خزمانی نەخێر ئایا نەتانزانیوە یان بیرتان چووە؟

خزمانی نەخێر ئایا نەتانزانیوە یان بیرتان چووە؟
خزمانی نەخێر ئایا نەتانزانیوە یان بیرتان چووە کە گەنج و لاوی کوردانی فەیلی و بارزانیەکان لە تاقیگەی کیمیاییدا پشکنینی کوردبوون و کوردایەتیان بۆ کراوە؟
ئایا نەتانزانیوە یان بیرتان چووە حەجاجی عەرەبزادە و سەگە رەشەکەی نوگرەسەلمان یاری مەرگ و چاوشارکێیان لەگەڵ ژن و کچ و منداڵانی کورد دەکرد؟
ئایا نەتانزانیوە یان بیرتان چووە هەڵەبجەییەکان چۆن و بۆچی مەرگباران کران؟
ئایا نەتانزانیوە یان بیرتان چووە حەشد و داعش و پێش ئەوان و دوای ئەوانیش بۆ لەناوبردنی کورد هاوخۆزگە بوون و هەر هاوخۆزگەش دەبن؟!
ئایا نەتانزانیوە یان بیرتان چووە بەرخودانی مێژووی دوێنێ لە سەنگەری بەڵێی ئەمڕۆدا سروودی (ئەی رقیب) بۆ نەوەکانی داهاتوو دەچڕێ؟!
خزمانی نەخێر ئایا دەزانن بە نەخێر هەموو ئەو چیرۆکە سامناک و تراژیدیایانەی رابردوو بە زیادەوە پیشانی نەوەکانی داهاتووش دەدەن؟!
Top