دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان ،پاراستنی شوناس ونیشتیمانە ..

دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان ،پاراستنی شوناس ونیشتیمانە ..
بەھۆی دانپێنەنان بە ماف و شوناسمان رژێمە یەک لەدوای یەکان و داگیرکەران ئەوەی لە تواناییاندا بوو بێت بە ھەموو جۆرە چەکی قەدەغەکراو و تاوانی دژە مرۆڤایەتی ھەوڵی سرٍینەوەی ناسنامە و قرٍکردنی کوردیان داوە .نەتەوەی کورد کە ژمارەی دانیشتوانی بە نزیکەی چل ملیۆن کەس دەخەمەڵێندرێت ، بە گەورەترین نەتەوەیی بێدەوڵەت لە جیھاندا ناوی دەکردووە و لە نێوان وڵاتانی عێراق ، سووریا ، ئێران و تورکیا دابەشبووە و ژمارەیەکی بەرچاوی کوردیش لە تاراڤگە دەژین.ئەوەی لە ھەوڵەکانی کورد دیارە ھەنگاونانی بەرەو دەستخستنی ئامانجی سەربەخۆیی کە خواستێکی لەمێژینەی کوردە.کوردانی عێراق ھەر لە ساڵی ھەزار و نۆسەد و نەوەد و یەکەوە ھەرێمێکی دیفاکتۆی سەربەخۆیە.ھەروەھا کوردستانی عێراق لەسەر ئاستی جیھان ناوی خۆی بۆ بوێری ، تەبایی و سکولاریزم لە ناوچەیەکی ناسەقامگیر دەکردووە.ھەبوونی نەبۆتە ھۆی ئەوەی کە سەرۆک مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە داواکاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی پاشگەز بێتەوە ، بەڵکو بە باشترین دەرفەت زانیوە کە کورد لە ھەموو ئەو مەینەتی و ناخۆشیانە ڕزگاری بێت کە بە درێژایی مێژوو بە کورد و کوردستان گەیشتووە . بۆیە کورد ئێستا بەشێوەیەکی زۆرینە گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی کە کاتی ئێستا باشترین کاتە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان..

بێ دەوڵەتبوونی کورد لە ماوەی رابردوو دا زیانی زۆری بە کورد گەیاندووە و نەیتوانیووە دەنگ و مافی خۆی بگەێنێتە دونیا. خەباتی نەتەوەی کورد دەیان ساڵە بە چەشن و شێوەی جیاواز بۆ پێک ھێنانی دەوڵەتی کوردستان لە گۆڕێدایە، ئەم گەلە لە لایەن دەوڵەتانی ناوچەکە و تەنانەت بە بەردەوام لە ڕەوتی مێژوودا لەلایەن زلھێزەکانی جیھانیشەوە چەوسێنراوەتەوە و ستەمی لێکراوە و پشتگوێ خراوە. پێویستە کە ھەموو لایەک پشتیوانیی دەوڵەتی کوردستان بکات، تاکوو ئێمە پتر لەنێو خۆماندا یەکگرتوو بین، لە دەرەشدا پشتیوانیی پتر کۆدەکەینەوە. ئیتر کاتی ئەوە گەییشتووە کە گۆڕانکاریی لە بیروھزرماندا ساز بکەین و خۆخۆری وەلا نێین. وڵاتانی داگیرکەر کاتێ دژایەتیی دەوڵەتی کوردیی دەکەن، دەڵێن ئەوان لەنێو خۆیانشدا یەکگرتوو نین و ھەموویان لەسەر سازکردنی دەوڵەتی کوردیی کۆک نین، بۆیە ئەگەر ئەوە دەوڵەتە ڕاگەیەنن ئاڵۆزیی لە ناوچەکە و لەنێو ھەرێمی کوردستانیشدا ساز دەبێ. ئەوانەی کە ڕێخستن بۆ دژایەتیکردنی دەوڵەتی کوردیی دەکەن، پێویستە دادگا لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات. نابێ ئیزن بەوە بدرێ کە لایەنێک یانخود گرووپێک لەبەر بەرژەوەندیی تاکەکەسیی و گرووپیی نەک ھەر پشت لە دەوڵەتی کوردیی بکات، بەڵکوو بەکردەوە دژایەتیشی بکات و ھەنگاوی کرداریشی بۆ ھەڵگرێت.چ دەوڵەتی کوردیی ڕابگەیەنرێت و چ ڕانەگەیەنرێت کێشەکان ھەر لە جێی خۆیاندان و بەمزووانە ئەو کێشانەی ھەرێمی کوردستان چارەسەر ناکرێن، بۆیە لە ژینی سەربەستییدا چارەسەرکردنی کێشەکان ئاسانترە تا ژینی بندەستیی کە دەیان کێشەی دیکەت بۆ دێتە سەرڕێ و بۆ دێننە سەرڕێ. ئیتر نابێ ئەو ئەزموونە تاڵانە دووپات بکەینەوە کە لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان و کۆماری ئارارات و شۆڕشەکانی دیکە ھەمیشە کۆمەڵێک دەبوونە نۆکەری بێگانە و داگیرکەران. نابێ ئیزن بەوە بدەین کە نەیاری نێوخۆیی ساز ببێ. دژایەتیی ھەموو دوونیا بە یەکلا و دژایەتیی نێوخۆیی بەلایەکی دیکە وپێوستە تەنیا بیر لە پاراستنی دەستکەوتەکان و بوون بە خاوەن دەوڵەتی کوردستان بکەینەوە بۆ ئەوەی چیتر تووشی نەھامەتی و قرٍکردن نەبینەوە .
کورد بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان ، توانیوێتی زۆر ئازایە و کوردانە رووبەرووی کیمیاباران وئەنفاڵ و ھەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ و زیندان و ئەشکنجە و ھتد.. ببێتەوە ھیچ کات چۆکی بۆ داگیرکەران دانەداوە . لە ئێستاشدا داگیرکەران و کۆیلەکانیان بەجۆرەھا شێواز واتە میدیایی،‮ ‬سیاسی،‮ ‬دیپلۆماسی،‮ ‬ئەمنی،‮ ‬ئابووری،‮ ‬بە ھاوکاری‮ ‬و فیتی‮ ‬ھەندێ لە وڵاتان تاوەکو بەوھۆیەوە ئەمنییەت و ئارامی‮ ‬لە کوردستان تێکبدەن و نەخشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬داگیرکارانی‮ ‬کوردستان بەسەر ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەل و وڵاتدا بسەپێنن،‮ ‬ئەو نەخشەیەی‮ ‬کە جارێکی‮ ‬تر مەسەلەی‮ ‬کورد دەگەرێنێتەوە خاڵی‮ ‬سفر و سەرلەنوێ نەھامەتییەکان و ماڵوێرانی‮ ‬و کاوڵکارییەکان بە ھەموو چەشنەکانیەوە‮. ‬شایانی‮ ‬باسە،‮ ‬پێویستە رۆڵەکانی‮ ‬گەلەکەمان ئەمڕۆ ھەڵوێست وەربگرن لە دژی‮ ‬ھەموو ئەو نوخبە سیاسییە و لایەنانەی‮ ‬دەستیان لەگەڵ دوژمنانی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬کوردستان تێکەڵکردووە بۆ ئەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬باشووری‮ ‬کوردستان بشێوێنن کە رێک ئەمە بریتی‮ ‬بوو لەو مەرامەی‮ ‬کە دوژمنەکانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬کوردستان مەبەستییانە،‮ ‬ھەموو کوردێکی‮ ‬بە شەرەف ئەوە دەزانێت کە سەردەم گۆڕاوە و گۆڕانکاری‮ ‬گەورە لەناوچەی‮ ‬رۆژھەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بەرێوەیە و کوردیش ئەمجارە پشکی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەردەکەوێت لەم گۆڕانکارییە سیاسیانەدا،‮ ‬بەرێز سەرۆک مسعود بارزانی‮ ‬ھەموو ھەوڵێکی‮ ‬خۆی‮ ‬وەگەڕخستووە لە پشتگیری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ھەرێمایەتی‮ ‬و ھەروەھا لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیروردا و ھەنگاوی‮ ‬زۆرباش ھاوێژراوە و کورد بووەتە خاوەن پێگەیەکی‮ ‬سیاسی‮ ‬وەھا کە لەسەر ئاستی‮ ‬جیھانی‮ ‬و مرۆڤایەتیدا ئەو قەناعەتە ھاتووەتە ئاراوە کە بەبێ بوونی‮ ‬رۆڵی‮ ‬کورد لە ناوچەکەدا و بەبێ چارەسەرکردنی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬کورد ئاستەمە،‮ ‬چونکە ئەم ھەوڵە گەورانەی‮ ‬سەرۆک بارزانی‮ ‬بەرەو پێشەوەچوونی‮ ‬باشیان بەخۆوە بینیوە و لە بەرژەوەندی‮ ‬کورد و کوردستاندان‮. ‬بۆیە دوژمنانی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬کورد لەنێوخۆ و لە دەرەوەی‮ ‬کوردستاندا بەھەموو شێوەیەک خەریکی‮ ‬لەباربردنی‮ ‬ئەم دەرفەتەن دەرفەتێک کە کورد و خاکی‮ ‬کوردستان بەرەو رزگاری‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬یەکجاری‮ ‬دەبات‮. ‬

Top