سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، پەیامی ناسنامە و نیشتیمانی داگیرکەراویی گەیاند جیھان ..

سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، پەیامی ناسنامە و نیشتیمانی داگیرکەراویی گەیاند جیھان  ..
ئەمرۆ بۆ نەیارانی کورد و داگیرکەرانی کوردستان سەڵمێندرا ، گەر خەون و پیلانیی ئەوان بۆ تێکدانی یەکریزی نێوماڵی کوردستان و بەڵارێدابردنی پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکان بوو بێت ، ئەوا بینیان کە حیکمەت و دانایی سەرکردایەتی سیاسی کورد و بە تایبەت پێشمەرگە ، سەرۆک مسعود بارزانی ، بە بانگەوازی یەکریزی و تەبایی نێو ماڵی کورد و بە تایبەت بریاردان بۆ ئایندەمان لە رێگەی پرۆسەی دیموکراسی و یاسایی ریفراندۆمی سەربەخۆیی توانی بەستەلەک و تێلێسمەکان بشکێنێت و میللەتی کورد وکوردستان وەک ھێزێکی کاریگەر کۆبکاتەوە بیکاتە دەنگێی بەھێز بە داگیرکەران و ناحەزانی کورد بڵێت کە ئێمەی کورد گەر ناکۆکیشمان لە نێوماڵی خۆمان ھەبێت و حزبابەتیش بکەین ئەوا لە پرسێکی چارەنووسسازی وەک سەربەخۆیی کوردستان و دامەزاندنی دەوڵەتی کوردستان دەبن بەیەک . ئەمەش پەیامێکی بەھێزە بۆ بێ ھیوایکردن دوژمنان و سەرکەوتنی یەکجاری کوردستان .. دروستکردنی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆیی ھەنگاوێکی گرنگە ناوتانەو ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڕیارێکی بوێرانەیە، پێم وانیە کوردێک ھەبێت ئەگەر دروستبوونی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆیی ھیواو ئامانجیش نەبێت لەلای خەونی پێوە نەبینێت، ساڵەھایە ئەم میللەتە ھەشبەسەرە بۆی تێدەکۆشێ و قوربانی بۆ دەدات. بەتایبەت کوردی باشور کە نزیکەی سەدەیەک دەبێت بەزۆر ئاخنراوەتە نێو ئەو قەفەسە جەھەننەمیەی بە عیراق ناسراوە، کە ھیچ مەرج و رێکارێکی ژیانی مرۆڤانەی تیادا نەبووەو نیە، بەبێ جیاوازیی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی، بەوەی ئێستاشەوە، بۆیە تاکە رێگە تەنھا و تەنھا جیابوونەوەیە..

دەوڵەتی کوردی و ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان ئاواتێکی گەورەی ھەرە لە مێژینەی میللەتەکەمانە. راگەیاندنی ئەو مافەش، بە پێی یاسای دەوڵی مافی ئازادی گەلان و چارەنووسیان پەیوەندی بە رێژەی زۆری دانیشتواندا نییە بۆ سەربەخۆیی و بوون بە دەوڵەت. چەندان وڵات ھەن لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستاش ھەر ئەندامن و سەربەخۆیی تەواویان ھەیە و ژمارەی دانیشتوانیان لە چەند ھەزار کەسێک تێپەڕ ناکات.دراوسێکانمان دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان رەت دەکەنەوە وەک پڕەنسیپ، بەڵکو بە مەترسییەکی گەورەشی دەزانن بۆ سەر پێکھاتە و سنووری دەستکردی نیشتمانیان، بەتایبەتی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییان، بەڵام ئەمڕۆکە دەبینین دونیا لە سایەی سیستەمی نوێی جیھان و گۆڕانکارییە کتوپڕە سەرنجراکێشەکان کاریگەری زۆری بەدوای خۆیدا ھێناوە، جۆر و پێوەرو پێودانگەکانی سەربەخۆیی و پڕەنسیپەکانی دەوڵەت بوون گۆڕانکاریان بەسەردا ھاتووە. ناکرێت پێگەی ھەرێمی کوردستان لە رووی سیاسی ،دیپلۆماسی ، ئابووری و جوگرافی لە بەرچاو نەگیرێت ..

دەیان ساڵە، سەرٍەرای ئەوەی میللەتی کورد بە ھاووڵاتیی پلە دوو لە لایەن رژێمە یەک لە دوای یەکەکانەوە حیسابی بۆ دەکرا و پاشگوێ دەخرا ، ئەم رژێمانە بەوەش رازی نەبوون تا ئەو رادەیەی کە بە شێوەیەکی زۆر درندانە تاقیکردنەوەی چەکی کیمیایی ، زیندەبەچاڵ دەکران و لە ھەموو شی ترسناکتر کانی و گوندەکانی وێران دەکرد و چەکی کۆمەڵکوژ وفسفۆر و بۆمبی ھێشوویی و قەدەغەکراویی لە دژی کورد بەکاردەھێنا.لەگەڵ ھەموو ئەو تاوان کارییانەش کە لە دژی کورد وەک دووەم نەتەوەی گەورە لە عێراقی دروستکراو، بەردەوام لە ھەوڵی ئەوە دا بوو کە لە رێگەی گفتگۆی ئاشتیانە پێداگریمان کرد بۆ ئەوەی رژێمی عێراق تێبگات و کە مافە زەوتکراوەکانمان کە نزیکەی سەدەیەک داگیرکراوە بگەرێنرێتەوە ،گشت ئەو ھەوڵانە نەک ھەر سوودی نەبوو ، بەڵکو لە دوایین تاوانیی دژی مرۆڤایەتی رژێمی نووری مالیکی چەکی ئابووری دژی میللەتی کورد بەکارھێنرا و عیبادیش بەردەوام بوو لە درێژە پێدانی تاوانکاری دژی میللەتی کورد.
بۆیە دوای پشوودرێژییەکی زۆر، لە جیاتی ئەوەی رژێمی عێراق داوای لێبوردن بکات بە ھۆی ئەو ھەموو تاوانکاریی و کۆمەڵکوژییانەی لە دژی کورد ئەنجامیاندا بوو،نەک ئەوەشیان نەکرد،بەڵکو زۆر دیکتاتۆرانە بەردەوامن لە سیاسەتی تاکرەویی وفاشیستانە . بۆیە سەرکردایەتی سیاسەتی کوردستان و میللەتی کورد بریارێکی زۆر یاسایی جێبەجێکرد ئەویش ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو ـ بەمەش کورد شوناس و خاکی داگیرکراویی خۆی دوای سەدەیەک بە ئیرادەی سەربەخۆیی خوازی بەدەستھێنایەوە و چیتر کورد ناسنامەی عێراقی بوونی نییە .


Top