ئایا ریفراندۆم چەندە دەستورییە؟
September 30, 2017
وتار و بیروڕا
هەروەكوو سەرۆكی حكومەتیش بە روونی تیشكی خستۆتە سەر ئەو بابەتە كە: ئێمە بەم گشتپرسییە رەغبەتی میللەتی خۆمان پیشانی دونیا و بەغدا دا، هەنگاوی دووەمی ئێمە ئەوەیە داوادەكەین بەغدا لەسەر مێزی گفتوگۆ ئەو كێشانە لەگەڵ ئێمە یەكلابكاتەوە هەر بۆیەش دەتوانین بە روونی باس لە دەستوری بوونی بابەتی گشتپرسی بكەین..
لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا پرەنسیبەكی گشتی و نیشتمانی هەیە ئەویش بنەمای تەوافق و هاوبەشی هەیە و لە سەر ئەو بنچینەوە هەموو رێككەوتنەكان جێبەجێ دەكرێن نەوەك لە سەر بنچینەی زۆرینە چوون ئەگەر بە وردی لەو بابەتە ورد ببینەوە دەبینین كە بە پێی رێژە, كورد بەشێكی كەمتر لە پێكهاتەی عێراق پێكدەهێنیت كە لە سەر ئەساسی پێكهاتنەكان بە 17% مەزەندە كراوە و بە پێی ئەو رێژەیەش كورد ناتوانیت لە سەر زۆرینە هیچ مافەك بۆ گەلی كوردستان دەستەبەر بكات،.
ئەوە ئەو بابەتە گرینگەیە كە سەركردەكانی كورد پێی گەیشتون و سەرۆكی حكومەتیش بە كراوەیی لە گەڵ میدیاكان باسی لە نەمانی بنچینەی تەوافق و هاوبەشیدا كردووە ..
ئا لەو كاتە بوو كە گەلی كوردستان بە پێی پرۆتوكۆلە نێودەوڵەتییەكانەوە بریاریدا بە شێوەیەكی مەدەنی و ئاشتییانە بریار لە سەر ماف و ئازادییەكانی خۆی بدات.
ئەگەر لێكدانەوەیەكی ئەو بابەتانە و ئەو بریارانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكەین دەبینین كە لە سەر رۆشنایی برگەی دووەم لە لە ماددەی 121 شایەنی جێبەجێ كردن نین كە تیادا هاتووە:" حكومەتی هەرێم مافی هەمواركردنی جێبەجێكردنی یاسای فیدرالی لە هەرێمەكەدا هەیە ئەگەر ناكۆكی یان دژیەك لەنێوان یاسای فیدرالیو یاسای هەرێمدا هەبوو لەسەر بابەتێك كە لە سنووری ئەو دەسەڵاتانەدا نەبێت كە تایبەتن بە حكومەتی فیدرالی ".
و هەر وەكوو لە مادەی 1ی دەستوی هەمیشەیی عێراقیشدا هاتووە:" كۆماری عێراق دەوڵەتێكی فیدڕاڵی یەكگرتووی سەربەخۆی خاوەن سەروەریە، ڕژێمی حوكمڕانی تێیدا كۆماری نوێنەرایەتی (پەرلەمانی) دیموكراسیە، ئەم دەستورەش یەكپارچەیی عێراق دەپارێزێت ".ئەوەش وەكوو بنچینەی دامەزراندنی حكومەتی فیدراڵی جێگیر كراوە و ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیش جێگیر كردنی ئەو دیموكراسییەیە .
لە لایەكی ترەوە لە سەر بنەمای گەل ئیرادەی دەستەڵاتە پاڵپشت بە برگەی 1 لە مادەی 38ی دەستوردا هاتووە:"
دەوڵەت ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتە ئەستۆ بەمەرجێك نەبێـتە هۆی تێكچوونی یاساو ئادابی گشتی:
یەكەم: ئازادی دەربڕین بە هەموو شێوەكان." و ڕیفراندۆمیش ئامرازێكە بۆ زانینی ڕای هاووڵاتییان و هیچ دەقێكی یاساییش نییە لە دەستوور كە ڕێگر بێت لە پیادەكردنی ئەم مافانەدا.
هەر بۆیەش هەموو ئەوانەی كە دژی كوردستان كران بریاری سیاسین و بە پێچەوانەی ئەوەی كە لە بریارەكانی بەغدا هاتبیت و حكومەتی ناوەندی بیهەوێت دەستەڵاتە كانی حكومەتی فدراڵ بە سەر هەرێمی كوردستاندا بسەپێنیت.
لە لایەكی ترەوە وەكوو ئەوەی كە سەردەمدارانی بەغدا بانگەشەی بۆ دەكەن بۆ سزادانی خەڵكی كوردستان نییە بەڵام لە راستیدا ئەو سزادانەكی گشتییە كە كۆی دانیشتوانی كوردستان بە كورد و عەرەب و كلدان و ئاشور و توركمان و چ ئەوانەی دەنگیان بە راپرسیییەكەداوە یان دەنگیان نەدابیت. .