لوغمەچینراوەكان

لوغمەچینراوەكان
بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی سەركەوت و كوردستان پێی نایە قۆناغەكی تر،هەرچەندە كە قۆناغە سەخت و هەستیارەكانی پێش گشتپرسی تێپەرێندران و بە هەموو شێوەیەك تابوری پێنجەم بە هاوكاری ووڵاتانی ئیقلیمی لە هەوڵی پەكخستنی ئەو پرۆسە چارەنووسسازەدابوون بەڵام ئیرادەی بەهێزی سەركردایەتی كورد بە سەر هەموو ئەو قۆناغە هەستیارانە سەركەوتو لوغمە چێنراوەكان یەك بە یەك هەڵگیران.
بەڵام لە كاتی ئێستادا لە بەردەم قۆناغەكی چارەنووسسازتر داین ئێستا عەرەبی شۆڤینی و شەرانگێزی بەغدا لە هەوڵی نانەوەی پشێوی و دروستكردنی گوشار لە سەر گەڵی كوردن ئەویش تەنیا لە بەر ئەوەی كە بە شێوەیەكی شارستانییانە بریاریان لە سەر چارەنووسی خۆیاندا ئویش بە شێوەیەكی ئازاد كە دوو ئاڵترناتیڤی دژ بە یەك بەشداربوون.
سەركردایەتی كورد تەحدای عێراقی كرد قۆناغەكی سەخت و دژواری بە پشتگیری گەلەكەی تۆمار كرد سەرەرای هەموو ئەو كێشە وئاڵۆزییانەی كە لە بەردەمیان بوو ،ئێستاش گەڵی كورد دەبیت بەرگری لەو دەنگانە بكات كە بۆ ئازادبوونی خۆی لە كۆیلایەتی داویەتی هەربۆیەش دەبیت دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە بێی جیاوازی هەست بەو رۆژە چارەنوسسازانە بكەن و دیدو بۆچوونی جێاوازتریان هەبیت لە هەمبەر ئەو كەم و كورییانەی كە لە كوردستان هەن
Top