سەرۆك بارزانی، سیمبولی كورد بۆ ئازایەتی و سەربەخۆیخوازی لە جیهاندا...
October 1, 2017
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەكاتی دامەزراندنییەوە ، بۆتە قوتابخانە و رٍەش ماڵێك نەك تەنیا بۆ پارتێك بەڵكو وەك درێژەپێدەری خەباتی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی كوردستان هەموو كات لە پێناو یەكریزی و تەنبایی نێو ماڵی كورد و گەیەیشتن بە مافەرەواكان تێكۆشاوە و قوربانیی بەخشیووە .پارتی دیموكراتی كوردستان هەردەم خەمخۆر و داكۆكیكار و گیان لە پێشە بۆ مافە راستەقینەی میللەتی كورد كە گرینگترینیان قەرەبووكردنەوەی گوندو و دیهاتە خاپوركراوەكانی كوردستان لە حكومەتی مەركەزی بەغداو مافی زیاتر لە دووسەد هەزار شەهیدی ئەنفال و گێڕانەوەی ناوچە كوردستانیەكان ئەمەش مافی ڕاستەقینەی میللەتەكەمانەو دوور بین پارتیمانە، بۆیە هەردەم پارتی خەمخۆر و داكۆكیكار و خزمەتكاری مافە ڕەواكانی خەڵكە نەك دەستكەوتی كاتی و حیزبی و دەنگ و ژمارە و ڕەنگ. بەردەوامی ئەم پارتە لە گۆڕهپانی سیاسی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی و 71 ساڵ گیانفیدایی و نهێنی مانەوەی وەك پارتێكی خۆڕاگر دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنیەوە، مستەفای بارزانی نهمر وەك كەسایەتیەكی ڕۆحی و خەباتگێڕ بە هەناسەیەكی دوور و درێژ ڕێباز و فكری خۆی داڕشت بۆ بەرگری لە مافە ڕەواكانی گەلی كورد، كە دواتر ئەندام و لایەنگران و دڵسۆزانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم ڕێبازە پیرۆزەیان پەیڕەوكرد، ئەمەش ڕوون و ئاشكرایە لەو 71 ساڵی تەمەنی ئەندامان و دڵسۆزانی پارتی لەسەر ئەم ڕێبازە پیرۆزە ڕێیازی بارزانی نەمر بەردەوامن و پاڵپشتی پۆڵایین.
سەرۆك مسعود بارزانی ، هەڵگری ئەو ئەمانەتە مێژوویی و شۆرشانەیە كە لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی و رزگاركردنی خاكی پیرۆزی كوردستان لە چەنگ داگیركەران تێكۆشان و گەیشتە قۆناغی چارەنووسسازی ئەمرۆمان . لەقۆناغێكی وەك ئێستادا كە زەمینە لەبارە گەورەترین ووڵاتانی زلهێزی دونیا پشتیوانیمان دەكەن و هەنگاوە دبلۆماسیەكانی سەركردە سیاسیەكانی كورد پێشڤە چونێكی گەورەیان بەخۆە بینیوە وەخەڵكی كوردستان ساڵانێكە چاوەڕوانی ئەم كاتەیە بۆ ئەوەی لەرێگای دەنگی خۆی هەنگاو بەرەو دەوڵەت بوون بهاوێژی كە ئەمەش تەواو كەری خەباتی شاخ وقوربانی دانی گەلەكەمانە چونكە گەرتا دوێنێ لە خەباتی شاخ وشۆرشگێریدا رۆلەكانی كورد بە چەك و خوێن پارێزگاریان لەبوونی كورد دەكرد ئەوا ئەمرۆبەشێوازی مەدەنیانە لەرێگای دەنگ دان و راپرسی یەوە چارەنووسی خۆمان و نەخشەو سنوری كوردستان دیاری دەكەین بەمەش دیارترین ئامانج و مەبەستی شۆرشەكانی كورد دینەدی كە سەربەخۆی كوردستانە .