سەرۆك بارزانی،رێبەری نەتەوەیی كورد وكوردستانە..

سەرۆك بارزانی،رێبەری نەتەوەیی كورد وكوردستانە..
"سەرۆك مسعود بارزانی"، لە قۆناغە سەختەكانی سەدەی 21 رێگەی نەدا جارێكی تر سایكس پێكۆیەكی تر دووبارە بێتەوە و لە سەنگەرەكانی بەرگری و سنوور و خاكی كوردستانی پاراست و توانی ئەمەریكا و وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان بهێنێتە سەر هێڵی پشتیوانیكردن لە هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی كوردستان، دڵسۆزی و خەمخۆریی ئەو، گەییشتە سەرجەم پارچەكانی دیكەی كوردستان و لە هەر قۆناخێكدا پشتیوانی گشت كوردەكان بووە،سەرۆک ڕێ بگرە ئەو ڕێگەیەی تەمەن و لاوی و ژیانت بۆی کردۆتە قوربانی ،، ئەو ڕێگایەی تۆ گرتوتە ڕێی شۆڕشە مەزنەکانی شێخ عبدالسلام بارزانی و شۆڕشی پاشای کۆرە و شۆڕشی شێخ محمود و شۆڕشە مەزنەکەی مەلا مستەفای باوکە ،، ئەوان کۆتایی ڕێگەیان بۆ تۆ جێ هێشت دڵنیا بوون تۆ تەواو کەری ڕێگەی تۆ دەگەی بە لوتکەو گشت هەورازو کۆسپەکان دەبڕیت ،،، سەرۆک بۆ پێشەوە نزای دایکە شەهیدەکانت لەگەڵە ،، هاواری لوتکەو چیاکانی کوردستانت لەگەڵە ،، ئیرادەو هێزی پۆڵایینی پێشمەرگەت لەگەڵە ئەی سەرکردەو پێشمەرگە ،، سەرۆک بۆ پێشەوە ئەم ڕێگە بەرمەدە کەمێکی ماوە کۆتایی ڕێگەکە ،،، سەرۆک گەل لەگەڵ تۆیە گەل چاوی لە تۆیە دڵنیان تۆ سەرقافلەی هەڵاتنی خۆری کوردستانی ،، بۆ پێشەوە بەڵێ بۆ سەربەخۆبوون و ڕزگاری بوون. سەرۆك بارزانی لە دیدگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەسەری پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیەو هەوڵی بۆ دەدات، ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی بووە پەیامێك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تاكە چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی كوردستانەوە، هەر كاتێكیش كورد ئازادانە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بڕیار لەسەر سەربەخۆیی كوردستان دەدات.

چەندین ساڵە نەخشە و پیلانەکانی رژێمە بەك لە دوای یەكەكانی عیڕاق تا ئەمرٍۆ بەردەوام بووە بۆ لە ناوبردنی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان بەردەوامن تاکتیکی جوراوجوریان بەکار هیناوە و دەهێنن لە هەمو قوناغەکاندا ئەگەر چی دوێنێ بەعسیەکان و پێش ئەوانیش ڕاستەوخو ڕوبەڕوی بزوتنەوەی ڕزگاریخواز ی کوردستان دەبونەوە بەڵام ئەمڕو لە ڕێگەی بە هێز کردن و دروستکردنی گروپە توندڕەوەکان و ڕوایەتی پێداننیان لە چوارچێوەی سیستەمی سەربازی ئەم وڵاتەدا هەڕەشە لە هەنگاوەکانی گەلی کوردستان دەکەن بەرەو سەربەخویی ئەمە لە لایێک و لەلایێکی تریشەوە حکومەتی عیڕاق گوشاری ئابوری و دارایی کە خوی لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستاندا بینیەوە چەندین ساڵە ئەم بڕیارە ستەمکارانەیە دژی ڕوڵەکانی گەلەکەمان جێبەجێ دەکات و ئەمەو بە گژنانەوەی داعش بو لەنێو بردنی ئەزمونی باشوری کوردستان وهەوڵدان بو تێکدانی ڕەوشی تەناهی و سیاسی باشوری کوردستان هەمو ئەمانە ودەیان پیلانی دیکەی دوژمنکارانە درێژە پێدەری هەمان سیاسەت و عەقڵی شوفیینیزمی عەڕەبیە بە شێوەیێکی گشتێی. گەر بێتو لە باشوری کوردستان دەنگی نەخێر سەربکەوێت گەورەترین مەترسی لە سەر باشوری کوردستان دروست دەبێت و پشتگیری نێودەوڵەتی بو سەربەخویی باشوری کوردستان لە ێیڕادەی گەل دەکرێت نە شتێکی تر و زیاتر ئەوکات باس لە یەکپارچەیی خاکی عیڕاق دەکەن . بویە مەترسیەکە زور مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ئامانجی چەندین سەدەی نەتەوەی کورد بە گشتی و بە داخەوە بو ئەو باڵو کەسانەی کوردستانیش کە خویان لەژێر سێبەری چەند حزبێکی سیاسی دا حەشارداوە بە عەلەنی دوژمنایەتی مافی ڕەوای گەلی کوردستان دەکەن و چەپڵە بو نەیارانی کوردستان لێدەدەن بێ ئەوەی یاساسیێک هەبێت سزایان بدات و ئەوە خیانەتێکی گەورەی نیشتیمانیە کە هاوتەریب لە گەڵ پیلانی دوژمنانی کوردستان لە هەوڵدانە دەنگی نەخێر بەسەر دەنگی بەڵێ دا زاڵ بکەن بوئەوەی بمانگەڕێننەوە بو سەردەمی قڕکردن و خاپور کردنی کوردو کوردستان و ئەوەی کە هەیە وەک ئەزمونی باشوری کوردستان لە نێو ببەن.. بویە هاونیشتیمانیانی باشوری کوردستان پێویستە زور هوشیارتر بە ئاگاتربن تاکو لە ڕوژی ئەنجامدانی ڕاپرسی سەربەخویی دا بە بێ دودڵی دەنگ بە بەڵێ بو سەربەزی و سەرفیڕازی خویان بدەن و ڕێگا نەدەن کەسانێکی خاێین چیتر یاری بە چارەنوسیان بکەن چونکە دروستبونی دەوڵەتی باشوری کوردستان زامنی ڕزگار بونمانە لە ستەم و زورداری ڕژیمەکانی عیڕاق...

بۆ ئەوەی چیتر تووشی داگیركردنن و ماڵوێرانی نەبینەوە و تووشی سرٍینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی نەبیینەوە ،سەركردایەتی كوردستان بە پشتوانی گشت چین و توێژ و پێكهاتەكانییەوە ئەو بریارە مێژوویان داوە. دەنگی گەل یان كردۆتە پێوەر بۆ كاركردن و دارشتنی پرۆسەی راگەیاندنی دەوڵەت. لێرەدا دەكرێ بڵێن بۆ ئەوەی بەشێواز و لە ژێر ناوێكی دیكە پرۆسەی ئەنفال و كۆمەڵكۆژی خەڵكی سڤیڵ تاوانی قڕكردن وسڕینەوەی نەتەوەیەك دووبارە نەبێتەوە، لەپاڵ ئەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی كورد كراوە و دووچاری سیاسەتێكی سەركوتكەرانە هاتن، ئەنفالی بارزانی و فەیلی و گەرمیان و بادینان، كیمیابارانی هەڵەبجە و شەهید كردنی پێنچ هەزار خەڵكی سڤیڵی شارەكەو وێرانكردنی گوند و دێهاتەكانی كوردستان، ئەو ئەركەمان قورستر دەكات، بەدیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە ٢٥ ی ئەیلولی ئەمساڵدا، لە روانگەی دەرفەتی مێژوویی و هەستیاری قۆناغی ئێستادا ئەركی هەر تاك و پێكهاتە سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی كوردستانییە. كە بەهاو نرخ و كاریگەری یەكگرتووی و یەكرێزی نیشتمانی بە ستونێكی گرنگی سەربەخۆ بوون و پاراستنی ئازادی و ئاسایشی نیشتمانی دابنێ، بۆ دامەزراندنی دەوڵەت پێویستی بە پاڵپشتی و پشتیوانی تێكڕای كوردستانیانە. زیاتر و بەرفراوانتر هەوڵی سەرخستنی ئەو هەلە زیرین و لە بارەی بۆ گەلی كوردستان رەخساوە بدەین. هەمووان لەڕۆژی ٢٥ ی ئەیلول ئەمساڵدا بەیەك دەنگ بڵێین بەڵی بۆ سەربەخۆیی كوردستان .

سەرۆك بارزانی، نایهەوێت ،چیتر كورد ژێر دەست و بێ‌ دەوڵەت بێت ..هەر بڕیارێک كە جەنایی سەرۆک بارزانی بیدات لە دۆخی ئێستادا زەرورەتە پاڵپشتی بكرێت چونكە :كەسایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی لە بەرجەستە بونێكی ڕوحی بۆ پاراستن و پەرە پێدانی رێبازە بنەڕەتییەكانی ڕێزگرتنی ئازادی و فرەیی و لێبوردەیی دەبینرێ .
هێزی مەرجەعیەتی سەرۆک بارزانی لە قوڵایی ویژدانی كومەڵگادا ڕەگی داكوتاوە كە وەكو سەرچاوەیەكی ڕوون و خاوێن بە ئارامی و حیكمەتەوە ئاودێری كوردستان دەكات بۆ زیاتر شكۆدار كردنی كوردستان،هەوڵەكانی ڕابەری نەتەوەیی بو سەروەری یاسا و دادپەروەری هەردەم هەستی بێكراوە .بۆیە جەنابیان شایەنی رێزگرتن و بشتگیری كردنە .
پێویستە ئێمە هاوكار و پاڵپشتی هەنگاوەكانی بین تا بەرەو لوتكەی ئاواتەكانی نەتەوەییمان برۆین،دیاریکردنی ڕۆژی گشتپرسی لەلایەن ڕابەریی نەتەوەییەوە کورد بەرەو قۆناغی سەربەخۆییەوە دەبات دەبێ تاک بەتاکی کوردستان ڕێز لەو بڕیارە بگرێ و هەموو هەوڵ و وجوودێکی بخاتەگڕ بۆ سەرخستنی پڕۆسەی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستان، بەم بڕیارەی ڕابەرەی نەتەوەییمان شەهیدانمان ڕۆحیان شاد دەبێ و دواڕۆژی ئێمەش پڕشنگدارتر دەبێ
بەڵێ بۆ ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی کورودستان بەسەرۆکایەتی ڕابەری نەتەوەی کورد سەرۆک مسعود بارزانی...
Top