کۆتا ڕۆژەکان لەگەڵ دەوڵەتی (عیراق).
October 3, 2017
وتار و بیروڕا
دەنگە نەشازەکان ئێستا کپ بوونە و ناتوانن ئیڕادەی گەلی کوردستان تێکبشکێنن
کوردستان سەرکەوت بەسەر هەموو نەیارانی ، چیتر کوردستان تەنها نییە و هیچ هێزێک ناتوانێت کوردستان پشتگوێ بخات.
شکستی سیاسی و تێفکرینی دیکتاتۆریانەی حاکمەکانی دەوڵەتی (عیراق) هیچ ڕێگەیێکی بۆ پێکەوە ژیانی سیاسی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی (عیراق) نەهێشتۆتەوە ، عەقڵێکی شۆڤینی و طائفی زاڵە بەسەر هەیکەلییەتی حکومڕانی و باوەڕی بە پرەنسیپی یەکتر قبوڵکردن نییە و هەمیشە بە نەفەسی تۆڵەوە وێڵە بەدوای چارەسەری کێشەکان.
کوردستان بە ئاشتیانەترین و دیمۆکراسیترین ڕێگە داوای مافە ڕەواکانی خۆی دەکات ، نایەوێت چیتر بەشێک بێت لە دەوڵەتێکی بێخاوەن و تەقەبولی شێوە نوێیەکەی ئەنفال و تەعریب و تەبعیس ناکات.
ترس ناتوانێت بۆ دواوەمان ببات ، بگرە موکمترمان دەکات لەسەر ماف و خواستەکانمان ، دەنگی ئازادیخوازانەی کوردستانییان ئەمڕۆ جیهانی بەئاگا هێناوەتەوە ، مەبدەئی پێکوەژیان شکستی هێناوەو هیچ گرەنتییەکی پێکوەبوونی
ئاشتیانەی (کوردستان) و (عیراق) بوونی نەماوە.