هەرێمی كوردستان دوای 25/9 بە سیاسەت و دیپلۆماسییەكی نوێی ..

هەرێمی كوردستان دوای 25/9 بە سیاسەت و دیپلۆماسییەكی نوێی ..
نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لە تەواوی‮ ‬بڕیارەكانیدا كە لە ژێر بەندی‮ "‬جاڕنامەی‮ ‬جیهانی‮ ‬بۆ مافی‮ ‬گەلان بۆ بڕیاردان لەسەر دواڕۆژیان و مافی‮ ‬ئەو گەلانە بۆ وەدەستهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی،‮ ‬وە‮ ‬ڕێزگرتن لە مافەكانی‮ ‬مرۆڤ‮" ‬دەردەچێت جەخت لەسەر پرەنسیپی‮ ‬مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬دەكاتەوە‮. ‬لەو سۆنگۆیەشەوە لە مانگی‮ ‬ئابی‮ ‬ساڵی‮ ‬1975 ئەمەریكا و‮ ‬33 ووڵاتی‮ ‬ئەوڕوپا‮ ‬ڕێككەوتنێكیان لە هلسنكی‮ ‬واژۆكرد كە لە دەرئەنجامدا‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬ئاسایش و هاریكاری‮ ‬ئەوڕوپای‮ ‬لێ هاتە دروستكردن‮. ‬بەشی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێككەوتنامەیە جاڕنامەی‮ ‬10 پڕەنسیپە سەبارەت بە چۆنیەتی‮ ‬ڕێكخستنی‮ ‬پەیوەندیە هاوبەشەكانە لە نێوان ووڵاتان وە لە لایەن شارەزایان بە زۆر گرنگ وەسفكران بە شێوەیەك كە دەبێت بە باشترین شێوە جێبەجێ بكرێن‮. ‬پڕەنسیپی‮ ‬هەشتەمیان ئاماژە بە مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬گەلان دەكات.
میللەتان مافی ئەوەیان ھەیە دەوڵەتی سەربەخۆ بۆخۆیان دابین بكەن، ئەمە رووی داوە لە چەندان ناوچە بۆ نموونە لە ئاسیا و باكووری ئەفریقا، بەڵام ئەو كارە بۆ كوردان رووینەداوە، بەڵكو كورد پارچەپارچە كراون نەك دەوڵەتێكی سەربەخۆیان ھەبێت، دوای جەنگی یەكەم جیھانی بۆچی كۆمەڵەی گەلان دروست بووە؟ بۆچی لەو كۆمەڵەیە مافی كورد نەدراوە و ئەوكاتە كورد پارچەپارچە كراون؟ ئەوكاتیش لە نەتەوە یەكگرتووەكان كێشە ھەبووە لەسەر مافی چارەنووسی گەلان، بەڵام ئایا بۆچی ئەو پرەنسیپە بۆ كوردان نەچەسپاوە، نە ئەمه‌ریكاییەكان و نە سۆڤیێتییەكان ئەو مافەیان بە كورد نەداوە؟ بێگومان نەدانی مافی سەربەخۆیی بە كورد كارێكی ئەستەمە، ناكرێ كورد لە سەربەخۆیی بێبەش بكرێن.
پاش دووه‌م جەنگی جیھانی چەندانن گۆڕانكاری گەورە روویان دا، تەنھا لە ئەفریقا دوو دەوڵەتی سەربەخۆ دروست بوو، بەڵام لە كوردستان ھیچ شتێك نەگۆڕا، ئێستا گۆڕانكاریی گەورە لە جیھان ھەیە، كوردەكان ھێزێكی گەورەیان ھەیە، پارچەكردنی كوردستان لە رابردوو وەك رقێك بەرانبەر بە گەلی كورد كراوە، ئەگەر كوردستان كەوتبایە سەر دەریا، وڵاتان بە جۆرێكی دیكە مامەڵەیان لەگەڵ كورددا دەكرد، بەڵام خۆ سنوور ھەر بە دەریا دیار ناكرێت.
دوای دەیان ساڵ زۆرداری رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بە رژێمی مەزهەبی ئێستاشەوە و تاقی كردنەوەی گشت رێگە دیپلۆماسی و گفتگۆكان میللەتی كورد لە رۆژی 29 /9 بریاری دا كە خاك و شوناسی زەوتكراویی لە رێگەی مافێكی یاسایی و رەوا بە " بەڵی بۆ سەربەخۆیی كوردستان"، بگەرێنێتەوە . دوای بەدوای ئەو بریاردانە لە هەنگاوێكی چاوەرانكراودا حەیدەر عێبادی و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ئێستادا ده‌ورێكی شه‌ڕانگێزی ده‌بینێت له‌ نێون هه‌ولێر و به‌غدا، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقیش زۆر بڕیاره‌كانیان له‌ سه‌رده‌می (سه‌ددام) زاڵمانه‌تره‌ به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كوردستان.حكوومه‌تی عێراق چه‌ند هه‌نگاوێكی تاكلایانه‌ی ناده‌ستووری دژی گه‌لی كوردستان هاویشتووه‌، به‌ڵام وڵاتان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی به‌غدا نابن و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و ئابوری و عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ كوردستان وه‌كو چۆن له‌ ئێستادا ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه‌ په‌یوه‌ندی ئابوری و وزه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێده‌ده‌ین ئه‌ڵمانیاش وتوویه‌تی، پابه‌ند نابین به‌وه‌ستانی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانمان له‌گه‌ڵ كوردستان.
داكۆكیكارانی سەربەخۆیی كوردستان پێداگیری لەسەر ئەوە دەكەن كە دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان وەكو میكانیزمێكی یاسایی بۆ دانووستان لەگەڵ بەغدا بەكار دەهێنرێت بۆ ئەوەی كوردستان ئایندەیەكی باشتر بۆ خۆی دەستەبەر بكات و ببێتە وڵاتێكی تازەی خاوەن سەروەر و سەربەخۆ ، سەرباری دژایەتی وڵاتانی دراوسێ ، بەغدا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، خەڵكی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندی سەربەخۆیی كوردستان و دیاریكردنی مافی چارەی خۆنوسین دەنگیان داوە و ئەمەش بڕیارێكی ڕاشكاوانەیە بۆ سەربەخۆیی كوردستان.
كوردستانی پێش 25ـی ئه‌یلول له‌گه‌ڵ كوردستانی پاش 25ـی ئه‌یلول زۆر جیاوازه‌ كه‌ جاران خه‌ڵك حه‌ده‌سی دروست ده‌كرد و ئێمه‌ ده‌كه‌وتینه‌ شوێنیان ئێستا ئێمه‌ حه‌ده‌س دروست ده‌كه‌ین جیهان ده‌كه‌وێته‌ شوێنمان، بۆیه‌ كوردستان ئێستا زۆر له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌ له‌ جیهاندا و به‌غداش هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات ئه‌وه‌ هێزی ئاشتی پارێز به‌ڕای من ده‌كه‌وێته‌ نێوانه‌وه‌، یه‌ك سه‌ریش سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
Top