سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، کلیلی دەرگەی دەوڵەتبوونی کوردستانە ..

سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، کلیلی دەرگەی دەوڵەتبوونی کوردستانە ..
کورد نەتەوەیەکی‮ ‬دابەشکراوە،‮ ‬بەسەر چوار دەوڵەت‮ "‬عێراق و تورکیا و ئێران و سوریا‮" ‬و سێ نەتەوەی‮ ‬سەردەست‮ "‬تورک و عەرەب و فارس‮" ‬دابەشکراوە،‮ ‬کورد زیاتر لە‮ ‬٥٠ ملیۆن کەسە و خاوەنی‮ ‬زمان و خاک و مێژوو و نەریتە لە ناوچەکە کەخاوەنی‮ ‬ئیمپراتۆرییەتی‮ ‬میدیا بووە‮. ‬ئەم ھەرێمە ماوەی چارەکە سەدەیەکە بوتە دەوڵەت و ھەموو مەرجەکانی دەوڵەتبوونی بە ‌زیادەوە تێدایە. بگرە لە ‌زۆر دەوڵەتی نێو یوئێنیش بەھێزتر و رێکخراوترە. تەنیا ھەنگاو راگەیاندنی دەوڵەتە کە ‌ئەمەش پرۆسێسێکی یەک بەدوای یەکە بەپێی عورفی نێودەوڵەتی کە ‌کورد ئێستە خەریکی یەکەم ھەنگاوە و پێویستی راگەیاندنەکەیە کە ‌بریتییە لە ‌راپرسی بۆ زیاتر نیشاندانی ئیرادەی خەڵک بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ، نە‌ک جیابوونەوە لە ‌دەوڵەتی عێراقی کۆن، چونکە ھەر لەرووی زانستی سیاسییەوە، تووشی ھەڵە دەبین ئەگەر بڵێین عێراق یان سووریا یان یەمەن، لەبەرئەوەی ئەم وڵاتانە ھیچ سەروەرییەکیان بەسەر خاکەکەیانەوە نەماوە ‌و بەتەواوی دابەش بوون و چەند دەوڵەتێکی تریان تێدا دروست بووە.سەربەخۆیی کوردستان پێوەندییەکی زۆر تۆکمە و چڕی بە پشتیوانی دەرەوە و شەرعیەتی نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی زلھێزان و وڵاتانی ناوچەکە ھەیە، دەبێ ئەو وڵاتانە لە جیاتی ڕێگری، پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستان بکەن و یارمەتی بدەن، چارەنووسی کوردستانی عێراق دەکەوێتە ناوچەیەکی نزیک لە جەنگ و شوێنێکی زۆر ستراتیجییە لەڕووی جیۆپۆڵەتیکەوە و گرنگی ئابووریی گەورەی ھەیە، بۆیە سەربەخۆبوونی کوردستان ئەگەر لە ئێستادا دژایەتی دەکرێت بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ تورکیا و ئێران و وڵاتانی گەورەی عەرەبی وەک سعوودیە و زلھێزانی دنیاش گرنگ و پێویستە، ئێستە ٣٤ کونسوڵی وڵاتانی بیانی لە ھەولێر ھەن، کە زۆربەیان نوێنەری وڵاتانی زلھێز و خاوەن پێگەی دنیان.
ھەرێمی کوردستان ، گەورەترین پێگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ھەبوو،‮ ‬لەدانانی‮ ‬نەخشەرێگاکان و ھاتنی‮ ‬ژمارەیەکی‮ ‬یەکجار زۆر لە سەرۆک وڵات و دیپلۆماسمان و کردنەوەی‮ ‬چەندین کونسڵخانەی‮ ‬وڵاتان لە ھەرێمی‮ ‬کوردستان،‮ ‬ئەوەش پێگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬باشووری‮ ‬کوردستان و نزیکبوونەوەی‮ ‬زیاتر لە دەوڵەتبوون بەھێزکرد‮. بەدڵنییاییەوە ھەر لەگەڵ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان ،یەکەم پشتیوانی ئەو دەوڵەتە کوردستان، ئیسرائیل دەبێ، چونکە ئەمە دەبێتە گۆڕانکاری لە تەواوی حیساباتەکانی ناوچەکە، بۆیە ئەمە بە تەواوی ڕوونە کە ئیسرائیل بە تەواوی و بێ دوودڵی پشتیوانی ئەو دەوڵەتە سەربەخۆیە دەبێ کە کوردەکان دایدەمەزرێنن. بۆیە لە مانگی حوزەیران/یۆنیۆی ٢٠١٤ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھۆ بە فەرمی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە باکوری عێراق ڕاگەیاند و گوتی، ئەوان شایستەی ئەوەن ببن بە دەوڵەت، لە ھەمان مانگدا سەرۆک شیمۆن پێریز لەگەڵ باراک ئۆباما کۆ بووەوە و داوای لێ کرد پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستان بکات.لە ٢٠١٧ش بەھەمان شێوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاھوی پشتیوانیی لە دەوڵەتی کوردستان کرد.زۆرن ئەوانەی دەترسن دوای سەربەخۆیی تووشی ھەڕەشە و برسیەتی بن، بەڵام ئەوەش ڕوو بدات، چەند مانگێک دەخایەنێت، گرنگترین بابەت لێرەدا پرسی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەیە کە ماوەیەکی زۆرە کوردەکان خەریکن و بە ئەنجامیان نەگەیاندووە، بۆیە پێویستی بە چەند ھەنگاوێکی سەرەکییە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، ئەگەرێکی کراوەیە کە گەیشتن بە دەوڵەت پێویستی بە ئامانج و گرتنەبەری کاری ڕژدە، گومانیش لەوەدا نییە کە دوای سەربەخۆیی کوردستان ڕووبەڕووی کێشەی ئابووری دەبنەوە، ھاوشێوەی ئەوەی ئێستە تێیدان، بەڵام کاتێک سەربەخۆ بوون، دەتوانن بە ئاسانی بەسەر ئەو کێشە ئابوورییانەدا زاڵ بن و خاک ونیشتیمانیان لە ھەڕەشە و مەترسیی و داگیرکاری پارێزراو بێت .

بارودۆخی‮ ‬باشووری‮ ‬کوردستان سەرەڕای‮ ‬کەموکوڕی‮ ‬و کێشە ناوخۆییەکانمان،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەرەوپێشچووە،‮ ‬لەبەر ئەوە پێویستە گەلی‮ ‬کوردستان گشت دەستکەوتەکان بپارێزێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بکات چونکە کلیکی دەرگەی دەوڵەتبوونی کوردستان ،‮ ‬شایانی ئاماژەیە لە پرۆسەی بەریفراندۆم پێشتر گەلی‮ ‬کوردستان بەرێژەی‮ ‬لە‮ ‬٩٨% دەنگیان بۆ سەربەخۆیی‮ ‬داوە و ئیتر کاتی‮ ‬ئەوە ھاتووە ئێمەش خاوەن کیان و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆمان لەژێر ئاڵا شەکاوەکەی‮ ‬کوردستان بین‮.
Top