پلانی و بناغەدانی سەرۆک بارزانی لە ١٩٩١ تا ٢٠١٧ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان ..

پلانی و بناغەدانی سەرۆک بارزانی لە ١٩٩١ تا ٢٠١٧ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان ..
دوای راپەرینی بەھاری ساڵی ١٩٩١دا، سەرۆک بارزانی وەک یەکەم سەرۆکی دێرینترین و گەورەترین پارتی سیاسیی، دوای ئازادکردنی بەشێک لەخاکی پیرۆزی کوردستان داوای کرد لەمەودوا دەبێ ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێ، مەبەستی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوە بوو کە نابێ لە کوردستاندا ھیچ کەس و لایەنێک خۆیان بەسەر ئیرادەی خەڵکی کوردستاندا بسەپێنن، بەڵکو دەبێ ھاونیشتمانیان لە رێگەی پرۆسەیەکی دیموکراسیدا مومارەسەی مافی خۆیان بکەن و ھەر خۆشیان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی گەلێکی زوڵملێکراو و مافخوراو بە ئاوات و ھیوایەکانی بگات، ئەوە بوو لە ساڵی ١٩٩٢دا یەکەم ھەڵبژاردن لە کوردستان بەڕێوەچووو ئەوکاتیش کوردستانیان بڕیاریان لەچارەنووسی خۆیاندا و میللەتی کورد رووی حوکمرانی و شارستانی خۆی لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوو پیشانی ھەموو جیھاندا.
سەرۆک مسعود بارزانی بە پاڵپشتی کوردستانیان رۆژی ٢٥/٩ بەستەڵەکی مەحاڵی تواندەوە و واقعێکی تاڵی بۆ نەیاران دروستکرد، مێژووی نوێ لەبارزانیە وە خۆی دەنوسێتەوە، چونکە ئەو ھەڵگڕی ئاڵای بەواقیعیکردنی پرسی سەربەخۆی کوردستانە، بەمەش دەبێتە کاریگەرتڕین کەساییەتی سەدەی بیست و یەک لە رۆژھەڵاتی ناوین و ناوچەکە بەگشتی، لەگەڵ ئەوشدا پشت ئەستورین بەسەرکردایەتی سیاسی کوردستان کە لە ئایندەیەکی نزیک دا تامی سەربەخۆی خۆمان بکەین.گەڵان لە پێناو حوکمڕانی خۆماڵی باجی زۆریانداوە و لەو پێناوەش دا قوربانیەکی بێ شوماریان پێشکەش بە ئازادی و سەربەستی کردووە، سەربەخۆیی بەھایەکی گەورەی ھەیە، بۆیە ھەرچی لە پێناوی بکرێتە قوربانی ھاونیشتیمانیان لێیەوە بە ئەسەف نین،سەربەخۆیی گەلان و فەرمانڕەوای بەدەستی خۆیان بۆ خۆیان تاکە شتێکە مرۆڤ بەدرێژایی ژیانی خۆیی شانازی پێوە بکات، چونکە مانای نیشاندانی ڕاستگۆیی ئەو بنەما نەمر و نەگۆرانەیە کە لە پێناوی ژیاوە و تێکۆشاوە.

ھەروەھا لە ٢٠١٢ـەش کاتێک نوری مالیکی بە پێشێلکردنی رێککەوتنی ھەولێر، یاری بە چارەنووسی عێراق و کوردستان دەکرد، دیسان مسعود بارزانی بڕیاری رەتکردنەوەی دیکتاتۆریەتی دا و رایگەیاند: دەگەڕێینەوە بۆ گەلی خۆمان و چی بڕیار بدات ئەوە دەکەین. لە ئابی ٢٠١٤ ـەش کاتێک داعش ھێرشی کردە سەر کوردستان، ئەمجارەیان بڕیارێکی دا کە نەک ھەر بۆ ناوچەکە و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێگەی سەرسامی بوو، بەڵکو بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆریستانی داعش جێگەی تێڕامان و ھەڵوەستەکردن بوو، ئەو بڕیارەش بڕیاری (شەڕی مان و نەمان) بوو دژی تیرۆریستانی داعش لە سەر زەوی، کە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، ھەموو دەوڵەتانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەیانتوانیوە ئەو بڕیارە بدەن بە سوپای خۆیان لەسەر زەوی شەڕی تیرۆریستانی داعش بکەن.سەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگە بە سەرکردایەتی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی لەشەڕی دژی داعش، وەرچەرخانێکی گەورەی لە پێگەو شکۆی کوردستان لە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دروستکرد و ناوی کورد وکوردستان لە وڵاتانی جیھان بە شکۆمەندی و سەرفرازی بەرزکردەوە .
ھەموو دڵسۆزان و نیشتیمانپەروەران گواھیدەری ئەو راستییەن کە لە پێناو بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان و سەرفراز کوردوکوردستان .پێشمەرگە سەرۆک بارزانی لە پێشەوەی‮ ‬سەنگەرەکانی‮ ‬دژ بە داعش سەرپەرشتی‮ ‬شەڕی‮ ‬دەکرد، بە خۆی‮ ‬و کوڕەکانی‮ ‬و برازاکانی‮ ‬کەس ناتوانێ نکولی‮ ‬لێ بکات بە شاھێدی‮ ‬ھەموو دونیا کەس نەچوو لە سەنگەرەکان سەردانی‮ ‬بکا،‮ ‬ھەر بەڕێزیشیان بوو ھەموو دونیای‮ ‬ھێنا سەر خەت و سەرنجی‮ ‬ھەموومانی‮ ‬راکێشا بۆ مەسەلەی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬جگە لە ھەڕەشەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و شۆڤینیەتی‮ ‬عەرب و بەرپرسانی‮ ‬عێراقی‮ ‬بە شیعە و سوننەوە و جامیعەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬زلھێز و نەتەوە‮ ‬یەکگرتووەکان و دوایین جاریش ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش کە واز لە ریفراندۆم بێنێ‮ ‬یان دوای‮ ‬بخا،‮ ‬بەڵام بەڕێزیان تەنیا‮ ‬یەک وەڵامی‮ ‬بۆیان ھەبوو کە ئەوە ئیرادەی‮ ‬میللەتی‮ ‬کوردە، ئەوە بوو ریفرانـــدۆم لە‮ ‬٩/٢٥‮ ‬کراو بە سەرکەوتنێکی‮ ‬یەکجار مەزنەوە کەرنەڤاڵی‮ ‬خۆشی‮ ‬بەڕێوەچوو‮ ‬، بووە رۆژێکی‮ ‬مێژوویی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬کورد و کوردستاندا.
Top