ئیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان وەک بە هێزترین چەک بەرامبەر هەڕەشەی ناحەزان

ئیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان وەک بە هێزترین چەک بەرامبەر هەڕەشەی ناحەزان
سەرەتا دەمەوێت باسی ئەوە بکەم گەلی کوردستان سەدان ساڵە لە کوڕی شوڕش و بەرخودان دایە و بەردەوام ڕوبەڕوی هەڕەشەی دوژمنان و نەیارانی بوتەوە لەم ناوچەیە فەوزاویەدا واتە ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرەوەی هەموانیشەوە ڕوبەڕوی هەڕەشە ی ئەو دەوڵەتانە بوتەوە کە کوردیان بەسەر دا دابەش کراوە و زور دلێرانە بەرگری لە بونی خوی کردووە و تەسلیم بە ئیڕادەی نەیارانی دوزە ڕەواکەی نەبووە کەواتە گەلێک تا ئەم ئاستە خوڕاگر بوبێت پێم وانیە هەرگیز دوژمنان بتوانن ئیڕادە سیاسیەکەی تێک بشکێنن و لە ئەنجامدا سەردەکەوێت.

شایانی باسە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان سەختترین و دوژوارترین قوناغەکانی بڕیوە و تەحەددای دڕندانەترین دوژمنان و ناحەزانی خوی کردووە و ڕێگای نەداوە دوژمنان مەرامی گڵاوی خویان بەسەریدا بسەپێنن و لەم پێناوەشدا گەلێ قوڕبانی داوە

واتە گەلێک ئامادەی هەر قوڕبانیدانێک بوبێت لە پێناو ئامانجە نیشتیمانیەکەیدا هیچ هێزێک ناتوانێت شکەستی پێ بهێنێت و ئیڕادە سیاسیەکەی سەردەکەوێت و دەگاتە ئامانج.

ساڵانی هەشتاکان گەلی کوردستان لە خڕابترین بارودوخی سیاسی دا گوزەری دەکرد ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ هەر لە سەرەتای هەشتاکان دا تا کوتاییەکەی هەمو ڕێگایێکی گرتە بەر بو لە نێو بردنی گەلی کوردستان
بەڵام بڕوا بونی گەل بە دوزە ڕەوایەکەی خوی بەعسی بێ هیوا کردو کاروانی خەبات و تێکوشان بەردەوام بوو کە لە ئاکامدا توانی هاوکات لە گەڵ گۆڕانکاریە سیاسیە نێودەوڵەتیەکاندا بە گوتارێکی سیاسی یەکگرتوو بچێتە نێو قوناغێکی تازەوە و دوزە ڕەواکەی بە سیمایێکی شارستانیانە پیشانی مروڤایەتی بدات و سروشتی دیموکراسیانە و ئاشتیخوازانەی خوی بە هەمو جیهان ڕابگەیێنێت وەک پەیامێکی ڕاستەقینە
و بە جیهان بڵێت ئێمەش گەلێکی ئاشتیخوازین و خاوەن دوزێکی ڕەواین وسەدان ساڵە لەم دەڤەرەدا ڕوبەڕوی زوڵم و ستەمکاری بوینەتەوە تەنها لە بەر ئەوەی کە داوای مافێکی ڕەوا دەکەین کە ئەویش مافی سەربەخوییە.

گەلی کوردستان سەرباری ڕێگری و کوسپو تەگەرەو کەمو کوڕیەکان توانی ئەزمونێکی سەرکەوتوو پێشکەش بکات و جیهانیش مامەڵەی لە گەڵدا بکات لە ۱۹/٥/۱۹۹۲ تاکو ساڵی ۲۰۰۳ز
کە هاوکاتە لە گەڵ ڕۆخانی ڕژێمی بەعسی فاشی.

بەڵام دوای ۲۰۰۳ز قواناغێکی نوێی گوڕانکاری هاتە ئاراوە و هەروەک چون بڕیار لە سەر فیدڕالیەت درابوو لە چوارچێوەی عیڕاقی نوێ دا بە شێوەیێکی ئارەزمەندانە و لە سەر بنەمای تەوافوقی سیاسی بەشداری سیاسی کارای کرد لە گەڵ دەوڵەتی نوێی عیڕاق وەک کاریگەرترین پێکهاتەی نەتەوەیی و عیڕاقی نوێ بونیات نرا و دەستوری کاتیش گۆڕا بو دەستوری هەمیشەیی و مافەکانی خوی لە دەستوردا جێگیر کرد .

سەرکردایەتی سیاسی گەلی کوردستان گەلێ هەوڵی دا لە گەڵ نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی ئەم وڵاتە کە هەروە ک چون لە دەستوردا هاتووە و ڕێککەوتنی سیاسی لە سەر کراوە مافە ڕەواکانی خوی بە دەس بهێنێت

بەڵام بە داخەوە وەک مەرکەبی سەر کاغەز مانەوە و نەک هەر جێبەجێییان نەکرد بەڵکو ساڵ دوای ساڵ دژایەتی کردنی گەلی کوردستان زیاتر بوو وە هەمان عەقڵیەتی سیاسی بەعسیەکان لە دژی باشوری کوردستان پەیڕەو کرا و تاکار گەیشتە ئەوەی ئیتر گەلی کوردستانیش چیتر نەتوانێت لە گەڵ بەغدا هەڵبکات و گەیشتە بونبەست.

ئەمڕوش کە گەلی کوردستان بڕیاری لە سەر چارەنوسی خویداوە هەروەکو لە دیباجەی دەستوری هەمیشەیی عیڕاق دا هاتووە کە ئەو مافەی بە گەلی کوردستان داوە و هەروەها بە گوێرەی هەمو یاسا و ڕێسا ئاسمانی و نێودەوڵەتیەکان گەلی کوردستان مافی ڕەوای خویەتی چارەنوسی خوی ێەکلایی بکاتەوە
دەبینین بە هەمو شێوەیێک ئەم مافە ڕەت دەکەنەوە و هەڕەشە و گوڕەشەمان لێدەکەن و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گەلی کوردستان دەکەن و پەنا بو دەوڵەتە هاوسنورەکان دەبەن تاکو بە یێکەوە گوشار بخەنە سەر باشوری کوردستان و پاشگەز بکەنەوە لە و ڕیفڕاندومەی کە بە ڕێژەیێکی یەکجار بەرز گەلی کورستان دەنگی بە سەربەخویی داوە لە کاتێکدا بە هیچ شێوەیێک بویان نیە دژی ئیڕادەی سیاسی گەلان بوەستنەوە بە پێی بڕگەو وماددەکانی یاسا نێودەوڵەتیەکان کە ئەوانیشی مولزەم کردووە بە ڕێز گرتن لە مافی گەلان بو سەربەخویی.

لە کوتایی دا زەرورە ئاماژە بو ئەوە بکەم کە ئەقڵیەتی سیاسی ێیستاش لە ڕوژهەڵاتی ناڤین کە عیڕاقیش بەشێکە لەم ناوچەیە هێشتا کاریگەری سایکس بیکوی شومی لەسەرەو وەک دەوڵەت و نەتەوەی باڵادەست مامەڵە لە گەڵ پلکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی غەیری خویان دەکەن و گۆڕانکاریان بەسەردا نەهاتووە و هەمو هەوڵێک دەدەن دوخەکە وەک خوی و لە بەرژەوەندی مانەوەی دەستەڵاتە دیکتاتورەکانی خویان دا بهێڵنەوە و ماف بو دەرەوەی خویان بە ڕەوا نازانن
کەواتە بڕیاری گەلی کوردستانیش لە جێی خویدا بووە و لە جێی خویدایە بو ڕزگاربون لەم ئەقڵیەتە سیاسیە شوفینیە و تاکە ڕێگا چارە ی دەرباز بون لەم مەترسیانە ڕێک ئەو بڕیارە بووە کە گەلی کوردستان لە پێناو سەربەخویی باشوری کوردستانی دا
و هیوادارم کومەڵگای نێودەوڵەتیش دوخی سیاسی مەترسیداری باشوری کوردستان لە م قوناغە هەستیارەدا بە هەند وەربگرێت و پشتگیری ئیڕادەی گەلی کوردستان بکات بو سەربەخویی کە هاوتەریبە لە گەڵ هەمو بنەما و پرەنیسیبەکانی دیموکراسیەت دا.
Top