دوو پەیامی جیاواز پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی و پەیامی هەڕەشە ئامێزی عیڕاق و دەوڵەتە هاوسنورەکانمان

دوو پەیامی جیاواز پەیامی ئاشتیخوازانەی بارزانی و پەیامی هەڕەشە ئامێزی عیڕاق  و دەوڵەتە هاوسنورەکانمان
گەلی کوردستان هەمیشە گەلێکی ئاشتیخواز و لێبوردە بووە و لێبوردەیە و هەوڵی داوە لە گەڵ عیڕاق و دەوڵەتە دراوسێکانیدا لە سەر بنەمای پێکەوە ژیانی ئاشتیانە مامەڵە بکات و ڕێز لەم بنەمایە بگرێت و هەر ئەوەشی بە کردار سەلماندووە بوهەمو لایەک ئەوەتا بیستو شەش ساڵە باشوری کوردستان خوی خوی بە ڕێوە دەبات و فاکتەری سەقامگیری و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و ئاساێشی نیشتیمانی هەمو لایەک بە هەند وەرگرتووە و نەبووەتە هەڕەشە بو سەر هیچ یەک لەم دەوڵەتانە و بو لەمەو دواش لەسەر ئەم نەهجە بەرەدوام دەبێت ئەوەی ئەمڕوش لە گوتارەکەی ڕێزدار بارزانی دا ڕەنگی داوەتەوە ڕێک ئەو پەیامەیە کە تەعبیر لە ئاشتی و ئارامی و دراوسێیەتی باش دەکات لە گەڵ هەمو لەیەک بە بێ جیاوازی .



شایانی باسە پێش پڕوسەی ڕیفڕاندوم و دوای پڕوسەکە کە بە دەنگی بەڵی هاونیشتیمانیانی کوردستان سەرکەوت هەڕەشە و گۆڕەشەکانی عیڕاق و دەرو دراوسێکان بەردەوامە لە کاتێکدا گەلی کوردستان مافی ڕەوای خوی بووە و مافی ڕەوای خویەتی بڕیار لە چارەنوسی خوی بدات دوای سەد ساڵ ئینکار کردن ئەمە و بە تایبەتیش دوای ساڵی ۲۰۰۳ز کە گەلی کوردستان بو پاراستنی یەکپارچەیی عیڕاق لە سەر بنەمای دیموکراسی ڕاستەقینە کە چی عیڕاقی نوێش هەمان سیاسەتی ڕژیمەکانی پێش خوی پەیڕەو کردو کەوتنە دژایەتی کردنی گەلی کوردستان لە هەمو ڕویێکەوە بە جورێک کە هیچ جیاوازیەک بە دی نەکرا لە گەڵ ڕژیمەکانی پێشوتر ئەوەش لە ئەنجامدا بووە هوی ئەوە کە ئیتر گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنوسی خوی بدات لە پڕوسەیێکی رموکراسی دا واتە ڕاپڕسی ودەنگ بو سەربەخویی بدات ئەمەش مافێکی زور ڕەوایە بەگوێرەی هەمو بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەکان و بەپێی دەستوری عیڕاقیش لە هەمان کات دا کەواتە ئەوانەی کە دەیانەوێ هەڕەشە لە باشوری کوردستان بکەن دژی هەمو ڕێسا و یاساکانی نێودوڵەتی و بنەماکانی مافی مروڤ و مییساقی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە ومافی ئەوەیان نیە بە هیچ شێوەیێک هەڕەشە لە گەلێک بکەن کە وەکو ئەوان مافی دەوڵەتبونی هەیە و هیچ لەوان کەمتر نیە.


بە درێژایی قوناغەکانی سەدەی ڕابردوش هەموکات کوردو کوردستان پەلاماردراوە گەلی کوردستان هیچ کات پەلاماردەر نەبووە و نابێت بەڵام وەک مافێکی ڕەوا بەرگری لە مانەوەی خوی کردووە کە لە عیڕاقیش دا بەشداری سیاسی کردووە دوای ڕوخانی بەعس دیسان لە لایەن حکومەتەکانی عیڕاق بە تایبەت مالیکی کەوتە بەر پەلاماردان لە هەمو ڕویێکەوە و ئەگەر ێیڕادەی پوڵایینی گەلی کوردستان و خوڕاگری ئەم گەلە نەبوایە ئەوەی مالیکی کردی لە دژی کورد هیچ جیاوازیەکی نەبووە لەگەڵ بەعس و سەدامی گوڕبەگوڕ بویە بەر لەوەی دراوسێکان هەڕەشەمان لێبکەن با کەمێک بگەڕێنەوە بو سەر ئەداو سیاسەتی بەغدا دژ بە باشوری کوردستان و لوژیکیانە بیر لەم هەنگاوەی ێیستای گەلی کوردستان بکەنەوە کە بو سەربەخویی ناویەتی.


ێیستاش دوای سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ بو سەربەخویی کوردستان پەیامی بارزانی پەیامێکی دوستانە و ئاشتیخوازانەیە بو هەموان و بانگەشەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەکات لە هه مو لایەک ئەمەش ئەو پەڕی جیاوازی نیشان دەدات و دوو کولتوری سیاسی لەیەکتر جیا دکاتەوە کە بڕیتین لە کولتوری ئاشتتیخوازی و دوستایەتی و ئەویتریش کولتوری هەڕەشە وگوڕەشەکان و باشتر وایە بو عیڕاق و تورکیا وئێران واز لەم کولتورە بێنن و دەستی برایەتی و دوستایەتیمان بو درێژ بکەن چونکە سەردەمی ئەمڕو سەردەمێکی جیاوازە و بە هەڕەشە کردن لە گەلێکی ستەمدیدە کە سەد ساڵە زوڵمی لێ دەکرێت و مافەکانی زەوت دەکرێن هیچ سودێکی نابێت و زیانیشی بو هەمو لایەک دەبێت بێ جیاوازی .


لە کوتایی دا دەگەینە ئەم ئەنجامە هەروک چون لە پەیامی بەڕێز بارزانی دا ڕون و ئاشکرایە گەلی کوردستان فاکتەری سەقامگیری و ئەمن و ئارامی دەبێت وەکو پێشوتر و دەیەوێت وەک دەوڵەتێکی دیموکراسی فیدڕاڵی شارستانی لە گەڵ هەموان هەڵبکات لە سەر ئاستی ناوخو دەرەوەدا و هەرگیز بیر لەوە ناکاتەوە و بیری لەوە نەکردوتەوە ببێتە هەڕەشە بو هیچ لایەک و ئامادەشە بەرگری لە خوی بکات بەرامبەر هەر هەڕەشەیێکی نەخوازراو ومافێکی ڕەوای هەر گەلێکیشە بو مانەوەی خوی بەرگری لە خوی بکات و هیوادارم عیڕاق و دراوسێکان پەیامی پڕ لە لێبوردەیی و دوستانەی سەرۆک بارزانی بە هەند وەربگرن و دراوسێیەتی باش لە بەرژەوەندی هەمو لایەکدایە و ئاراستەی ئاشتی و ئارامی هەڵبژێرن .
Top