دەوڵەتبوونمان بەرھەمی قوربانیدان و خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەیە ..

دەوڵەتبوونمان بەرھەمی قوربانیدان و خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەیە ..
کورد بەھۆی دابەشکردنی خاک و نیشتیمانەکەی و دواتر داگیرکردنی لە لایەن چەند وڵاتێکی دەوروبەری خۆی رێگەی پێنەدراوە کە خاوەن خاک و کیانی خۆی بێت. بۆیە دوای نزیکەی سەدەیەک لە داگیرکاری و ماڵوێرانی کورد و بێ ئومێدبوونی لە ھەموو رژێمە یەک لە دوای یەکەکان گشتە ئەو بروایەی کە دەبێ بریار لە سەر ئایندەی خۆی بدات لە رێگەی پرۆسەیەکی دیموکراسی و یاسایی کە ئەویش " ریفراندۆمی سەربەخۆیی" بوو، بۆ ئەوەی چیتر بە ھۆی بێ دەوڵەتییەوە رووبەرووی تاوانی جینۆساید وئەنفال وسرٍینەوەی شوناسی نەتەوەیی نەبێتەوە ..
ھەرێمی کوردستان ئیستا لە ھەلومەرج و بارودۆخێکی ھەستیار و چارەنووسساز و ھەرێمی و نێودەوڵەتیدایە کە دەبێت ھەم لە رووی سوود لەم بارودوخە وەربگرێت وەک حاڵەتێکی ئەمری واقیع، دەبێـت سەرەنج و ڕای گشتی ھەرێمی و جیھانی بۆ وروژاندن و ھەنگاونان بۆ دروستبوونی دەوڵەتی کوردی، چونکە ھەریەک لەو دەوڵەتانەی کە ئێستا خاوەن بڕیارن لە ئاستی جیھاندا بەو قوناغ و ئاستانەدا تێپەڕیوون و قوربانی زوریشیان بەخشیووە لەو پێناوەدا، واتا ھیچ دەوڵەتێک بە ئاسانی نەھاتووەتە بوون، بەڵکو لە سەردەمێکدا ھەنگاونان بەرەو دەوڵەتبوون رووبەڕووی ئاساتەنگ بوونەتەوە تەنانەت گەر سەیری دیدی بیریارانی گرێبەستی کۆمەڵایەتی و ئەوانیتر بکەین دەبینین دەوڵەت لە ھەناوی ململانێوە دێتە بوون، ئەڵبەتە ئەوەش بەدەر نییە لە رۆڵی دەوڵەتانی خاوەن بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی خاوەن ھێز و بڕیار، ئاستەمە بە سانایی بێتە بوون، بەڵام دواجار ئیرادەی گەلان سەنگی مەحەکە بۆ گەشتن بە خەونی بەدەستھێنانی دەوڵەت.
دەوڵەت بە چەند شێوازێک دروست دەبێت لەوانە :
١.جیابوونەوە (SECESSION):
ھەندێک جار دەوڵەت بە شێوازی ئاشتی دێتە بوون و جیابوونەوە روو دەدات وەک جیابوونەوەی نەرویج لە سوید لە ساڵی ١٩٠٥جیابوونەوە لە رێگەی بەکارھێنانی ھێزەوە وەک ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ساڵی ١٧٧٦ لە تاجی بەریتانی جیابووەوە، یان وەک یۆنان کە لە ساڵی١٧٢٧ لە ئیمپراتوریەتی عوسمانی جیا بووەوە.
٢ ھەڵوەشانەوە:
وەک ئەوەی کە دەوڵەتێک ھەڵدەوەشێتەوە لە ئەنجامدا چەند دەوڵەتێک دروست دەبێت وەک ئەوەی لە ھەڵوەشاندنەوەی رووسیای قەیسەریدا رووی دا لە ساڵی ١٩١٧ کە ھەریەک لە (ئەستوانیا، لیتوانیا و لاتیفیا) دروست بوون یان دروستبوونی نەمسا و مەجەر و چیکوسلوڤاکیا کە لە ئەنجامی ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی نەمسا و مەجەر) لە دوای جەنگی جیھانی یەکەم ساڵی ١٩١٨ یان ھەڵوەشاندنەوەی یوغوسلافیا بەھۆی جەنگی ناوخۆوە لە ساڵی ١٩٩١ کە پێنج دەوڵەت دروست بوون.ھەندێکجار ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەکان بە شێوازی ئاشتیانە دەبێت وەک ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سوڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ بۆ پازدە دەوڵەت یان ھەڵوەشاندنەوەی چیکوسلوڤاکیا بو چیک و سلوڤاکیا لە ساڵی ١٩٩٣.
٣ دەستبەسەرداگرتن :
بە نمزونە داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کە خەڵکی تێدا نیشتەجی نەبوون نموونەی دروستبوونی کۆماری ترنسفاڵ لە باشووری ئەفەریقا لە ساڵی ١٩٣٧ لەلایەن ھۆڵەنداییەکانەوە.
٤.یە گرتنی چەند دەوڵەتیک
وەک ئەوەی لە نێوان سووریا و میسر لە ساڵی ١٩٥٨.
٥. ریفراندۆم:
دروستبوونی دەوڵەت لە رێگەی ریفراندۆمی میلییەوە وەک ئەوەی لە سوودان رووی دا لە ساڵی ١٩٥٦ و لە غانا ساڵی ١٩٥٦ و مەدغەشقەر ساڵی ١٩٦٠.
٦. بە کاری یاسایی
دەوڵەت ھەندێک جار بە رێکاری یاسایی دێتە دروستبوون، لەوانەیە یاسای ناوخۆی بێت وەک ئەوەی کە فلیپین دروستبوو بەھۆی ئەو یاسانەی ئەمەریکا دەری کرد بۆ بە دەوڵەتبوون لە ٢٤ی ئاداری ١٩٣٤.یان کاری یاسایی بۆ دروستبوونی دەوڵەت لە رێگەی پەیمانامە نێودەوڵەتییەکانەوە وەک پەیماننامەی ئینگلیزی-ئیرلەندی لە ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٢١ کە بەگوێرەی ئەو پەیماننامە ئیرلەندای ئازاد دروست بوو.دەکرێت کاری یاسایی لە رێگەی بڕیاری دەزگایەکی نێودەوڵەتییەوە بێت وەک بڕیاری کۆنگرەی لەندەن لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩١٢ کە بووە ھۆی دروستبوونی دەوڵەتی (ئەلبانیا) یان بڕیاری کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٩ بۆ دروستبوونی لیبیا.
ھەرگیز کوردستان بە ئەندازەی ‮ ‬ئێستا لە نێو نەخشەی‮ ‬جیھانی‮ ‬پێگەی بەھێزە ‮ ‬نەبووە‮. ‬بەڵکو زیاتر وەک کارتی‮ ‬ھەڕەشە بۆ سەر ئەو وڵاتانەی‮ ‬کە داگیرکەری‮ ‬کوردستان بووینە بەکار ھێنراوە،‮ ‬زۆرجاریش بە ھەڕەشە زانراوە بۆ تێکدانی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬ناوچەکە،‮ ‬بۆیەش بە ھەموو جۆرە چەک و بەھەمووجۆرە ھێزێکەوە رووبەرووی‮ ‬بوونەتەوە و سەدان ھەزار کەسیان لێ شەھیدکردین،‮ ‬سەرمایەیەکی‮ ‬خەیاڵیان بۆ سەر کووتکردنی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬کورد بەکارھێنا،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬کورد چۆک دابدات و روانگەی‮ ‬سەربەخۆ بوون و بنیادنانی‮ ‬وڵاتێکی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬وەلا بنێت،‮ ‬بەڵام کورد ھەموو دەم رووبەرووی‮ ‬پیلانەکان وەستا و سەربەرزانە لێی‮ ‬دەرچووە،‮ ‬ئێستا ھاوسەنگییەکە گۆڕاوە،‮ ‬ئەو بۆچوونەی‮ ‬کە کورد ھۆکاری‮ ‬شەڕ‮ ‬و ئاژاوەیە و بەرژەوەندی‮ ‬وڵاتان دەخاتە مەترسییەوە،‮ ‬گۆڕاوە بۆ ئەوەی‮ ‬کە کورد باشترین ھۆکاری‮ ‬بنیادنانی‮ ‬وڵاتێکی‮ ‬بێ کێشەیە،‮ ‬وڵاتێک لە ماوەی‮ ‬٢٥ ساڵی‮ ‬رابردووی‮ ‬حکومرانی‮ ‬خۆی‮ ‬توانی‮ ‬بە ھەموو دونیا نیشانی‮ ‬بدات لە ناوچەکە ھۆکاری‮ ‬سەقام گیری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندییە باڵاکانی‮ ‬ھەموو پێکھاتەکانە و بێ رەچاوکردنی‮ ‬مافە رەواکانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬کورد،‮ ‬ناوچەکە ھەرگیز سەقامگیری‮ ‬بەخۆیەوە نابینێت‮.‬
Top