سەرۆك بارزانی،‮ سیمبولی كورد بۆ‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و سەربەخۆیخوازی‮ ‬لە ‬جیهاندا

سەرۆك بارزانی،‮ سیمبولی كورد بۆ‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و سەربەخۆیخوازی‮ ‬لە ‬جیهاندا
ئەوانەی‮ ‬مێژوو دەنووسنەوە ئەو سەركردانەن،‮ ‬كە هەست بە بەرپرسیاریەتیی ‬دەكەن و بڕیاری‮ ‬خۆیان دەدەن و باكیان بەو دەنگانە نییە،‮ ‬كە لە دژیاندا بەرزدەبنەوە‮. ‬جوگرافیاش ئەو پاڵەوانانە رزگاری‮ ‬دەكەن،‮ ‬كە ئیرادەیەكی‮ ‬پۆڵاینییان هەیە و تەحەدای‮ ‬هەموو دكتاتۆرەكانی‮ ‬جیهان و دیكتاتۆرەكەیان دەكەن.ئەمە ئەمڕۆ روودەدات،‮ ‬بەم جۆرە رۆڵەكانی‮ ‬هاوپێستمان بڕیاریان داوە بچنە ناو مێژوو و رەوتەكە راست بكەنەوە و ئاڵای‮ ‬كوردستان لە كەركووكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستان بەرزبكەنەوە،‮ ‬هەر لەسەر ئەم شارە كوردستانیە بوو،‮ ‬كە بارزانی‮ ‬نەمر رەتیكردەوە رێكەوتننامەی‮ ‬ئاداری‮ ‬1970 ‮ ‬لەگەڵ گۆڕبەگۆڕ‮ ‬سەددام حوسێن قبوڵ بكات‮. ‬هەر رێكەوتنێكی‮ ‬رەتكردەوە،‮ ‬كە هەردوو دەستە خوشك كەركووك و شەنگاڵ بە دزراوی‮ ‬لە دەستەخۆشكەكانی‮ ‬دیكەیان بمێننەوە‮. ‬هێزی پێشمەرگەی‮ كوردستان تاكە هێزی‮ ‬سەربازیە،‮ ‬كە هەرچی‮ ‬هەیەتی‮ ‬لە هێز و ورەو ویست و قوربانی‮ ‬مەزنی‮ ‬پێشكەش كردووە بۆ رزگاركردنی‮ ‬هەموو شارە كوردستانیەكان و بەرگریكردن لە گەلی‮ ‬كوردستان نەك تەنها دژی‮ ‬داعش و پاشكۆكانی‮ ‬بەڵكو هەموو مەترسی‮ ‬و پیلانێك،‮ ‬كە رووبەڕووی‮ ‬كوردستان و گەلەكەی‮ ‬بۆتەوە بەتایبەتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئێستا هەڵدەبەسترێت لەلایەن داگیركەرانی‮ ‬كوردستان و بەكرێگیراوەكانیان دژی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەسەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬ئەوە پێشمەرگەیە بۆتە ناونیشانی‮ ‬كورد و ئازایەتی‮ ‬و بەرگری‮ ‬لە سەرتاسەری‮ ‬جیهاندا‮.‬‬ئەو شەهیدانەی‮ ‬گیانی‮ ‬خۆیان لە پێناو نیشتمان و دۆزە رەواكەیان بەخشی،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بە خوێنی‮ ‬خۆیان سنووری‮ ‬كوردستانیان نەخشاند و گەل و دۆزەكەمانیان لە تیرۆریستان پاراست و جەختیان كردەوە بۆ جیهان،‮ ‬كە میللەتەكەیان شایەنی‮ ‬قوربانیدانن و شایەنی‮ ‬ئەوەن بگەنە ئاستی‮ ‬میللەتانی‮ ‬پێشكەوتوو و توانای‮ ‬ئەوەیان هەیە بەرگری‮ ‬لە جیهان بكەن دژی‮ ‬هەموو جۆرە تیرۆرێك بە تایبەتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬داعش و كاتێك بەرپەرچیان دانەوە ئەفسوونی‮ ‬ئەوانیان شكاند‮. ‬ئێستا گەلەكەمان شانازییان پێوە دەكەن‮.‬ ‬بارزانی،‮ ‬كە ناوی‮ ‬كورد و دۆزەكەی‮ ‬بەمەوە ناسراوە،‮ ‬ئەوە بارزانی‮ ‬نەمر و بارزانی‮ ‬سەركردەن،‮ ‬كە شاخێكی‮ ‬رەق پێكدێنن و هەر پیلان و فێڵێك لە ئاستیاندا ورد و خاش دەبێت،‮ ‬ئەوان پڕۆژەی‮ ‬كوردستانین و مۆعجیزەیان هێناوەتەدی‮ ‬بۆ هێنانەدی‮ ‬خەونی‮ ‬كورد،‮ ‬كە لە دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬بەرجەستە دەبێت.ئەو سێیە بناغەی‮ ‬پتەوی‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد پێكدێنن،‮ ‬كە كورد پێی‮ ‬گەشبینن و پێیان وایە ئاواتە رەوایەكەیان كە سەربەخۆییە دێتەدی‮.‬

پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەكاتی دامەزراندنییەوە ، بۆتە قوتابخانە و رٍەش ماڵێك نەك تەنیا بۆ پارتێك بەڵكو وەك درێژەپێدەری خەباتی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی كوردستان هەموو كات لە پێناو یەكریزی و تەنبایی نێو ماڵی كورد و گەیەیشتن بە مافەرەواكان تێكۆشاوە و قوربانیی بەخشیووە .پارتی دیموكراتی كوردستان هەردەم خەمخۆر و داكۆكیكار و گیان لە پێشە بۆ مافە راستەقینەی میللەتی كورد كە گرینگترینیان قەرەبووكردنەوەی گوندو و دیهاتە خاپوركراوەكانی كوردستان لە حكومەتی مەركەزی بەغداو مافی زیاتر لە دووسەد هەزار شەهیدی ئەنفال و گێڕانەوەی ناوچە كوردستانیەكان ئەمەش مافی ڕاستەقینەی میللەتەكەمانەو دوور بین پارتیمانە، بۆیە هەردەم پارتی خەمخۆر و داكۆكیكار و خزمەتكاری مافە ڕەواكانی خەڵكە نەك دەستكەوتی كاتی و حیزبی و دەنگ و ژمارە و ڕەنگ. بەردەوامی ئەم پارتە لە گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی و 71 ساڵ گیانفیدایی و نهێنی مانەوەی وەك پارتێكی خۆڕاگر دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنیەوە، مستەفای بارزانی نه‌مر وەك كەسایەتیەكی ڕۆحی و خەباتگێڕ بە هەناسەیەكی دوور و درێژ ڕێباز و فكری خۆی داڕشت بۆ بەرگری لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد، كە دواتر ئەندام و لایەنگران و دڵسۆزانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم ڕێبازە پیرۆزەیان پەیڕەوكرد، ئەمەش ڕوون و ئاشكرایە لەو 71 ساڵی تەمەنی ئەندامان و دڵسۆزانی پارتی لەسەر ئەم ڕێبازە پیرۆزە ڕێیازی بارزانی نەمر بەردەوامن و پاڵپشتی پۆڵایین.
سەرۆك مسعود بارزانی ، هەڵگری ئەو ئەمانەتە مێژوویی و شۆرشانەیە كە لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی و رزگاركردنی خاكی پیرۆزی كوردستان لە چەنگ داگیركەران تێكۆشان و گەیشتە قۆناغی چارەنووسسازی ئەمرۆمان . لەقۆناغێكی وەك ئێستادا كە زەمینە لەبارە گەورەترین ووڵاتانی زلهێزی دونیا پشتیوانیمان دەكەن و هەنگاوە دبلۆماسیەكانی سەركردە سیاسیەكانی كورد پێشڤە چونێكی گەورەیان بەخۆە بینیوە وەخەڵكی كوردستان ساڵانێكە چاوەڕوانی ئەم كاتەیە بۆ ئەوەی لەرێگای دەنگی خۆی هەنگاو بەرەو دەوڵەت بوون بهاوێژی كە ئەمەش تەواو كەری خەباتی شاخ وقوربانی دانی گەلەكەمانە چونكە گەرتا دوێنێ‌ لە خەباتی شاخ وشۆرشگێریدا رۆلەكانی كورد بە چەك و خوێن پارێزگاریان لەبوونی كورد دەكرد ئەوا ئەمرۆبەشێوازی مەدەنیانە لەرێگای دەنگ دان و راپرسی یەوە چارەنووسی خۆمان و نەخشەو سنوری كوردستان دیاری دەكەین بەمەش دیارترین ئامانج و مەبەستی شۆرشەكانی كورد دینەدی كە سەربەخۆی كوردستانە .
Top