بریاری سەربەخۆیی کوردستان ، مافێکی رٍەوایە و بەدیھێنانی ئامانج و ئاواتی لەمێژینەمانە ..

بریاری سەربەخۆیی کوردستان ، مافێکی رٍەوایە و بەدیھێنانی ئامانج و ئاواتی لەمێژینەمانە ..
سەربەخۆیی کوردستان، پرسێکی نیشتمانییە، بۆیە دەبێت گەلی کورد سەربەخۆیی بەدەست بھێنێت و سنوورێکی دیاری کراومان ھەبێت لەگەڵ وڵاتانی جیھان و عێراق، چونکە بە درێژایی مێژوو شەھیدەمان داوە ئەوەش ھەموو بۆ سەربەخۆیی کوردستان بووە، بۆیە دڵنیام گەلی کورد دواجار دەبێتە خاوەنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. ھیچ بەربەستێک نەماوە، بەتایبەت دوای شەڕی داعش و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و ئەو شەرعیەت و ڕەوایەتیەی کە کورد ھەیەتی و ئەو کرانەوە نێودەوڵەتییەی بە ڕووی کوردستان ھەیە، وا دەکات کە کوردستان سەربەخۆ بێت. زۆر گرنگە لەم کاتەدا کە ھەموو جیھان پشتیوانی لە دۆزی کورد دەکات، گەلی کوردستان بڕیاری چارەنووسسازی خۆی بدات، ئەوەیش لە رێگای ریفراندۆمەوە، باشترین رێگاشە بۆ ئەوەی کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ عێراق ئاییندەی خۆمان دیاری بکەین، ھەروەھا گرنگە ریفراندۆم وەک بەڵگەیەک بەدەستمانەوە بێت و بۆ ھەموو جیھان بسەلمێنین کە گەلی کوردستان داوای مافی خۆی دەکات لە رێگای ئاشتیانەوە، ھەر بۆیە دەبێت ھێزە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە دابنشین و ئەم قۆناغە تێپەڕێنن، چونکە ناکرێ بە دیار قەدەری بەغداوە بوەستین، بەڵکو دەبێت چارەنووسی خۆمان دیار بکەین.

ئێمە بۆ خۆمان خەبات مان کرد چونکە خاک و وڵاتمان داگیرکرا و تووشی وێرانکاری و ماڵوێرانی و کوشتن و برین بووینەوە ، لە ماوەی ٩٦ ساڵی رابردوو ھەموو رێگەکانمان تاقی کردەوە تا بگەین بەو مافەی کە بە زۆر خاک و وڵاتمان داگیر کرا و بە سەر چوار وڵات دابەشکرا و ئێمەی کورد لە باشووری کوردستان رووبەرووی رژێمە یەک لە دوای یەکەکان بووینەوە تا بە ھەر رێگەیەک بێت مافە زەوتکراوەکانمان لە نێویاندا مافێکی رەوا کە سەربەخۆیی کوردستانە بە پێی کات جیاوازەکان و شۆرشی کوردستان بگەرێتەوە ،بەڵام نەک ھەر سوودی نەبوو ، بەڵکو ئەو رژێمانە بە ھەموو جۆرێک و چەکێک ویستیان کورد و ناسنامەکەی لە ناو ببەن .
کاتێکش کورد لە ژێر بوردومان و چەکی کۆمەڵکوژ دا بوو ، وڵاتانی دونیا خۆیان بێ دەنگ کرد بوو ، دەنگی حەق خوازی و مەزڵومییەتمان شاردرایەوە .. بۆیە دوای چەندین ساڵ ، ئەو دەرفەتە و پرسە ناوخوێیی و تایبەتەی کورد کە سەربەخۆیی کوردستانە ھاتۆتە ئاراوە ، بۆیە ناکرێت و نابێت ھیچ ھێز و ولاتێک رێگرمان لێبکەن و مافێکی رەوایە و تەنیا میللەتی کورد بۆیە ھەیە بریار لە سەر چارنووسی خۆی بدات و ئیرادەی میللەتی کورد لە ھەموو ھەرەشە و شەرٍی دەروونی داگیرکەران و زلھێزانی جیھان بەھێزترە .

شەرٍمەزارییە کەس و لایەنێک بە زمانی کوردی قسە بکەن ودژایەتیی گەل و سەربەخۆیی کوردستان بکەن ئەوانەی ئێستا دژایەتی گەلی کوردستان و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و سەرۆک بارزانی بە گەورەترین بەربەست لە بەردەم جێبەجێی کردنی مەرٍامەکانیان دەزانن ، جێی داخە و شەرمەزارییە کە بە زمانی کوردی قسە دەکەن و خۆیان بە کورد دەزانن ، کە لە رٍاستیدا ئەو کەس و لایەنانە بە بەرٍین لە ناوی پیرۆزی کوردایەتی و چونکە خوێنی خیانەت و ژێردەستبوون لە نێو خوێنبەرەکانیان دێت ودەچَیت .. یەکڕیزی و تەبایی گەورەترین چەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی کە زۆرجار نیشانەی پرسیاری خیانەتیان لەسەرە، پێویستە ئەمڕۆ کە رۆژی دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران و خەمخۆرانی نەتەوەکەمانە، دەستی یەک بگرن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کە ھەڵگری پرۆسەی سەربەخۆییە، ئەو سەربەخۆییەی مافی شەرعی و یاسایی نەتەوەی ..

Top