ھیچ نەتەوەیە بەقەد میللەتی کورد تینوی سەربەخۆی نییە..

ھیچ نەتەوەیە بەقەد میللەتی کورد تینوی سەربەخۆی نییە..
سەربەخۆیی و دەوڵەتبوونی کوردستان وەک ئامانج و ستراتیژێکی نیشتمانی ئەو پرسە گرنگ و چارنوسسازەیە کە ئاواتی ھەموو کورد و کوردستانیکە، چونکە کەس ھێندەی کورد باجی سەربەخۆی نەداوە و تا کوردیش نەبێتە خاوەنی دەوڵەت کوردستان سەقامگیری یەکجاریکەم میللەت ھەیە کە بوبیت بە خاوەنی دەولەت و رەوشی لە ئیستای ھەریمی کوردستان باشتر بێت، نەخاسمە لە ئیستادا ئەم رەوتە ھەر بەوە نەوستاوە بەلکو تەخوین و پەلاماری ھەموو ئەو کەس و لایەنانە دەدات کە پشتیوانی سەربەخۆی دەکەن بە تیروانینی ئەوان مادام بروای بە سەربەخۆی ھەیە ئەوە لە بەرەی پارتی یە یان پاشکۆی سیاسەتی پارتی یە، وەک ئەوەی سەربەخۆی خواستی دوژمنبیت و دژایەتی سەربەخۆی کوردایەتی بێت ،ئەم جورە لیدوان و گوتارانە ئەگەر ھەندی خەلکی ھەرزە و عەوامی پێی فریوبدرێت بەدیوەکەی تردا لای خەلکی ھوشیار و نیشتمان پەروەر گەورەترین سەروەری و شانازی یە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشەنگی کاروانی بەرەی سەربەخۆی کوردستان بێت ، ئەو کەس ولایەنانەشی کەوا بیردەکەنەوە زەمەن بۆیان دەردەخات کە لە بازنەی بەتالدا دەخولێنەوە، داگیرکەر و نوکەرانی دەبیت ئەو ڕاستیە باش بزانن ھیچ نەتەوەیە ھیندەی کورد تینوی سەربەخۆی نییە ، مافی ئاسای خەڵکە گلەی و گازندەی لەدەسەڵات ھەبیت چونکە ئەم وڵاتە بێ کەموکوڕی نیە بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە لەبەر ئەوەی کەموکوری ھەیە گەل دەستبەرداری ئەو ئاوات و ئامانجە لە مێژینەکانی دەبیت کە سەد ساڵە قوربانی بۆ دەدات، چونکە ھیچ شتی بۆکورد بەھای سەربەخۆی نییە.گەلانی ژێردەستە و خاک داگیرکراو بە خۆڕاگری و خەبات و تیکۆشان گەیشتونەتە ئامانج. گەلی جزائیر یەک ملیون شەھیدیان بەخشی بۆ سەربەخۆی ، گەلی جولەکە لە ھەموو لایەکی جیھانەوە دەستبەرداری سەروەت و ماڵیان بوون ھەزارانیان بەدەستی بەتاڵەوە ڕوویان لە فەلەستین کرد بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەی جولەکە لە ئیسرائیل . گەلی کۆسۆڤۆ ویرای ھەرەشەکانی سربیا و روسیا بێ ریفراندۆم سەربەخۆیان ڕاگەیاند و بوون بەدەوڵەت . چونکە سەربەخۆی کوردستان ئاوات و ئامانجی خەلکی کوردستانە.داگیرکەر و نوکەرانی دەبیت ئەو ڕاستیە باش بزانن ھیچ نەتەوەیە ھیندەی کورد تینوی سەربەخۆی نییە ، مافی ئاسای خەڵکە گلەی و گازندەی لەدەسەڵات ھەبیت چونکە ئەم وڵاتە بێ کەموکوڕی نیە بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە لەبەر ئەوەی کەموکوری ھەیە گەل دەستبەرداری ئەو ئاوات و ئامانجە لە مێژینەکانی دەبیت کە سەد ساڵە قوربانی بۆ دەدات، چونکە ھیچ شتی بۆکورد بەھای سەربەخۆی نییە.گەلانی ژێردەستە و خاک داگیرکراو بە خۆڕاگری و خەبات و تیکۆشان گەیشتونەتە ئامانج. گەلی جزائیر یەک ملیون شەھیدیان بەخشی بۆ سەربەخۆی ، گەلی جولەکە لە ھەموو لایەکی جیھانەوە دەستبەرداری سەروەت و ماڵیان بوون ھەزارانیان بەدەستی بەتاڵەوە ڕوویان لە فەلەستین کرد بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەی جولەکە لە ئیسرائیل . گەلی کۆسۆڤۆ ویرای ھەرەشەکانی سربیا و روسیا بێ ریفراندۆم سەربەخۆیان ڕاگەیاند و بوون بەدەوڵەت .بۆیە میللەتی کوردیەکێکە لەو گەلانەی کە لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی گیان و خوێنی بەخشیووە و تا بەدیھێنانی ساتێک رٍاناوەستێت لە تێکۆشان و بەرخۆدان.

وستە ھەمووان ئەو راستیە بزانن کە ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان مافێکی سروشتی خەڵکی کوردستانە.دۆزی سەربەخۆیی کوردستان وئەنجامدانی ڕێفراندۆم دۆزێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیە خەونێکی لەمێژینەی ھەر تاکێکی کوردە،زیاتر لەسەدەیەکە کەگەلی کوردستان خەونی پێوە دەبینێت قوربانی زۆری بۆ دراوە ڕووبارێک خوێنی بۆڕژاووە شاروشارۆچکەو دێھاتی زۆری ئەم کوردستانە وێرانبوونە لە پێناو ھاتنەدی ئەم خەونە،بەھەزاران گەنجی کورد لە سێدارە دراون و بێ سەرو شوێن کراون،
پرسی ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بەدیتن و پێشنیازی ھیچ کەس و لایەنێک نیە بەڵکوو ئەمە دۆزێکی پێنج ملیۆن کەسیە داھاتوو دواڕۆژی ھەمووکوردێکە ئەمە خواست و حەزوو ئیرادەی گەلێکە دەبێ ڕێزی لێ بگرین، بەدیتنی من ئەوەی خۆی بدزێتەوە بەھانە بێنێتەوەو یان پشگیری لەم دۆزە نەکات ئەوە دە چێتە قاڵبی خیانەتکار دژ بەگەل و نیشتیمانەکەی،
ھەموومان باش دەزانین گوتاری سیاسی کوردستان یەک گوتار نیە دۆخی خەڵک لە حاڵەتێکی نیگەرانیدایە کوردستانیش تووشی شەڕێکی نەخوازراو بوو لەگەڵ تیرۆرستانی داعش نێوانی لایەنە سیاسیەکان لە ئاستێکی باشدانیە ،سەڕەڕای ئەم ھەمووتەنگەژەیە ی بەڕۆکی گەلی کوردی گرتووە ،گەلی کوردستان سورە لەسەر ئەوەی ڕێفراندۆم ئەنجام بدرێت و سەربەخۆیی بۆ کوردستان ڕابگەیەنرێت،ئەو خەونە ببێتە ڕاستی کە ئێستاش دووژمن ونە یارانیش بە شتێکی محاڵ دەزانن..

ناکرێت چیتر چاورێی دیکتاتۆرێکی تر بین تا یاری بە چارنووسی میللەتێک بکات کە خاوەن خاک و نیشتیمان و کەلتووری تایبەتی خۆیەتی و دەیان ساڵە تووش زوڵم و زۆرداری و داگیرکاری بۆتەوە و تا ئەم چرٍکە ساتە تووشی زەرر و زیان بۆتەوە .ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان زوو نیە، بەڵام ٢٥ ی ئەیلولیش ئەو پرۆسە دیموکراتییە ئەنجام بدرێت باشترە لەوەی زیاتر چاوەڕێ بکەین، سبەینێش بووایە زۆر باشتر دەبوو، بەڵام ئەو بۆچوونەش ھەیە، کە کورد دەتوانێ بە بێ ریفراندۆمیش سەربەخۆیی رابگەیێنێت.لێکدانەوەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرچییەک بن، ھیچ شتێک لەوە جوانتر نییە ھاونیشتیمانیان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن: چارەنووسێک کە داھاتووێکی باشتر و دڵنیاتر بۆ خۆیان و نەوەکانی داھاتوویان دیاری بکەن. لەوەش گرنگتر، لە ٢٥ ی ئەیلول، گەل و پێکھاتەکانی کوردستان بە بژاردەی بەڵێ و نەخێر دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان یان مانەوە لە عێڕاق دەدەن. کوردستانییەکان لەو رۆژە مافێکی سەرەتایی پەیڕەو دەکەن کە لە سەرەتای سەدەی بیستەم وڵاتانی داگیرکار و کۆلۆنیالیست ئەو ماف/حەقەیان لێ سەندوونەتەوە، کە بە ھۆیەوە نزیکەی ١٠٠ ساڵ دەبێت ھیچ مەینەتی و شێوازی دەسەڵاتداری نەماوە تاقیان نەکردبێتەوە و ھیچیشیان بە عێڕاقی فیدڕاڵیش ئەرێنی نەبوون. لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو، ھەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی خراپدا ھەوڵی سەرکەوتنی بەسەر چەندین کێشە داوە، لەوانە شەڕی داعش، پرژانی شەپۆلی ئاوارەکان و قەیرانی ئابوری و بڕینی بودجە لە لایەن حکومەتی بەناو فیدڕاڵی عێڕاق. سەرەڕای ئەوەش کوردستان بێجگە لەو سنوورەی لەگەڵ داعش ھەیەتی و لەجەنگ بووە لەگەڵی، لە وڵاتانی ئەوروپا ئارامتر بووە. سەرەڕای ئەو مێژووە تالەشی لەگەڵ عەرەب ھەی بووە، کورد باشتریین نمونەی پێکەوە ژیانی نیشان داوە، واتا کورد و پێکھاتە نیشتیمانییەکانی تری ھەرێمی کودستان شایانی ئەوەن لە وِڵاتێکی سەربەخۆ بژین، وڵاتێک کە داھاتووی روون بێت.


Top