بێ دەوڵەتبوون ، گەورەترین کێشەی کورد بووە ..

بێ دەوڵەتبوون ، گەورەترین کێشەی کورد بووە ..
رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نزیکەی ١٠٠ساڵە ھەرجارەو بیانویەک بەکورد دەگرێت ھەرکات میللەتی کورد باسی جیابوونەوەو خۆبەڕێوبردن بکات ئەوا ئەوان دەستەو برد دژی دەوەستنەوە بەتایبەت کە ئێستا بڕیارە لە٢٥/٩/٢٠١٧ڕیفراندۆم بکات و لە عێراقێکی خوێناوی جیا ببێتەوە ئەوا ئەوان بەھاوکاری ھەندێک لایەنی بێگانە پەرست دوژمن دۆستی ناوخۆی ھەرێمەکەمان دژی وەستاونەتەوە وە بەنھێنی و بەئاشکرا وە بەھاوکاری چەن میدیایەکی ناوخۆیی ترس و دڵە ڕاوکێش لە ناوخەڵکی بڵاو دەکەنەوە کە گوایە لەدوای ڕیفراندۆم وڵاتانی دراوسێ سنورمان لێدادەخەن وە برسێتی قات وقڕی ڕوومان تێدەکات وە بەوتەی ئەوان ئیتر نەھامەتی ڕوومان تێدەکات لەناو دەچین .بەڵام سەیر لەوە دایە کاتێک پارێزگایەکی بچووکی عێراق جیا بوویەوەو ئێستا دەوڵەتە نەتورکیاو نە ئێران و نە عێراق سنوریان دانەخست بگرە فلس بەفلسی ئەو زەرەروو زیانەی لە حکومەتی عێراقیش لەکاتی حکومڕانی سەددام بەریان کەوت وەرگرتەوە کە سەدان ملوێن دۆلارە ئەی ئێستا خێرە بۆ گەلی کورد دەوڵەت بوون بڤەیە.؟!پارێزگای کوێت کە لەساڵی١٩١٥قەزایەکی سەر بە پارێزگای بەسرەبوو وەلە ساڵی ١٩٢١بوبە پارێزگا کە ئەوکات دانیشتوانەکەی نەدەگەیشتە٢٥٠ھەزار کەس .!کەچی بوون بەدەوڵەت وە لەلایەن ئەمریکاو عیراق ئێران تورکیاو ھەموو ڵاتانی ترەوە وەک دەوڵەت دانی پیادا نرا وەئێستا دەوڵەتە ئەی ئێستا خێرە گەلێکی ٧ملوێنی مافی بون بەدەوڵەتی نیە.؟.!لەکاتێکدا وڵاتی کوێت لەڕووی یاساییەوە دەبێت سەربەحکومەتی عێراق بێت لەبەر ئەم خاڵانە١ھاوزمانی عێراقن ٢بەڕەگەز عەرەبن٣بەنفوس ژمارەیان کەمە ٤ڕووبەری خاکەکەیان نیوەی پارزگایەکی وەک سلێمانیە
لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان ڕووبەری لە ڕووبەری ١٩دەوڵەت گەورە ترە وە خاوەنی زمان کلتورو خاک و سوپاو داھاتی خۆیەتی . گەلی کورد ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٦ کەسە کە بەراورد بە کوێت ئەوکاتەی بوون بەدەوڵەت گەلی کورد نزیکەی ٣٢ئەوەندەی ئەوانە نفوسمان.!کەچی ئێستا ئەوان دەوڵەتن وە ئەو ھەموو زیانانەشی بەرکوێت ماوەی ٢٥ساڵە حکومەتی عێراق پارەی ئەو زیانەنە دەداتەوە بە کوێت بە ئێستاشەوە ئەو قەرزە تەواو نەبووە.،لەکاتێکدا میللەتی ئێمە لەسەر دەستی حکومەتی عێراقی لەناوچووی پێش مالیکی و عەبادی ١٨٢ھەزار ئەنفال و خاوەنی ٥ھەزار شەھیدی چەکی کیمیاوین بەژمارەی شەھیدو ئەنفالەکانمان وەک ئەوە وایە سەدام ھەموو خەڵکی دەوڵەتی کوێتی لەناو بردبێت وە ٥ھەزار گوندی خاپور کردین لەڕووی یاساییەوە ئەمە تاوانە دژی گەلی کورد کە دەبێ عێراق قەرەبووی بکردینایەتەوە بەڵام نەک ھەر قەربووی نەکردینەوە بگرە بودجە وقووتی گەلەکەشمانی بڕی بۆیە پێویستە ھەرچی زووە گەلی کورد جیا بێتەوە ئیتر ڕێگریش بکرێت لەو کەسانەی لەناوخۆی ھەرێمەکەمان کە دووژمن دۆستەو کاریان بۆ دەکەن. ئیتر نابێت دەرفەت بەھەدەر بدەین و کاتی سەربەخۆیی کوردستانە ..
ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافی ھەموو نەتەوەیەکی خاوەن " زمان،کەلتوور ونیشتیمانە"بێگومان ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافی ھەموو نەتەوەیەکی رٍەسەنە بۆ ئەوەی بە ئازادی و بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی بتوانێت بڕیار لە ئایندەی خۆی بدات و شێوازی حوکمرانی و چۆنیەتی حوکمرانی ھەلبژێرێت , بەشێوەیەکی گشتی ئەم پرسە بۆ ھەموو گەلانی جیھان وەکو یەکە بەلام سەبارەت بەو گەلانەی کە ئازار و ئەشکەنجە و ژێردەستەیی و زولم و زۆری دیکتاتۆر و ڕژێمە سەرکوتکەرەکانیان زیاتر بینیوە وەکو گەلی کورد ئەوا ئەو مافە زیاتر بەڕەوا دەبینرێ . ھەموو تاکێکی کوردی دلسۆز لەگەڵ ئەوەیە ریفراندۆم ئەنجام بدرێت لە کوردستان و بە (بەلێ) ش دەنگبدات بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەولەتی کوردستان , چونکە ئەو قوربانیانەی کورد لەمێژووی دوور و نزیکی خۆی لە پێناو ئازادی بەخشیویەتی زۆر لەو مافە زیاترە , بەتایبەتی قوربانیەکانی کورد لەو سەد ساڵەی دواییدا یەکجار زۆر گەورە بوو وەک سەرکوتکردنی شۆڕش و ڕاپەرینەکانی کورد بە ئاگر و ئاسن و راگواستن و تەعریب و تەبعیس و تیکدانی چوار ھەزار گوند و کیمیاباران و جینوساید و ئەنفال کردنی گەلی کورد کە ئەمە وادەکات پرۆسەی ریفراندۆم وەک فیستڤالێکی جەماوەری بەڕێوەبچێت ھەلومەرجی سیاسی و دیپلۆماسی زۆر لەبارە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم , چونکە لە ئاکامی ئەو پێکدانانە ئابوری و سیاسی و کۆمەلایەتیەی لە ماوەی ٢٥ سالی رابردوو لەناوچەی رۆژھەلاتی ناوەراست روویانداوە بەتایبەتی دوای ھاتنی ھێزی تیرۆرستی داعش , ئەم ناوچەیە لەبەردەم گۆڕانکاری سیاسی گەورەدایە , جگە لەمەش کورد و سەرکردایەتی سیاسی کورد لەماوەی ڕابردوودا زۆر ژیرانە مامەڵەیان لەگەڵ دواپێشھات و ڕووداوەکان کردووە و ئێستا کورد و پێشمەرگە بوونەتە سیمبولی ئازادی و گیانفیدایی , لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسیەوە کورد ھەنگاوی زۆر گەورە چۆتە پێشەوە , بۆ نمونە لەھیچ ھەرێمێکی فیدرالی لە جیھاندا ئەو ژمارە زۆرەی کونسولگەریە نیە کە لە کوردستان ھەیە , ھیچ سەرۆکێکی ھەرێمێکی فیدرال ئەوەندەی سەرۆک بارزانی ناسراو نیە و جێگەی ئیعتیباری وولاتان نیە , ھیچ ھێزێکی وەکو پێشمەرگەیان نیە.‬لەمێژووی دوور و نزیکی گەلان نەمانزانیوە ئازادی و سەربەستی یان سەربەخۆیی درابێت بەگەلان , بەڵکو میللەتانی جیھان بە ھەوڵ و کۆششی خۆیان بە قوربانیدان و گیانفیدایی توانیویانە مافەکانی خۆیان دەستەبەر بکەن , سەبارەت بە کات و ساتی بڕیاردان پێم وانیە ھیچ کاتێک زلھێزێک یان ھیچ وولاتێکی جیھان ماف بەخۆی بدات دەست لەکاروباری ناوخۆی وولاتێک وەربدات و بڵێت پێویستە فلان وولاتە پارچە پارچە بکرێت یان مافی فلان میللەت پێویستە دەستەبەر بکرێت و ریفراندۆمیان بۆ سازبکەن بەڵکو پێویستە گەلان بۆ خۆیان ھەوڵی خۆیان بدەن و باشترین کات بۆ خۆیان دەستنیشان بکەن ئەگینا بێگومان ئەگەر چاوەڕێی وولاتانی تر بین بۆ ئەوەی کات و ساتمان بۆ دیار بکەن ئەوا نابینە خاوەن وولاتی خۆمان تا دنیا مابێت.ئەنجامی ریفراندۆم دەبێتە کارتێکی بەھێز بۆ بەدەست ھێنانی سەربەخۆیی , ئەگەر بووینە خاوەن دەولەتیش بێگومان ھەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان لەسەر کوردستان پراکتیزە دەکرێت و ئەو کات دەبینە خاوەن کیان و سەروەری نێودەوڵەتی , لەڕووی سیاسیەوە پێگەی گەلەکەمان زۆر بەھێز دەبێت و لە ھاوکێشە ھەرێمی و نێونەتەوەییەکاندا دەبینە ژمارەیەکی گران , لە ڕووی ئابوریشەوە کوردستان سوودی زۆر دەبینێت چونکە دەتوانین لەماوەی چەند ساڵێکدا ژێرخانێکی ئابوری زۆر پتەدروست بکەین ئەم قسەشمان لەوە سەرچاوە دەگرێت کە کوردستان لە ژێرزەوی و لەسەر زەوی خاوەنی زەویەکی یەکجار بەپیت و بەرەکەت و دەولەمەندە کە ھەموو جۆرە پێداویستیەکی ناوخۆیی دابین دەکات و بگرە دەتوانێت ھەناردەشی بکات لەماوەی بیست و پێنج سالی رابردوو و لەمێژووی کوردستانیشدا ھەموو کات کوردستان سەقامگیرترین ناوچەی رۆژھەلاتی ناوەراست بووە لەرووی ململانیی تایفەگەری و نەتەوەیی و ئاینی , ئێستا لە عیراقدا زۆنی شیعە و زۆنی سوننە ھەیە , بەلام لەکوردستان شیعە و سوننە , موسلمان و کریستیان و ئێزدی و شەبەک و سابیئە و ..ھتد , کورد و عەرەب و تورکمان و ..ھتد پێکەوە دەژین و ھیچ کێشەیەک نییە , ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت کە دەولەتی ئایندەی کوردستان ولاتی پێکەوە ژیان و دیموکراسی و فرەییە. ھەرێمی کوردستان لە سەر ئەو بنەمایە و لە نێو رۆژھەڵاتێکی ناوەرٍاستی پر کێشە بۆ ھەموو جیھان سەڵماندی کە ٩٠ ساڵ پێش ئێستا بە ھۆی غەدری داگیرکەرانەوە لە دەوڵەتبوون بە بەشکراوە و خاک و نیشتیمانی دابەشکراوە و نەتەوەیەکە کە ھیچ کات باوەری بە شەرٍو کێشەی مەزھەبی و تائیفی نییە و مێژوو شاھیدی ئەم رٍاستیەیە ، بۆیە ھەموو ئەو واقیعی پێکەوە ژیان و ئاشتیخوازییە لە سەر ئاستی ناوچەکەو جیھان سەڵماندی کە لە کاتی بەدەوڵەتبوونی کورد ، زیاتر بنەماکانی مافی مرۆڤ و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەچەسپێت و دەوڵەتی کوردستان دەبێتە نموونەی ئاشتی و خۆشەویستی بۆ گشت ئایین و ئایینزاکان . ھیچ کاتێک نابێت کورد چاوی لەوە بێت بەرپرسێکی عیراقی یان ئێرانی و تورکی و سوری بڵێن لەگەل مافی کورد و دەولەتی کوردین , ئەوان وولاتانی سەردەستەن و بێگومان ئەگەر بۆیان بچێتەسەر ڕێگەنادەن کورد خاوەن دەولەت بێت چونکە پێیان وایە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەوانە. ئەوەی سەیرو سەمەرەیە قەوانێکی نوێ لەلایەن ڕکابەرەکانی سەربەخۆیی کوردستان لێدەدەن و دەیڵێنەوە، ئەویش ئەوەیە، کە گوایە ئەوان دژی خواست و ویستی گەلی کوردستان نین و مافی چارەی خۆنووسین مافێکی ڕەوای ئەم گەلەیە، بەڵام ئێستا کاتی نی یە. ئەم بەرەی ڕکابەرەش دەبنە دوو بەش.یەکەمیان خۆیان بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانن بەڵام ھەمیشە ئەو قەوانە لێدەدەن، کە گوایە ئێستا کاتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی نی یە. بێگومان ئەمەی ئەمان دەیڵێن دوژمنایەتی کردنی خواستەکانی گەلی کوردستانە بەڵام بەشێوەیەکی تەکتیکی، تا وەکو پێگەی خۆیان لە دەسەڵات و حوکم ڕانی پتەو دەکەن و سەرلەنوێ دەست دەکەن بە پێشێل کردن و قووت دانی مافی ئەم گەلە لە ستەم دیدەیە، ئەم جۆرە بەناو دۆستەش لە نێو حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ئێستەی حکومەتی فیدرالیدا دەبینرێنەوە. ئەمانە پاساوی سەیرو سەمەرە دێننەوە بۆ قەوانی کاتی نەگونجان بۆ سەربەخۆیی، ھەر وەکو شەڕی داعش و یەکپارچەیی خاکی عێراق و ڕازی نەبوونی دەوڵەتانی دراوسێ ی عێراق.

Top