هەڵسەنگاندنەكی یاسایی بۆ كۆی بریارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
September 30, 2017
وتار و بیروڕا
بەڵام دوا بە دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بێبەش بوون لەو تەوافقە سیاسییەی كە لە عێراق بنەماكەی لە سەر دانرابوو نائومێد بوون بریاریان لە سەر چارەنووسی خۆیاندا ئەویش بە پێی ئەوەی لە دیباجەی دەستوردا هاتووە:" ئێمەی گەلی عێراق بە سەرجەم پێكهاتەكانیەوە بە تەواوی ویستی خۆمان بە ئازادانەو ئارەزوومەندانە بڕیاری یەكگرتنی ئارەزوومەندانەمان داوەو دەرس وەردەگرین لە ڕابردومان بۆ داهاتوومان، وە لە بەها باڵاكانی پەیامە ئاسمانیەكان و دۆزینەوە نوێكانی زانست و شارستانیەتی مرۆڤەوە ئەم دەستورەمان دانا. پابەندبوون بەم دەستورەش یەكێتی ئازادانەی گەل و خاك و سەروەری عێراق دەپارێزێ "
بەڵام كاتەك راپرسی ئەنجامدرا لە كەمتر لە 48 كاتژمێر سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆمەڵك راسپاردە و گەمارۆی بە سەر هەرێمی كوردستاندا لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەپاند ئەگەر پێداچونەوەیەك لە ئەرك وبەرپرسیارەتی ئەنجومەنی نوێنەران بكەین بە پێی مادەی (61 )لە دەستوری هەمیشەیی عێراق لە ساڵی 2005 دەبینین كە:
یەكەم: دانانی یاسا فیدرالیەكان.
دووەم: چاودێریكردنی دەسەڵاتی ڕاپەڕاندن.
سێیەم: هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
چوارەم: ڕێكخستنی پرۆسەی پەسەندكردنی پەیماننامەو ڕێككەوتنە نێودەوڵەتیەكان بە دانانی یاسایەك كە لەلایەن زۆرینەی 3/2 ی دەنگی ئەندامانەوە پەسەند دەكرێت.
پێنجەم: نیشاندانی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی هەریەك لە:
ڕ- سەرۆك و ئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدرالیو سەرۆكی داواكاری گشتیو سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری بە زۆرینەی ڕەها، لەسەر پێشنیاری ئەنجومەنی دادوەری باڵا.
ب- باڵوێزو خاوەن پلە تایبەتەكان لەسەر پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیران.
ج- سەرۆكی ئەركانی سوپاو جێگرەكانیو ئەوانەی لە پلەی سەركردەی تیپ(فیرقە) و بەرەو ژوورترن، هەروەها سەرۆكی دەزگای هەواڵگری لەسەر پێشنیاری ئەنجومەنی وەزیران.
شەشەم:
ڕ- لێپرسینەوەی سەرۆك كۆمار بە پشت بەستن بە داوایەك كە تێیدا هۆكاری لێپرسینەوەكە ڕوونكرابێتەوە بە زۆرینەی ڕەهای دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران
بە لێكدانەوەی ئەو ئەرك و بەر پرسیارەتییەی كە لە سەرەوە باسی لێوە كرا دەبینین هیچ یەك لەو گەمارۆیانەی كە لە دەستوردا نەهاتوون و هەموو ئەو 12 خاڵە بۆ مەبەستی سیاسی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەركراون و هەرێمی كوردستان پابەند نابیت بە هیچ یەك لەو یاسایانەی كە بۆ مەبەستی سیاسی و تەنیا بە هۆی گشتپرسی سەربەخۆیی كوردستان دروستبوونە.