دوێنێی مستەشارەکان و سبەی گرووپی نەخێر

دوێنێی مستەشارەکان و سبەی گرووپی نەخێر
دوێنێ کە مستەشارەکان دەچوونە بەردەم سەددام حوسێن و بە شانازییەوە نیشانەی خۆفرۆشی و ناپاکیان بە بەرۆکەوە هەڵدەواسی، هەرگیز بیریان لەوە نەدەکردەوە کە ئەمڕۆ وێنەکانیان وەک خەجاڵەتنامە بە روودا دەدرێتەوە.
ئەمڕۆش کە گرووپی نەخێر و لە ناویشیاندا شاسوار و رابوون و فەرهاد قەسیدەنامەی نەخێر بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنووسن و دەیخوێننەوە، دڵنیام سبەی و دوای راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان وەک مستەشارەکان وێنە و هاتوهاوارەکانیان بە روودا دەرێتەوە.
ئەوەی لەناو گرووپی نەخێردا بەزەییم پێیدا دێتەوە فەرهاد سەنگاوییە، چونکە ئەوەی دوێنێ فەرهاد سەنگاوی بە وەکالەتی پێشمەرگە و شۆڕشگێڕان بە موستەشارەکانی دەگوت، لە ئێستادا شەهیدان بە وەکالەتی خوازیارانی سەربەخۆیی کوردستان بە فەرهاد سەنگاوی دەڵێن، بۆیە دوێنێی مستەشارەکان لە ئەمڕۆدا بە کوێ گەیشت، ئەمڕۆی فەرهاد سەنگاویش لە سبەیدا بە هەمان شوێن دەگات.
Top