چ رێکەوتێکی میژووییە!!!

چ رێکەوتێکی میژووییە!!!
بارزانی نەمر وەک دامەزرێنەری قوتابخانەی کوردایەتی و مامۆستای هزر و بیری نەتەوەیی، دوای کۆچ کردنی لە بەرواری ٦ــ١٠ــ١٩٩٣ تەرمی پرۆزی بە ئاڵای کوردستانەوە گەڕێنرایەوە باوەشی ئەو کوردستانەی کە لە پێناو رزگارکردنی جەنگا و هەر لەو پێناوەشدا سەری نایەوە، ئەمڕۆش کە هەمان رێکەوتەو ٦ــ١٠ــ٢٠١٧ تەرمی مام جەلال کە قوتابییەکی زیرەک و وریا و پەروەردە کراوی هەمان قوتابخانەی کوردایەتی بوو، لەسەر دەستی هەمان مامۆستاش وانەی کوردایەتی و شۆڕشگێڕی وەرگرتبوو، بە هەمان ئەو ئاڵایەش کە پیشەوا قازی وەک ئامانەتێکی نەتەوەیی و بۆ پاراستنی لە دوژمنان دایە دەست بارزانی نەمر، لە مەراسیمێکی شایستەدا هێنرایەوە لای بارزانی نەمری مامۆستای، ئەوەیە رێکەوتی مێژوویی و قوتابی بە مامۆستاکەی شاد دەکاتەوە، ئای چ شانازییەکی گەورەیە کەسێک قوتابی گەورە پێشەواو مامۆستایەکی وەک بارزانی نەمر بێ و لە رێکەوتێکی ئاوا مێژووییشدا بە دیداری شاد ببێتەوە.
Top