ئەمریکا لە شوێنی عیراق سوێندی بۆ کورد خوارد.......؟

ئەمریکا لە شوێنی عیراق سوێندی بۆ کورد خوارد.......؟
لەگەل نزیک بوونەوی وادەی ریفراندۆم و رۆژی گشت پرسی سەربەخۆیی کوردستان تا دێت فشارەکان زیاتر و زیاتر دەبن بەلام دەبێت ئەوه لەبیرنەکەین فشارە ژێر بە ژێرەکانی ئەمریکا لەگەل بەغداد زیاترن لەو فشارەی کە لە کوردی دەکەن. چونکە ئەمریکا لە ئێستا دا دەیەوێت تەواوی عیراق بخاتە ژێر رکێفی خۆی لە هەژموونی شیعەگەری دەری بکات بەلام لەکۆتایی دا سەرناکەون چونکە ماوەیەکی زۆرە وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا گلەیی لەحوکمەتی عیراق کردووە،سەبارەت بە هاوکاری حومکمەتی عیراق بۆ ئیران کە هاوکارێکی باشی شیعەگەری بوون بۆ حوکمەتی سوریا هەم لەروی زەمینی و ئاسمانی دا بۆیە حوکمەتی ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی یەکانی خۆی هەموو شتێک دەکات بەلام لە کۆتایی دا جارێکی تر حوکمەتی عیراق ناچێتەوە ژێرباری ئەمریکا بۆیە لەکۆتایی دا ئەمریکا بەناچاری بەدوایی هێزیکی تر دەگەرێت لەناوچەکەدا بۆیە تاکە هێزیش لەو ناوچەیە تەنها و تەنها کوردستان
چونکە مەرجەکانی ئەمریکا جێگای رەزامەندی حوکمەتی عیراق نابێت مەرجەکانیش هەلوەشاندنەوەی هێزی تایفی حەشدی شعبی و بچرانی هاوکاریەکان بۆ حوکمەتی سوریا
لەکۆتایدا ئەمریکا دان بەسەربەخۆی کوڕدستان دائەنێت و هێزی خۆی جارێکی تر بەهۆی کوردەکان بەهێز تر دەکاتەوه لەناوچەکەدا
بۆیە ئێمەی کورد دەبێت بزانین لەدوایی ریفراندۆم کوردستان دەکەوێته چ بارودۆخێکی واقیعی ناوچەکە و جیهان کە دەبیننین چەندین ولات دان بە سەربەخۆی ئەم دەولەتە نوێ یە دائەنێن کە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری لەگەل هەرێمی کوردستان تێکەلاو بوونە لەنێوان عیراق و کوردستان کوردستان هەلدەبژێرن بۆیە ئێمەی کوردیش ئەو خەونه سەدان سالە لەکۆتایی دێته دی بەلام هەردەم هەردەم دەبێت ئیرادەمان بەهێز بێت بۆئەوەی رووبەروو هەموو بارودۆخێک بینەوە شکستی پێ بینین چونکە شەر لەنێوان هێز و ئیرادە لەکۆتایی کورد و ئیرادەی گەل سەر دەکەوێت
Top