هه‌ڕه‌شه‌كان سودیان نابێت
October 5, 2017
وتار و بیروڕا
پێم باشە کەمێک وردتر لە مێژوو و لە کات بروانن ئێستا سەدەی بیستویەکە نەك سالانی شه‌ری سارد ، ده‌رفه‌تی یه‌كتر قبوڵكردن و پێكه‌وه كاردن زۆر به سودتره بۆ هه‌موو لایه‌كمان نه‌ك هه‌ڕه‌شه و دژایه‌تی كردنی یه‌كتری.
به داخه‌وه حكومه‌تی تائیفی عێڕاق به ڕێككه‌وتنی له گه‌ڵ ئێران و توركیا دژی گه‌لی كوردستان، ئه‌زموونی ڕێككه‌وتنی ڕژێمی به‌عسی له ساڵی ١٩٧٥ له‌گه ل شای ئێران دوباره كرده‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ر تۆسقاڵێك هیوا بۆ پێكه‌وه ژیان لای هه‌ندێ كه‌س هه‌بوبێت دڵنیام ئیستا ئه‌وه‌ش نه‌ماوه .
له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی ڕژێمی عێڕاق له ساڵی ١٩٧٤ بۆ سه‌ر كوردستان و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ،پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌یان كرد و له ئه‌نجامدا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه عێڕاق توشی شكستێكی گه‌وره هات ،رژێمی بەعس له شوێنی گرتنەبه‌ری ڕێگای دروست و ئه‌نجامدانی دایالۆگ و پێدانی ماف و ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ كورد په‌نای بۆ شای ئێران برد، سه‌دام له به‌رانبه‌ر شكست پێهێنان به شۆڕشی كورد خاكی عێراقی به ئێران به‌خشی ، به‌ڵام هه‌موومان بینیمان كه له كۆتاییدا چاره‌نوسی شا و سه‌دام و ڕژێمه‌كانیان به كوێ گه‌یشت ، هه‌روه‌ها بینیمان شۆڕشی كورد چۆن سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و مەشخەڵی شۆڕش له ساڵی ١٩٩١ بوو كه سه‌رهه‌ڵدانی مه‌زنی گه‌لی كوردستان ئەنجامەکەی بوو.
گه‌لی كوردستان ڕۆلی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس و هه‌روه‌ها له شكست پێهێنان به تیرۆریستانی داعش ،ریفراندۆمی گه‌لی كوردستانیش له ٢٥\٩\٢٠١٧ ، شۆڕشێكی دیمۆکراسی تر بوو كه ئه‌مجارە له جیاتی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ڕێكاری سه‌ربازی بۆ خۆ پاراستن و به‌دیهێنانی مافه‌كان ، گه‌لی كوردستان په‌نای بۆ ڕێگای دیموكراسی و سه‌ندوقی ده‌نگدان برد ، به‌ڵام بینیمان كه ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه عێڕاق و ده‌وڵه‌تانی دوروبه‌ری نه‌ك ته‌نیا توڕه كرد به‌ڵكو شێت و هار کرد ، ماهیه‌ت و ناوه‌ڕۆكی ئه‌وانی به دروستی ده‌رخست كه زۆر به كه‌م سه‌یری كورد ده‌كه‌ن ، پێم وایه ئه‌وه‌ی به خۆی كه‌م نه‌بێت هیچ كات به كه‌م سه‌یری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناكات .
ئه‌وان له جیاتی بیر كردنه‌وه له هاوكاری كردنی گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتیانه له‌و عێڕاقه ده‌ستكرده كه فه‌رمانڕه‌واكانی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌یان دژ به گه‌لی كوردستان ئه‌نجامداوه سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت ، سه‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناكۆكی نێوانیان له سه‌ر پرسی ڕیفراندۆمی كوردستان ڕێك ده‌كه‌ون و هه‌ڕه‌شه له‌گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن، بیانوی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه كه ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نێوخۆییان دروست ده‌كات ، خۆیان له‌و ڕاستیه ده‌دزنه‌وه و چاویان ده‌نوقێنن كه ئه‌وه سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه به‌رانبه‌ر به هاووڵاتیانیان كه هه‌ڕه‌شه له سه‌رخۆیان دروست ده‌كات نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێڕاق.
لێره‌دا ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و یه‌كڕیزیه‌تی كه هێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ شكست پێ هێنان به پلانی ناحه‌زان ، با ئێمه چیتر ساده و ساكار نه‌بین، ئه‌زمون سه‌لماندوویه‌تی هه‌ر كه‌سێك له به‌غدا حوكم بكات له سه‌دام باشتر نابێت، گه‌ر هێزی سه‌دامی هه‌بێت ڕه‌نگه خرابتریش بێت .
ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش بزانین هه‌رچه‌ندی ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ڵ یه‌كتریش خراب بین كه‌سی باشترمان بۆ یه‌كتر و له یه‌كترده‌ست ناكه‌وێت.