یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان زەرورەتێکە بو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە

یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان زەرورەتێکە بو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە
گەلی کوردستان ئەمڕو لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و یەکدەنگی هەیە
چونکە دەوڵەتە دستکردەکانی سایکس بیکو هەتاکو ئەمڕو هەڕشەکانیان بەردەوامن لە سەر بنەمای ئەو ئەقڵیەتە سیاسیەی کە لەسەری دامەزراون

،سەد ساڵە ئەم دەوڵەتانە دروستکراون لەسەر بنەمای دیکتاتوریەت و شمولیەت و هێشتا بە خەون و خەیاڵی ئەوە دەژین کە هەرخویان یاریکەری یەکەمی سیاسین لە ناوچەکەدا و گوڕانکاریە سیاسیەکانی جیهان بە هەند وەرناگرن
لە کاتێکدا ئەمڕو یاریکەری سیاسی نوێ سەریان هەڵداوە و ژمارەیێکی بە هێزیشن لە نێو گوڕەپانی سیاسەتی نێوو.دەوڵەتیدا و بێ ئەوەی خاوەنی دەوڵەتی خویان بن
بەڵام جێگەو پێگەی خویان کردوتەوە و جیهان حسێبی بو دەکات لە ڕوی سیاسی ،ئابوری،ئەمنی،دیبلوماسی و ژئو سیاسی و تاد...
وە گومانی تێدانیە باشوری کوردستان سەنگی خوی هەیە لەم قوناغەدا بە تایبەتی و ڕەوشی سیاسی باشوری کوردستان پەیوەستە بە ئستڕاتیژیەتی کومەڵگای نێودەوڵەتی بو ئەمڕو و لە داهاتوشدا بە چەشنێک گەر بێتو کێشەی باشوری کوردستان یەکلایی نەکرێتەوە و دان بە سەربەخویی کوردستان دا نەنرێت و پشتگیری نەکرێت دوخی ناوچەکە لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەردەچێت و ئەمەش نە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستادایە و نە لەبەرژەوەندی کومەڵکای نێودەوڵەتی دایە
بویە واباشە دەوڵەتە زلهێزەکان پشتگیری تەواوی گەلی کوردستان بکەن و بە تایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمرێکا و یەکیەتی ئەوڕوپا چونکە باشترین هاوپەیمانی ئەوان گەلی کوردستانە و بەدیلی گەلی کوردستان بونی نیە بو ئەوان .

لە پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستاندا هاونیشتیمانیان بێ جیاوازی ئایین ،نەتەوە ، زمان ئەوەیان سەلماند کە گەلێکی یەکگرتوو وتەبایە و هەرچەند ناکوکی سیاسی هەبێت لە نێوحزبە سیاسیەکاندا
بەڵام لە سەر مەسەلە چارەنوسازە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکاندا کوک و تەبان و هەر ئەوەمان بینی لە ڕوژی پڕوسەی دەنگدان بو بوسەربەخویی وە ڕێژەی ۹۳٪ وەک ئاماژەیێکی ڕون و ئاشکرای تەعبیر کردنە لە تەبابوونی کوردستانیان بە شێوەیێکی گشتی
وە دەڵێن شوڕشکردن لە پاراستنی شوڕش ئاسانترە ئێمە لە ڕیفڕاندومدا سەرکەوتین ولەوە گرنگتر ئەوەیە چون و بە چ شێوەیێک ئەم سەرکەوتنە مەزنە بپارێزین وتاکە میکانێیزم بو پارێزگاری ئەم سەرکەوتنە گەورەیە پاراستنی ئیڕادەی سیاسی یەکگرتووی گەلی کوردستانە و هەوڵدانە بو بە هێز کردنی ئەم ئیڕادەیە تاکو بتوانین هەمومان بە یێکەوە و بێ جیاوازی ڕوبەڕوی هەر پێشهات و ئەگەرێک ببینەوە کە ڕوبەڕومان دە بنەوە.

تیرووریزم و دیکتاتوریزم کە هەردوکیان لە یەک سەرچاوە ئاودەخونەوە بونەتە هوکاری ناسەقامکیری سیاسی ، ئەمنی،کومەڵایەتی وتاد...وبو لاواز کردنی ئەم دوو لایەنە زەڕورە پاڵپشتی گەلی کوردستان بکرێت لە هەمو ڕویێکەوە واتە مادی، مەعنەوی،چونکە گەلی کوردستان لە پێناو چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسیەت دا باج و قوڕبانیەکی زوری داوە هەتاکو ئەمڕو کەواتە دەبێ دونیای پێشکەوتووی دیموکراسیش پێش هەموان پشتگیری لە باشوری کوردستان بکات وەک ناوچەیێکی دیموکراسیخواز و هاوتەریب لە گەڵ بەها مروییەکان وپرەنسبەکانی ئازادی و مافەکانی مروڤ دا.

ئێمە نابێ چاوەڕێی ئەو دەوڵەتانە بین دان بە مافەکانی ئێمە دابنێن بە حوکمی ئەوەی دەوڵەتی دیکتاتورین و ئەقڵی سیاسی دیکتانوریش بێجگە لە خویان و دەوروبەری خویان ناتوانن غەیری خویان قەبوڵ بکەن
بەڵام ئەو چاوەڕوانیەمان هەیە لە وڵاتە زلهێزەکانی دونیا و نەتەوە یەکگرتووەکان ئیڕادەی سێاسی گەلی کوردستان بە هەند وەربگرن و ڕێزی بگرن و هەرچەندە ئەزمونی تاڵیشمان لە گەڵ ئەواندا هەیە کە لە ڕابردودا چون دوزی کوردیان بە قوڕبانی بەرژەوەنیەکانی خویان کرد
بەڵام گەلی کوردستان سەردەمی ئەمڕو بە جیاواز دەبینێت و خوێندنەوەی جیاوازی بوی هەیە بە بەراورد لە گەڵ سەدەی ڕابردودا بڕوای بەو گوڕانکاریە سیاسیانە هەیە کە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و جیهانی هاتونەتە ئاراوە ودوخێکی سیاسی ئەوتوو خولقاوە لە بەرژەوەندی دوزە ڕەواکەی دا دەبینێت و قەناعەتی تەواوی هەیە کە کات گونجاوە ئیتر بڕیار لە سەر چارەنوسی خوی بدات و هەر ئەمەش ڕویدا لە ڕوژی ۲٥/۹/۲۰۱۷ دا و پەیامی ڕاستەقینەی خوی بە گوێی هەمو مروڤایەتی دادا کە دەیەوێ سەربەخوو بێت و چیتر بە کوێلایەتی و ژێردەستی نەک هەر ڕازی نابێت بەڵکو ئامادەشە بو هەمو جورە باج و قوڕبانیدانێک.

لە کوتایی دا زەروورە ئەوە دوپات بکەمەوە کە یەکڕیزی و تەبایی گەلی کوردستان لە سەرەوەی هەمو شتێکی ترەوە دێت و پێویستە ئێمە ئەو یەکڕیزیەی گەلەکەمان بپارێزین و بکەینە هەوێنی گەیشتنمان بە ئامانجی کوتایی واتە سەربەخوبوون وهەروەها زیاتر لە یەک ئەلتەڕنایڤیش بە نەزەر ئیعتبار وەربکرین بو پاڵپشتی دوزە ڕەواکەمان و یاریکەرێکی سیاسی بە هێز بین لە پنناو سەرکەوتنمان بەسەر پیلان و نەخشەی دەوڵەتە نەحشەی داگیرکاران و ناحەزانی نێوخومان.
Top