گه لێکی ئاشتیخواز لە ناوچەیێکی مەترسیدار دا
September 30, 2017
وتار و بیروڕا
بە بوچونی خوم مەترسیدارترین شوێنی جیهانە بو هەمو کەمە نەتەوەکانی ئەم دەڤەرە و لە سەرەوەی هەموانیشە وە بو نەتەوەیێکی چل ملیونی وەکو کورد کە زیاتر لە سەدەیێکە دەستەڵاتدارانی ناوچەکە و بە تایبەت ئەو دەوڵەتانەی کە کودریان بە سەر دا دابەش کراوە نەک هەر مافەکانی پێخوست کراون و دەکرێن بەڵکو هەتاکو ئەمڕوش بەردەوامن و سیاسەتی سڕینەوەی کوردو ناسنامەکەی پەیڕەو دەکەن دور لە هەر بەهایێکی ئەخلاقی و مروڤایەتی و هەڕەشەکانیان ئاماژەن بو ئەو ڕاستیە کە هێشتا ئەم دەوڵەتانە بە ئەقڵی سیاسی سەدەیێک بەر لە ێیستا بیر دەکەنەوە و توزقالێک نەگوڕاون.
شایانی باسە ئەم دەوڵەتانە وا بیر دەکەنەوە تا ئەمڕو کە هەر ئەوانن دەبێ خاون دەوڵەت و نەتەوەی سەردەست بن و ئیتر هیچ گەل و نەتەوەیێکی تر لەم ناوچەیەدا بوی نیە و نابێت ببێت بە خاوەنی دەوڵەتی خوی و لەسەر ئەم سیاسەتە شوفینیە سەدان ساڵە بەدەوامن وکورد دچەوسێننەوە وهەوڵی لە ناو بردنی دەدەن بو ئەوەی شتێک نەهێڵن بە ناوی کورد و کوردستان گوایە خاکی کوردستان و هی خویانەو و کوردیش بێگانە.
ئێوە سەدان ساڵە هەڕەشە لە ناسنامەی کورددەکەن وبە هەمو شێوەیێک پەلاماری مافەڕەواکانی کوردتان داوە ئە گەر تاوانەکانتان بژمێرین کە درحەق بە کوردو کوردستانتان کردووە ئەوەندە زورن لە ئەژمار نایەن و هیچ نەماوە لە دژێ کورد نەیکەن کەچی نەتانتوانی ئیڕادە و ویستی ڕەوای نەتەوەیێک تێک بشکێنن و کورد هەر مایەوە و لە بەردەم پیلان و پەلاماردانەکانی ئێوە دا دلێرانە بەرگری لە ناسنامەو ماف و داخوازیەکانی خوی کرد تاکو ڕوژی ئەمڕومان.
ئەمڕوش کورد و کوردستانیان بڕیاری خویان داوە بو سەربەخویی باشوری کوردستان لە پڕوسەیێکی دیموکراسی ڕاستەوخودا سەرەڕای هەڕەشەکان لە لایەن دەوڵەتە هاوسنورەکانمان پەیامی ئاشتیخوازی و دیموکراسیانەی خوی بە هەمو جیهانی ڕاگەیاند و بە ڕێژەیێکی زور بەرزەوە پێییان دەڵێت ئێمەش سەربەخوییمان دەوێت و ئیتر بابەس بێت ژیان لە گەڵ ئەقڵە شوفینیەکانی ناوچەکە بە تایبەت عیڕاق و چیتر ناتوانین وەک گەلێکی ئاشتیخواز لەگەڵ بیری سیاسی دیکتاتوریزم و توتالیتاریزم هەلبکەین و کوتایی بەم ستەم و ستەمکاریە بێنین کە دەرحەق بە ئێمە کراوە و دەکرێت.
هەوڵی زور درا لە گەڵ ڕژیمە سیاسیەکانی عێڕاق وەک برا بەش بە یلکەوە بژین بەڵام زاڵبونی بیری تایفەگەری و ئایینی بە سەر ئەقڵیەتی سیاسی نوخبە سیاسیەکانی شیعە و سوننە بێجگە لە ڕەتکردنەوە و هەوڵدان بو لەنێو بردنی ئەزمونی باشوری کوردستان هیچی تری لێنەکەوتەوە ئەوەش هەر لەم چەند ڕوژەی دوای ئەنجامدانی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستان زیاتر ماهیەتی شوفینی خویان لە دژی گەلی کوردستان دەرخست لە بەر چاوی هەمو دونیا و پەیامی شوفینی ئەوان زەقتر بە دەرکەوت کە ئەگەر دەستەڵاتدارانی ێیستای عیڕاقیش دەستیان بڕوات و پێییان بکرێت دەبێ بڵێیین خوزگەمان بە ڕژیمی بە عسی کوڕ بە گۆڕ.
لێرەوە ئەم ئەنجامەمان دەست دەکەوێت کە بڕیاری گەلی کوردستان لەم ساتە وەحتەدا زور لە جێی خویدا بووە چونکە بە هێز بونی ئەقڵیەتی سیاسی شوفینی لە عیڕاقدا بە تایبەتی مەترسیەکی زور گەورەی دروست دەکرد لە سەر باشوری کوردستان چونکە بەڕنامەی ئەوان هەر لە سەرەتای شەڕی داعشەوە دیار بو کە ئامانجیان بو لە نێو بردنی ئەزمونی کوردستانە و گەلێ پیلانی ئابوری و ئەمنی و سەربازی وسیاسیان گێڕا بەڵام فەشەلیان هێناو سەرنەکەوتن ئەمەو هەڕەشەکانی دەوڵەتە هاوسنورەکانیشمان لە هەمان ئەقڵیەتی سیاسی شوفینی سەرجاوە دەگرێت و ناتوانن بەرەو پێشڤە چونی دوزی کورد هەزم بکەن بویە لە هەوڵدان لە مپەر لە بەردەم ڕاگەیادنی دەوڵەتی باشوری کوردستان دا دروست بکەن بەڵام پێموانیە بتوانن ڕێگا لە ویست و ئیڕادەی نەتەوەیێک بگرن کە بە ڕێژەیێکی زور بەرزەوە هاواری کرد من سەربەخوییم دەوێت و یاسای گشتی نێودوڵەتیش کومەڵگای نێودەوڵەتی مولزەم دەکات پشتگیری ئیڕادەی گەلان بکات ودانی پێدا بنێت ا چونکە ئەو سەردەمە بە سەرچووە کە بتوانن دوزی ڕەوای کورد ڕابگرن و بگەڕێننەوە دواوە، ئەوەی ئەمڕوش پێویستە لە سەر کوردو کوردستانیان تەنها ئەوەیە هەروەک چون بە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست پڕوسەی ڕیفڕاندومتان سەرخست بە هەمان تەبایی و یەکڕیزیش سەربەخویی باشوری کوردستان بکەنە دیفاکتو تاکو بو هەتا هەتا ڕزکارمان بێت لە بیری سیاسی شوفینیزمی عیڕاق و هاوبیرەکانی لە ناوچەکەدا.