پیرۆزبایی لە نەچوونتان بۆ پەرڵەمان و ڕیفراندۆم دەکەین !!(خوێندنەوەیەکی سایکۆلۆژیک بۆ مێنتالیتەیەکی شەپرزە)

پیرۆزبایی لە نەچوونتان بۆ پەرڵەمان و ڕیفراندۆم دەکەین !!(خوێندنەوەیەکی سایکۆلۆژیک بۆ مێنتالیتەیەکی شەپرزە)
ئەوانەی پاش ئەو ھەموو گلەیی و بۆڵەبۆڵەی سەرەخۆرەی ئەو ماوەیە، لە ڕۆژێکی مێژوویییدا، بۆ بە یاساییکردنی گرنگترین و دەگمەنترین ھەلی مێژوویی کوردستانیان، کە ڕیفراندۆم بێ، بۆ کاراکردنەوەی پەرڵەمان نەچوونە نێو ھۆڵی کۆبوونەوە، وەک ئەوانەی لە سەدان ساڵی ڕابردوو لەگەڵ سەرکردە و باپیرانمان کردیان، چییان سەڵماند؟! چیێان کرد تا پیرۆزباییان لێبکەین؟!؟! چۆکیان بە کێ دادا؟! بە کۆێی ئەم کارەتان شانازی دەکەن؟! چ شانازییەکتان تۆمارکرد و بۆ کێ کردتان؟؟ ... ھتد، و ھزاران پرسیاری ھاوشێوە کە دەبێ لە ئاییندە دا، بەداخەوە، وەڵامتان پێ بێ چونکە نەسلی ئاییندە ئەوھا بە ئاسانی لەکۆڵتان نابێتەوە !!!!!!
ئەوانەی لە (٢٥/٩/٢٠١٧) لە نێو لێشاوی ھەڵگرانی ئاڵای "بەڵێ" دا نەبوون، و چوون و دەنگی " نەخێر" یان ھاویشتە نێو سندۆقەکان چییان سەلماند و بۆ کام ڕۆژ و ئاییندە و جۆری ژیان بڕایاریان دا؟! گلەییتان لە چی بوو و دەنگتان لەپای چی؟ ێیتان گۆڕی؟ جگە لەوەی کە لە شانازییەکی ھەتاھەتایی بێبەش بوون، و منداڵانی ئێمەی "بەڵێ" بێژەران تا جیھان مابێ شانازیمان پێوە دەکەن؟
ئێوە خۆتان بە پەرۆشی خەڵک و بژێوی ژیانیان دەزانی، بەڵام سەڵماندیان ھیچ شتێکی لەو جۆرە، نە لە دوور و نە لە نزیکەوە لە پشتەوەی پەرۆشیەکانتان نەبوو و نیە، جگە لە ھەندێ گرێ کوێرەی دەروونی، کە زانایانی گەورەی دەروونناسیی وەک فرۆید و یۆنگ و ئەدلێر و ... ھتد، بەناوی حەسوودی (envy) دەیناسێنن، و بە یەکێک لە مەترسیدارترین فاکتەرەکانی پەکخستنی ڕێڕەوەی ئاسایی شارستانیەتیان زانیوە، چونکە ئەو کەسانە نەک تەنھا چاویان بە دەستکەوتەکانی خەڵکانیتر ھەڵنایێ، بگرە بە ھەموو ھێز و توانا و ڕێگایەک ھەوڵی لێسەندنەوە و لەناوبردنیانەن.
بۆ ئەوانەی دەنگی پێداون، با بچن پیرۆزباییان لێ بکەن ! ئەوان پیشانیان دا بە ھیچ شێوەیەک حەزیان لێ نیە شانازی ئەو ڕۆژە پیرۆز و (مۆبارەکانەیان) بە (نەسیب) ببێ. ئەوە لە کاتێکدا کوردستانیان ھەموو پارچەکانی کوردستان، وێڕای قەدەغە بوونی، بەڵام ھەر یەکەو بە لای خۆیەوە و بەو پەڕی شانازییەوە، ھەوڵ دەدا شتێک بۆ پشتگیری لەو ڕیفراندۆمە بکاتن تا لە خێر و ( ئەجری) بێ بەش نەبێ !
بەڵام وەک دیارە ھەوڵەکانی پێشووتریان و چەمکی پاشخستنی ئەو ڕیفراندۆمەیان، ھیچ ڕامان و واتایەکی نەبوو، جگە لە تەکتیکێک یان خۆ نازدارکردنەوەیەکی سیاسی ناوەختە، چونکە وەک جەنابی سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەی خۆی لە (١٦/٩) لەگەڵ خەڵکی دەشتی نەینەوا فەرمووی:"ئەوانەی ئەمڕۆ دژی بوون بەیانیش دژی دەبن". کێ دەنگی پێداون تا ئێوە چاکەیان ئەوھا وەڵام بدەنەوە، پیرۆزتان بێ !
*پرۆفیسۆری ھاریکار/ پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top