"ریفراندۆمی سەربەخۆیی"، ئاشتیانەترین دیموكراسیانە ترین رێگە میللەتی كورد بوو بۆ گەیشتن بە مافی دەوڵەتبوون

لە ماوەی رابردوو گشت رێگەكان بۆ گەرٍاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی میللەتەكەمان لەگەڵ گشت دەسەڵات و رژێمەیەك لە دوای یەكەكان تافی كرانەوە بەڵام نەك سوودی نەبوو بەڵكو زۆر جار تاوانی دژە مرۆڤانە لە دژی میللەتی كورد ئەنجام درا .میللەتی كورد مافی خۆیەتی هەر هەنگاوێك بنێت چونكە گەلی كورد یەكەم نەتەوە نیە لەجیهاندا سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت بەڵكوو چەندان میللەتی تری جیهان بەر لەكورد سەربەخۆییان ڕاگەیاندووە تەنانەت میللەتی كورد زۆر بەهێمنانەو لەسەر خۆیانە هەوڵی ڕاگەیاندی سەربەخۆیی داوە بگرە پشوودرێژانە كاری لەسەر ئەم پرسە كردووە ، بۆنموونە ئەگەر تێروانینێك بەتۆماری ئەو میللەتانەدا بكەین كە ژێردەستەبوون و سەربەخۆییان وەرگرتووە تەنیا (58) میللەت لەژێر چنگی بەریتانیادا ڕزگاربوون و سەربەخۆییان وەرگرتووە هەروەها (21) لەژێر چنگی رووسیا هاتوونەتەدەروه و سەربەخۆییان ڕاگەیاندووە، ئەمە بێجگە لەوەی كە(26) دەوڵەتیش لەژێر دەستەلاتی فەرەنسی ڕزگارییان بووە سەربەخۆییان ڕاگەیاندووە، (21) وولاتێش لەژێر چنگی ئیسپانیا هاتوونەتە دەر و سەربەخۆییان ڕاگەیاندووە، كە كۆی سەرجەم ژمارەیان دەگاتە (126) دەوڵەت.
ئەمە بێجگە لەو میللەتانەی كە لەم چەند ساڵەی دوایدا سەربەخۆییان ڕاگەیاند لەوانە كۆماری بۆسنی و كراواتیاو مونتینگیرۆ و مەكدۆنیا و كۆسۆڤۆ كەلە ئەنجامی هەڵوەشاندنی كۆماری یۆغسلاڤیا لەدایكبوون، وچەندان وولاتی تری وەك باشووری سودان كە لەدوای ماوەیەكی زۆر لەململانیی لە دەستەلاتی خەرتووم جیابوونەوە ، هەروەها چەندان هەرێمی تری خاوەن فیدرالی وەك كەتەلۆنیا و جەبەل تاریق كەئێستا دەیانەوێت ببنە دەوڵەت، بەگوێرەی سەرژمێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەو دەوڵەتانەی كە ئەندامن لە نەتەوەیەكگرتووەكان ژمارەیان گەیشتۆتە نزیكەی (193)دەوڵەت .
ئەم ئاماژانەی كەباسمان كرد هەمووی نیشانەی ئەوەیە كە گەلی كورد مافی ڕاگەیاندن و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە، چونكە میللەتی كورد لەگشت ئەو میللەتانەی تری جیهان ئەگەر خەباتی زۆر زیاتر نەكردێت و قوربانی زیاتری نەبەخشیبیت و ئەوا لەوان كەمتری پێشكەش نەكردووە ، لەلایەكی ترەوە گەلی كورد هەمیشە لەپاڵ خەباتی چەكداری دا هەولی گەیاندنی رێگەچارەی ئاشتیانەی داوە بەدرێژایی مێژوو بەرەوانەكردنی شاندی دپلۆماسی بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان و وولاتانی جیهان كاری لەسەر گەیاندنی دەنگی خەباتی كردووە، ئەمانە هەمووی بەڵگەن لەسەر خەبات و تێكوشانی ئەم میللەتە كە هەموو كات بەهەردوو رٍِێگەی ئاشتی و خەباتی چەكداری كاری لەپێناوی ڕزگاركردنی نیشتیمان كردووە.
Top