵمانیا و ئەنجامدانی رێو رەسمی پرۆتۆكۆڵ ووڵامەكی بەهێز بوو بۆ هەموو ئەوانەی كە ویستیان بە بریارەكانیان كوردستان بە چۆك دا بهێنن.
بەڵام ئەوەی كە جێگەی شەرمەزاری بوو ،هەڵوێستی لاوازی هندەك لە پاڵمانتارانی كورد لە بەغدا بووكە هەر یەكەیەن بە جۆرەك لێبوردنیان لە شەقامی عەرەبی دەستەڵاتدار كردبوووە.
شوان داودی: دانەنانی ئاڵای عێراق لەسەر تەرمی (مام جەلال) هەڵەیەكی گەورە بوو"مەراسیمەكە بچووك كرایەوە"
شوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی:"مام جەلال، وەك سەركردەیەكی كاریزما ٧٠ ساڵی تەمەنی خۆی بۆ بەدیھێنانی دیموكراسی لە عێراقدا تەرخان كرد، ئەوجا ھەوڵی بۆ مافی چارەی خۆنووسین داوە، ئەو ڕابەری دوو شۆڕش بووە، ماوەی ٨ ساڵ سەرۆك كۆماری عێراق بووە، ھەروەھا ئەندازیاری پڕۆسەی سیاسی و هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكانی پاراستووە، بۆیە دەبوایە ئاڵای عێراق لەسەر تەرمی ھەڤاڵ مام جەلال ببوایە
ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی و پەرلەمانتاری ئەو حزبە لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، كە ماڵپەڕی (بەغداد یەوم) و چەند ماڵپەڕێكی ئێرانی بڵاویان كردووەتەوە، رایگەیاندووە، لاهور جەنگیی برازای مام جەلال ئاڵای عێراقی داوەتە دەستەی پرۆتۆكۆل، بەڵام ئەوان لە بری ئاڵای عێراق، ئاڵای كوردستانیان لە تەرمەكەی مام جەلال ئاڵاندووە.
ئەوە چەند جێگەی شەرمەزارییە كە پۆزش بۆ كەسانەك بهێننەوە كەكوردستانیان رووبەرەی قەیران كردەوە هەموو دەروازەمەرزییەكانیان بە روودا داخستن،بودجەو موچەی كوردستانیان بری و رێگرییان لە چوونە ناو هۆڵی پارڵمان كردن،پرسی گشتپرسی كە مافی چارەی خۆنوسینە رەد كردەوە و بە هاوكاری ووڵاتانی دەوروبەر لە هەوڵی برسیكردنی خەڵكی كوردستاندان هەموو ئەوانە لە سایەی ئەو ئاڵایەیە كە لە بەغدا حوكم دەكات ئاخۆ شەرەفمەندی لەو ئاڵایەدایە یان لە ئاڵایەكدا كە مام جەڵال لە ژێر سایەی ئەودا خەباتی كردووە بۆ ئەوەی مافەكانی نەتەوەی كوردی تێدا بەدی بهێت،ئەگەر مام جەڵال 8 ساڵ سەرۆك كۆماری عێراق بوبیت و بۆ عێراق كاری كردبیت ئەوە زیاتر لە نیو سەدە بۆ كورد تێكۆشیوە.
لە ژێر سایەی ئاڵای عێراقدا 182000 كەس ئەنفاڵكران و كیمیا باران و زیندە بەچاڵ كران ئیتر چ جای پۆزش هێنانەوەیە
Top