سەرۆک و ڕابەرم
September 26, 2017
وتار و بیروڕا
![سەرۆک و ڕابەرم](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/12993455_460787600778677_1793297881838836327_n.jpg )
ئەڵمانەکان بۆ ئەبەد شانازی بە (بسمارک) دەکەن چونکە توانی ئەڵمانیای مەزنییان بۆ چێبکات ، هندییەکان (گاندی) بە شکۆمەندی بوونییان پێناس دەکەن چونکە توانی گەلی هندستان لەژێر ئستعماری بریتانیا ڕزگار بکات ، (ماندێلا) توانی باشوری ئەفریکا بگەیێنێت بەو ئاراستەیەی ڕەشپێست لە شکۆی مرۆڤبوونی خۆی کەمتر سەیر نەکرێت ، (ئەتاتۆرک) کۆمارێکی فیدڕاڵی بۆ تورکەکان چێکرد و لەژێر یەک ناو پێناسییانیکرد.
سەروەرم ، هەموو جیهان نەیتوانی ڕێگربێت لەبەرامبەر ئیڕادەی بەرزت ، نەیانتوانی و شکستیانخوارد لەوەی ئاراستەی ڕێگەت بگۆڕن ، هەموو مرۆڤە بەدەکان و سەربازە بەکرێگیراوەکان شکستیانخوارد لە هەمبەر گەورەییت ، هێزە دۆگماو بەکێگیراوەکان شکان و دەنگی حەق سەرکەوت بەسەر دەنگی ناحەق.
بارزانی توانی شکۆی تاکی کوردستان بپارێزێت ، نەیهێشت گەلی کوردستان تەسمیلی هێزە مرۆڤکوژ و تاریک پەرستەکان ببێت ، کوردستان بە سەرکردایەتی بارزانی توانی مەزنترین سەروەری بۆ مرۆڤایەتی تۆمار بکات و مرۆڤایەتی لە جەنگ و ئاشوب بپارێزێت.
ئێستا کوردستان لەدووا چرکەساتی ئازادی یەکجارەکی گوزەر دەکات ، بارزانی پەیامی ئاشتی و مرۆڤسالاری پێشکەشی مرۆڤایەتیکرد ، ئێستا کاتی ئاهەنگی
سەرکەوتنی کوردستانییانە ، کاتی تۆماری مێژووی زێڕینی کوردستانیانە.